د. سه‌ردار عه‌زیز
پێش هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نوری المالکی که‌سێکی نه‌ناسراوبوو. هه‌ر ئه‌م خاڵه‌ش بوو که وه‌های لێکرد ببێته ئه‌و که‌سه‌ی که له لای زۆرێک له که‌سایه‌تیه سیاسیه دیاره‌کانی عێراق ببێته جێگه‌ی قبوڵکردن. مالکی لای سیاسیه ناسراوه‌کان وه‌ک لاوازێک ده‌بینرا. لاوازی خاڵێکی گرنگ بوو به لای کۆمه‌لێک سیاسیه‌وه که زۆر حه‌سودانه له خه‌می هێشتنه‌وه‌ی پێگه‌ی خۆیاندا له سه‌روی هه‌موو شتێکه‌وه. به‌ڵام مالکی به لاوازی نه‌مایه‌وه، ئه‌مڕۆ به‌هێزترین یان یه‌کێکه له هه‌ره به‌هێزترین که‌سایه‌تیه سیاسیه‌كانی عێراق. ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به دوو بواره‌وه: یه‌كه‌م بونیادی ده‌وڵه‌تی عێراقی و دووه‌م، که‌لتور حوکمداری له عێراقدا. مالکی وه‌ک لاوازێک هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوو که چۆن به‌هێزبێت. به‌هێزبوونیش دوو ئاستی هه‌یه ئاستی ده‌زگایی و ئاستی حیزبی. له ئاستی ده‌زگاییدا مالکی وه‌ك نه‌رێتێکی دیکتاتۆرانه سه‌رکه‌وتووبوو له‌وه‌ی که سه‌رجه‌م جومگه کاریگه‌ره‌کانی وڵات یان راسته‌وخۆ به که‌سی خۆیه‌وه ببه‌ستێت یان بیداته ده‌ست که‌سه نزیکه‌كانی و له هه‌مانکاتدا هاوته‌ریب به‌مه به دروستکردنی ده‌زگای نوێی سه‌ر به خۆی سه‌رکه‌وتووبوو له په‌کخستنی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی خۆی. له لایه‌کی تره‌وه بۆ پاڵپشتی به درێژه‌دان به‌م مۆدیله حیزبی خۆی دروستکرد. به‌م جۆره مالکی بوو به خاوه‌ن وڵات و حیزب، دوو خه‌سڵه‌ته گرنگه‌كه‌ی به دیکتاتۆربوون. ئه‌مه سه‌ره‌تای پێکدادانی بوو له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانی تردا که خواستیان ئه‌وه‌بوو له عێراقدا پێگه‌و ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت. بۆ بوونه به خاوه‌ن هه‌موو عێراق سیاسیه‌كانی عێراق هه‌میشه له پشت پێکهاته‌یه‌كه‌وه ده‌خوازن به سه‌ر ئه‌و پێکهاته‌كاندا زاڵ بن. عێراق جۆره وڵاتێکه که هه‌موو پێکهاته‌كانی له یه‌ک ده‌ترسن، رقێان له یه‌كه و ناواخوازن پێکه‌وه بن. به‌ڵام هه‌ردوو پێکهاته‌ی عه‌ره‌بی خواستیان ئه‌وه‌نیه که وڵات په‌رت بکه‌ن به‌ڵکو ده‌خوازن کوێخابن به‌سه‌ر ئه‌وانیتره‌وه. مێژووی عێراق مێژووی کوێخایه‌تی پێکهاته‌یه‌كه به سه‌ر هه‌موو ئه‌و پێکهاته‌كاندا. بۆیه عێراق به دیکتاتۆری نه‌بێت هه‌رگیز وڵاتێکی سه‌قامگیر نابێت. ئایا عێراق هێنده پیرۆزه که پێویست بکات زیاتر له سی ملیون که‌س بۆ هه‌میشه له سایه‌ی دیکتاتۆری‌دا بژی؟ به‌ـ شێوه‌یه مالکی بوو به‌و که‌سه‌ی که خه‌لكی عێراق یان به‌رژه‌وه‌ندیان له گه‌ڵیدایه یان نه‌یارین. به‌ڵام وه‌ك زۆرێک له سیاسیه‌كانی عێراق لای که‌س خۆشه‌ویست نیه. خه‌ڵكی عێراق به گشتی خاوه‌نی هیچ خۆشه‌ویستیه‌ك نین بۆ هیچ که‌س و شتێک، چونکه ئه‌وان هه‌میشه په‌روه‌رده‌ی که‌لتورێکی پر له کینه‌ن به‌رامبه‌ر خۆیان و ئه‌وانیتر. بۆیه مالکی لای زۆرینه‌ی مایه‌ی نه‌فره‌ته، به‌ڵام با به شێوازێکی تر بیری لێبکه‌ینه‌وه. گه‌ر مالکی به‌رهه‌می عێراقه. وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا له سه‌ره‌وه، مالکی ده‌خوازێت ببێته دیکتاتۆر، له عێراقی ئه‌مرۆدا خواستێکی وه‌ها تا ئاستێکی زۆر مه‌حاڵه. کاتێک خواستی دیکتاتۆربوون نوشست ده‌هێنێت ئه‌وا ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی پشێوی و له‌یه‌ك ترازانه. له هه‌مانکاتدا یانی شکستی به‌غدا له بوونی کۆنترۆل به سه‌ر سه‌رتاپا خاکی عێراقدا. به‌م پێیه ئه‌وه‌ی دێته ئاراوه بریتیه له عێراقێکی لاوازی به‌ره‌وه په‌رتبوون. ئه‌ی ئه‌وه خه‌ونی کوردنیه که عێراق کۆتایی پێ بێت. یه‌کێک له‌و سیناریویانه‌ی که کورد پشتی پێبه‌ستوه له بیست ساڵی ڕابوردوودا، به‌تایبه‌تیش پاش ٢٠٠٣ ئه‌وه‌یه که عێراق خۆی له‌به‌رخۆی هه‌ڵده‌وه‌شێت و ئه‌و کاته کورد له ئه‌نجامدا ده‌بێته خاوه‌ن وڵاتی خۆی. ئایا مالکی ئه‌کته‌رێکی باشی ئه‌م هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه نیه. که‌واته مالکی ئه‌و رۆڵه ده‌بینێت که ئێمه خوازیارینی، ئه‌ویش هه‌وڵدانه بۆ سه‌نته‌رێتی زیاتر عێراق که له ئه‌نجامدا هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی زیاتری عێراق.
به‌م پێیه جێگای سه‌رسوڕمانه به‌لای منه‌وه که داخوازی کورد بریتیه له لابردنی مالکی. ئه‌گه‌ر بێتوو سبه‌ینێ مالکی لابرا، ئه‌وا هه‌موو ئه‌م هه‌وڵانه‌ی بۆ سازدانی ریفراندۆم، بۆ جیابوونه‌وه، بۆ دوورکه‌وتنه‌وه له عێراق، بۆ بوونی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر ده‌وه‌ستێت. له دۆخی هاتنی که‌سێکی نوێ به‌لای که‌مه‌وه هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که کورد ئه‌مڕۆ باسی لێوه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک گه‌ر نه‌یه‌ته وه‌ستان، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه کز ده‌بێت! بۆچی خواستی کورد لاواز ده‌بێت؟ کورد گه‌ڵێکه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ته‌ناه له ساته‌وه‌ختی قه‌یراندا هه‌ست به بوونی ده‌كرێت. ئه‌مه به‌تایبه‌ت له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا. هه‌رکاتێک قه‌یران نه‌بوو ئه‌وا کورد دیارنامێنێت له سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان. که‌واته سه‌رکرده‌ی قه‌ێران دروستکه‌ر له‌و وڵاتانه‌ی که کوردی تیادا ده‌ژی ئه‌و سه‌رکرده‌یه که خزمه‌ت به دۆزی کورد ده‌كات. ئه‌مه به روونی له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا هه‌ستی پێده‌كرێت. با بۆ نموونه وڵاتێکی وه‌ك ئه‌مریکا وه‌ربگرین. ئه‌مریکا وه‌های پێباشه که عێراق وه‌ك وڵاتێکی ناوه‌ندی بمێنێته‌وه. له هه‌مانکاتدا ئاگاداره که کارێکی وه‌ها به ئاسانی ده‌سته‌به‌ر نابێت بۆیه له پێناوی ئه‌مه‌دا ئاماده‌یه چاوی له هه‌ڵسوکه‌وتی خراپی به‌رپرسی عێراقی بپوشیت له پێناو هێشتنه‌وه‌ی عێراق وه‌ك وڵاتێکی یه‌کگرتوو. ئه‌م سیاسه‌تی ئه‌مری واقیعه، یانی گوێپێنه‌دان به خواست و ئازاری ئه‌وانیتر. به‌ڵام له هه‌مانکاتدا روویه‌كی تری هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه کاتێک که سه‌رکرده‌یه‌كی عێراقی شکست ده‌هێنێت له ئیداره‌كردنی عێراق وه‌ک وڵاتێکی یه‌کگرتوو ئه‌وا ئه‌مریکا وه‌ک لایه‌نێکی باوه‌ر به رێال پۆله‌تیک دیسانه‌وه بڕوای وه‌هایه که گه‌ر بێتوو وڵات پێویست بکات که به شێوازێکی تر به‌ڕوه‌بچێت ئه‌وا لێگه‌ڕێ باببێت. به‌و مانایه گه‌ر واقیعی عێراق ببێته وڵاتێکی هه‌ڵوه‌شاوه یان په‌رتبوو ئه‌وا له ئه‌مریکا به کاوه‌خۆیی ئاماده‌یه که دان به واقیعه‌دا بنێت. ئه‌مه به تایبه‌تی له‌کاتێکدا که عێراق و سه‌رجه‌م ناوچه‌كه به وه‌رچه‌رخاندا ده‌ڕۆن له رووی بایه‌خپێدانی ئه‌مریکاوه. ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست فه‌رامۆش ناکرێت به‌ڵام بایه‌خی زۆر که‌م ده‌بێته‌وه. ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی کۆمه‌ڵێک گۆڕانکاری له ئاستی هاوسه‌نگی هێزی جیهانی، سه‌رچاوه‌ی وزه، بایه‌خی ئه‌مریکا. چیدی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌شێک نیه له ئاسایشی وزه‌ی ئه‌مریکا، به‌ڵام به‌شێکه له ئاسیشی وزه‌ی جیهان، ئه‌مه بۆ ئه‌مریکا گرنگه به‌ڵام به ئاستێک نه که سه‌ربازی خۆی بۆ بداته کوشت. چیدی هیچ وڵاتێکی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست مایه‌ی مه‌ترسی نیه بۆ ئیسرائیل. له ڕاستیدا هه‌موو ئاراسته‌كان وه‌ها ده‌ڕۆن که خه‌ونی جیوسیاسی ئیسرائیل بێته دی، ئه‌ویش خۆی له دابه‌ش بوونی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا ده‌بینێته‌وه بۆ کۆمه‌ڵه وڵاتێکی بچوکی لاواز. له ده‌رئه‌نجای ئه‌م هۆکارانه: که‌مبوونه‌وه‌ی بایه‌خی ئه‌مریکا به ناوچه‌كه، ناسه‌قامگیری عێراق، هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ێ شێوازێکی نوێ له به‌رجه‌سته‌كردنی هاوسه‌نگی هێز له ناوچه‌كه‌دا، مالکیه‌کی خراپ به هه‌موو شێوه‌یه‌ك سودمه‌نده بۆ کورد.