گه‌رچی دایكم بۆ یه‌كه‌مین جار‌و له ته‌مه‌نی نزیك به بیست ساڵیدا له كه‌ركوك نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌ی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مكی له سه‌ر ده‌ستی دكتۆر عومه‌ر دزه‌ی بۆ ده‌كرێت و وێڕای بوونی منداڵی ورد ، لێ خۆشترین یادگاریه‌كانی ئه‌و په‌یزه‌ندیان به كه‌ركوكه‌وه هه‌بوو، چونكه ئه‌و ساڵانه‌ی ئه‌و له‌وێ بوو ساڵی 1970 و دواتر ساڵانی نیمچه ئازادی و خۆخاوه‌نی كه‌ركوكیه‌كان بوو، گه‌رچی هه‌رگیز عه‌ره‌باندن یه‌خه‌ی ئه‌و شاره‌ی به‌رنه‌داوه به ئێستاشه‌وه، ئێمه خزمێكمان هه‌بوو كه‌ڕو لاڵ بوو یادی پڕخێر ئه‌و به پێشمه‌رگه‌ی ده‌وت بیسمیلا، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش باوكم بیسمیلابوو، دواتر هه‌موو شاێ شێواو ماڵی ئێمه‌ش كه‌وته‌وه ده‌روگونده‌كان و تا دواجار له ساڵی 1975له خه‌له‌كان گیرساینه‌وه ، له‌و ساڵه‌وه تا مه‌رگی دایكم هه‌میشه خۆشه‌ویستیه‌كی زۆری بۆ ئه‌و شاره هه‌بوو ، كه‌شاره‌كه‌ش وه‌ك ئه‌و ئازار زه‌ده‌و جه‌رگ سوتاو بوو، له باره‌ی كه‌ركوكه‌وه دایكم چیرۆكی زۆری لابوو، ته‌نانه‌ت ئه‌ویش باسی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه عه‌ره‌ب زۆر كه‌مبوون له كه‌ركوك، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ش هاتنیان بۆ حه‌سیره‌كه‌و ئه‌و ناوه وه‌ك عاجباتی وابووه ، كه‌ركوكی ده‌ڵێن عاجباتی ، بابه‌تی بوونی عه‌ره‌ب له كه‌ركوك له دوای سیه‌كانه‌وه ده‌ست پێده‌كات ، به‌ڵام له شه‌سته‌كان زۆر چڕده‌بێته‌وه ، ئه‌وه‌تا پیاوێكی شاره‌زاو پڕ ته‌مه‌نی وه‌ك موكه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی كه ساڵی 1923 له كه‌ركوك له دایك بووه له بیره‌وه‌ریه‌كانیدا ده‌ڵێت كه‌ركوك به‌س كورد‌و توركمانی لێ‌بوو، عه‌ره‌ب له په‌نجه‌كانی دوو ده‌ست زیاتر نه‌بوون .
بۆ بابه‌تی توركمان دایكم ده‌ڵێت له كورد شارستانی تر بوون، ئاخر ئه‌و ده‌گێڕێته‌وه ئه‌گه‌ر ژنه كوردێك و یه‌كی توركمان بۆ نمونه له پیریادی یان بوڵاغ و به‌رته‌كیه ده‌مه قاڵه‌یه‌كیان بووبا ئه‌وه كورده‌كه ده‌یووت ده‌چم خزمه‌كانی ئازادی یان شۆڕیجه‌و ڕه‌حیماوه بانگ ده‌كه‌م واو وا بكه‌ن ، توركمانه‌كه‌ش عه‌باكه‌ی هه‌ڵده‌گرت و ده‌چوو بۆ شكات، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تا به‌عس نه‌هاتوه په‌یوه‌ندیه‌كان زۆر باشتر بووه له دواتر‌و ئێستا، دایكم هه‌موو ئه‌و شیعر‌و بابه‌تانه‌ی پێخۆش بوو كه ده‌رباره‌ی كه‌ركوك ده‌منووسین ، ئه‌و گه‌رچی چه‌ند جارێك ده‌فته‌رو شیعر‌و نووسینمی كردوه به سوتماك له ترسی به‌عس و تا ئێستاش دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه ده‌یان وێنه‌و نووسین و بابه‌تی منی كاتی خۆی خستوه‌ته ژێر گڵه‌وه‌و هه‌رگیز ده‌رماننه‌كرده‌وه ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌میشه دڵی لای ئه‌و شاره بوو، شارێك كه‌وه‌تی هه‌یه‌و كورد وته‌نی چوار به‌رده‌ی دانراوه نه‌حه‌ساوه‌ته‌وه .
كه‌ركوك كه ئێستا عه‌ره‌بێك پارێزگارێتی و پێش ڕوخانی بته‌كانیش هه‌ر وه‌سابوو، به‌ڵام ئه‌مجاره ناته‌بایی كورد نه‌یهێشت كوردێك ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت وه‌ك ئه‌سیری شاعیر له باره‌یه‌وه ده‌ڵێت دڵسوتاوێتی هه‌رچی كورد هه‌یه دایكم یه‌كێك له دڵسوتاوه‌كانی بوو، راستی بۆ كه‌ركوك باكورو رۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاواش وه‌سان ،چیرۆك و یاده‌وه‌ری ئه‌و چه‌ند ساڵی ژیانی دایكم له شاره ئازارزه‌ده‌كه‌ی زۆرن ، لێ ڕه‌نگه ئه‌وه‌نده به‌س بێت ،ئه‌م گۆشه‌یه‌ش ده‌قۆزمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسی هه‌موو ئه‌و ئازیزانه بكه‌م كه له دورو نزیكه‌وه به‌شداری پرسه‌ی دایكم بوون ، نامه‌و بروسكه‌یان نارد و ته‌له‌فونیان كرد، دڵنه‌وایی ئه‌وان بۆ من و بۆ كه‌س و كار ته‌واوێك كه‌لێنی دابڕانه‌كه‌ی كه‌مكرده‌وه .