ئیسرائیل وەک بەھانەی داگیرکردنی کوردستان

سالار مه‌حمود

نیوەی وڵاتانی عەرەبی پەیوەندی فەرمیان لەگەڵ ئیسرائیل ھەیەو ئاڵاکەی لە وڵاتەکانیان ئەشەکێتەوە.

بەڵام وەک جارانی بەعس تۆمەت دەدەنە پاڵ کوردستان و پەلاماری دەدەن.

ساڵی ١٩٩٢ یەکەم ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کراو حکومەتی کوردستان دامەزرا. میدیاکانی رژێمی بەعس ھەرایان نایەوە کە ئەوە پرۆژەی ئیسرائیلە!

تورکیا بەرەسمی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دەکات و لەولاشەوە ئەزموونی رۆژئاوای کوردستان بە پرۆژەی ئیسرائیل ناوزەد دەکات.

لەکاتی ریفراندۆمدا بەناو دۆستەکانی وەک عەمار حەکیم و عەبادی سەدرو خەزعەڵی لەمینبەرەکانیانەوە بانگەشەیان دەکرد کە ئەوە پرۆژەی ئیسرائیلە.

قودس لە مێژوودا یەک جار رزگار کراوە ئەویش لەسەر دەستی سەرکردەیەکی کورد. کە عەرەب دەڵێن سەرکردەیەکی ئیسلام، ناڵێن موسڵمانێکی کورد.

ئێرانیش ئیسرائیلی کردۆتە بیانوی نەیاریەکانی بەرامبەر بەھەرێم. ھیچ یەک لەو بانگەشانە راست و دروست نین.

دوو فاقی وڵاتانی داگیرکەری کوردستان و نەیارانی قەوارەی کوردستان لە پرسی ئیسرائیلدا جێی داخە، لەکاتێکدا کە بەشێک بەناو شرۆڤەکاری سیاسی کوردیش قسەی ئەوان ئەڵێنەوە.

با برا عەرەبە چاو رەشەکانی عیراق بچن رەخنەی وڵاتانی برای خۆیان بکەن کە نایکەن!

نەک پەیوەندی باتڵی کورد لەگەڵ ئیسرائیل تێکەڵ بە ناکۆکیە سیاسیەکان بکەن.

کورد خاوەنی دۆزی رەوای خۆیەتی و پێویستە بە توندی و یەکگرتوویی رووبەڕووی پیلانی پشت ئەو تۆمەتانە ببێتەوەو ماڵی خۆی لەگەڵ خەڵک بە چاکسازی و پەیوەندی نیشتمانی تۆکمە بکات.



09/06/2022



وتارەکانی تری نوسەر