سەعەت ١٠ بەیانی ٣ / ٨ / ٢٠٢٣، لە نۆیەمین ساڵ یادی کۆمەڵکوژی ئیزیدییەکان ، کۆنفراسی (خۆ بەڕێوەبەری دیموکراتی لە شەنگال)* ،لە ژێر دروشمی (خۆبەڕێوە بردن زامنی پێکهاتەکانی عێراق ) ، لە هۆڵی ئەقواس ، لە شەقامی سەعدون ، لە بەغداد سازکرا .
لە ناو هۆڵی کۆنگرەدا ، تراژیدیای کۆمەڵکوژیی ئیزیدییەکان لە شەنگال ناخ و مێشکی داگیرکردم .
شەوی ٢- ٣ / ٨/ ٢٠١٤ داعش پەلاماری گوندی (کۆجۆ) یان دا، خەڵکی ئەو گوندە بە چەکی سادە ، تا دوا فیشەک بەرگریان کرد ، کوژران و بەدیل گیران .
داعش لەوێوە روویان کردە شەنگال ، هێزەکانی سوپای عێراق ، لە کوردو عەرەب وعێراقی ورێکخراوی نێو دەوڵەتی لە شەنگال بوون ، فەرماندەی سەربازی کوردو پێشمەرگەکانی کورد ، لە بری بەرگری لە شەنگال ، بەچەکە قورس و ئۆتۆمۆبیلەکانیانەوە بروسکە ئاسا. بە رێنمایی سەرکردەکان هەڵاتن .
بواریان بۆ داعش رەخساند ، هەزارو هەشت سەد ، پیاو ژن و کچی و منداڵ ی ئیزیدی شەنگال کۆمەڵ کوژبکەن .
شەپۆلێک لە پیاو ژن و منداڵ وگەنج ، لە کۆچ و رەوێک دا ، رێگای چیای شەنگال یان گرتە بەر ، بە برسێتی و تینویەتی، رووەو چارەنوسێکی ون بوونەوە .
( گەریلای هەپەگە) و(شەرڤانانی رۆژئاوا ی کوردستان )، چوون بەهانای ئەو ژن و پیاو و منداڵ وژن و كچە ئیزیدیانە ی ،خۆیان گەیاندبووە دەرەوەی شەنگال ،رووبەرووی داعش وەستانەوە و لە کۆمەڵکوژی ئازاد یان کردن .
داعش دەیان ژن و کچی یەزیدی دەسگیر کرد ، وەک کەنیزە دەست درێژیان لێ دەکردن ، لە ٢٠١٤تا ئێستا ، ئەوە ٩ساڵە لە بازارەکانی( رقەو سوریا و شوینی جیا جیا ) دا کڕین و فرۆشتین یان پێوە دەکرێ .
چەندان ژن وکچ فرسەتیان هێناو رایان کرد ، هەندێکی تریان ئازاد کران و گەڕانەوە ،زۆربەی ئەو كچ وژنانە بە هۆی ئەو فشارە توندی و تیژییە و ئەو دەستدرێژیانەی داعش ،توشی نەخۆشی دەروونی و گرێ ی ئالۆزی دڵە راوکێ وترس وگومان وتۆقاندن و خەمۆکی بوون.
زۆرلەو ژن و کچانە یان دووگیان کرد ،بوو بە هۆی لەدایک بوونی دەیان منداڵی بێ دایک و باوک ،دوورلە سەرپەرشتی وپەروەردە وسۆزو خۆشەویستی ، زپربیان لەلای ی داعشەکان پەرەوەردە دەکرێن ، دەبن بە نەوەی نوێ ی داعش .
جینۆسایدی ئیزیدییەکان لە رووی ئاینیی و نەژادییەوە ، پلان و بەرنامەو نەخشە و سینارۆی داعش بوو
بەرگری نەکردنی هێزی پێشمەرگەی حیزبی کوردی وحکومەتی هەرێم ، ئەو جۆرە هەڵاتنەیان لە شينگال ،بواریان بۆ داعش رەخساند کۆمەڵ کوژی ئیزیدییەکان بکەن ، بەرگری نەکردنی حەرەس حدودی حکومەتی عێراق و تورکیاوسوریا ورێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ، ئەوەیان خستە روو ، کۆمەڵکوژی ئیزیدییەکان سیناریۆی دارێژراوی هەر هەموویان بێت .
دەبوایە ئەو فەرماندە کوردە ی هێزی پێشمەرگە وئەو فەرماندەی سوپای عێراق ،لە بری بڕیاری بەرگری ، بڕیاری هەڵاتنیان داوە ، بە پێ ی یاسا ، بدرانایە بە دادگا حکومەتی عێراق، بەڵام لە بەر ئەوەی بڕیاری بەرگری نەکردن و کشانەوەیان لە سەرکردە کانی کوردو عێراق و ئۆردگانەوە پێ سپێرابوو، سیناریۆی جینۆسایدی یەزیدییەکان یان جێ بەجێ کردووە ،هیچ سزایەک نەدران .
بۆ حکومەتی عێراق ، هەموو پێداویستییە مەعنەوی ومادییەکان ، بۆ ئەو عەرەبانەی شينگال، لە کەمپی موسڵ و سەلاحەدین دابین کردووە ، بە هەماهەنگی کۆمەڵگای نیودەوڵەتی هەموو یانی گەڕاندوەتەوە شوێنی خۆیان .
بەڵام ئەوە( ٩)ساڵە کوردە یەزیدییەکان لە کامپی (خاکێ ،شریا ، هەرشەم ،ئاشتی و چەند شوێنێکی تر)، دوور لە هەموو خزمەتگوزارییەک ، لە ژیانێکی مەمرەوە مەژی دان ،تا ئێستا قەرەبوو نەکراونەتەوە و نەگەڕاونەتەوە بۆ شەنگال ،
ئەم جیاوازییە ئاینی ونەژادییەیانە ، لە نێوان ئیزیدییە کوردەکان و عەرەبەکانی شەنگال، غەدرەو خیانەتی نیشتمانی یە،تەواکەری سینارۆی کۆمەڵکوژییەکەیانە .
رێکخراوە نیودەوڵەتیەکان و وڵاتانی ئەورپا ، لە بری گەڕانەوەی یەزیدییەکان بۆ شەنگال ، بوار بۆئیزیدییەکان دەڕەخسێن روو بکەنە ئەورپا ، بۆ ئەوە ی نەخشەی سیناریۆی جینۆسایدەکە ، بە تەواوی لە شنگال جێ بەجێ بکەن .
ئیزیدییەکان و شەنگال . خاوەنی دەیان ،سەدان ، چیرۆکی تراژیدیای دڵتەزێن:
(خاتووشەمێ ، چۆن دەتوانێت ،جەیلان و جیهان)ی کچی لەیاد بکات ، داعش بە زۆر جەیلان یان کرد بە ژن ، ئەو بەرگەی ئەوغەدرە گەورەیەی نەگرت ، دەماری دەستی بڕی و گیانی سپارد ، پێش ئەوەی داعش دەست رێژی بکەنە سەر جیهان، ئەویش خۆی کوشت .
ئارام شەرڤانێکی ئەفسانەیی رۆژئاوای کوردستان بوو ، لە شەڕی داعش دا ،دەستێکی پەڕی ،لە م رۆژانەدا فڕۆکە جەنگییەکانی ئۆردگان شەهیدیان کرد .
داعش و ئۆردگان ، بە هەماهەنگی سەرکردەکانی کورد لە زنجیرە سیناریۆکان یان دا ، کۆمەڵ کوژی ئیزیدییەکانیان کرد ،
حکومەتی هەرێمی کوردستان ، حکومەتی عێراق ، کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی ، لەو سیناریۆی شەنگال دا ، بەرگریان لە شەنگال نەکرد ،دەرگای شەنگال یان بۆ داعش کردەوە ، کۆمەڵکوژی ئیزیدییەکان بکات .
جینۆساید ئیزیدییەکان ، بێ پشت و پەنایە ، بە پەرواێز خستنیان ، ئەوە دەخەنە روو ، جینۆسایدی ئیزیدییەکان بەردەوامە ، بە و فۆرم و سیناریۆی جیاواز.