شه‌ڕی ناوخۆی برا کوژی ، هیستریا ی خوین رشتنی براکانه ، به ده‌ستی یه‌کتری ، به فیت وسیناریۆ وبه‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی داگیر که‌رانی نیشتمان ، یاریان به عه‌قڵی سه‌رکرده‌کانی کورد کردوه ، له سه‌رده‌می ئه‌ماره‌ته‌کانه‌وه ، ده‌یان...سه‌دان ، زنجیره شه‌ڕ، له نێوان براکان دا به‌رپا کراوه .
ئیمپراتۆری تورکی عوسمانی ئیسلامی سونی و ده‌وڵه‌تی فارسی سه‌فه‌وی ئیسلامی شیعه ، به پێ ی مه‌زاج و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان ، یاریان به عه‌قڵی سه‌رۆکی ئه‌ماره‌ته کورده‌کان و . سه‌ره‌ک خێڵ و رابه‌ره ئاینییه‌کانی کورد کردووه .شه‌ڕی خۆکوژی به‌رامبه‌ر یه‌کیان پێ کردون ، ده‌یان مه‌رگه‌ساتی تاوانیان به کورد به ده‌ستی کورد ، به‌رامبه‌ر به یه‌کتری ، پێ کردون.
ئه‌و یاده‌وه‌ریانه‌ی تراژیدیای خوین رشتن و تاڵانیانه ، له لاپه‌ره‌کانی مێژووی کورد ، تۆمارێکی.شه‌رمه‌زاری ..هستریاو ...شێتێتی و...گێلێتی .....رسواییه ..
له‌دوای شه‌ڕی چڵدێرانه‌وه ، تورکیا‌و ...ئێران له سه‌دان سیناریۆ ی جیا جیا ... گه‌مه‌یان به عه‌قڵی سه‌رکرده‌کانی کورد کردووه ....تا ئیستا ش ئه‌و گه‌مانه هه‌ر به‌رده‌وامه .
تورکیا .. ئێران ..عێراق ..ململانێ و شه‌ڕه کانی خۆیان ، به سه‌رکرده ی حیزبه سیاسییه‌کانی کورد کردووه ، بۆ ئه‌وه‌ی کورد به کورد به کوشت بده‌ن ، خاکه‌که‌یان بکه‌ن به دۆزه‌خی شه‌ڕگه .
.له‌شۆڕشی ئه‌یلوول..... دوای ئاڵوزیی و ململانییه‌کانی نێوان باڵی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی و .....باڵی مه‌لامسته‌فا ....له ته‌موزی 1964تا ئازاری 1970 شه‌ڕی مه‌لای و ....جه‌لالی سه‌ریان هه‌ڵدا ، ئه‌م نیشتمانه‌یان کرد به شه‌ڕگه ، ژیانیان له هاوڵااتی کرد به نه‌هامه‌تی و دۆزه‌خ .
ده‌یان پێشمه‌رگه و.. فه‌رمانده‌و.. کادرو.. سه‌رکرده‌یان له‌یه‌کتری کوشت.، جه‌رگی سه‌دان دایکیان بڕی..... منداڵیان بێ باوک کرد ...... ژنیان بێوه‌ژن کرد.، توندوتیژی و رق و کینه‌و بوغز‌و کوشتن و بڕین و تۆڵه کردنه‌وه‌یان ، کرد به کلتووری کورد .
دوای هه‌ره‌س .....هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی نوێ ، جارێکی تر ، حیزبه سیاسییه‌کانی کورد ستان ، له و گوند‌و.. شاخ و.. دۆڵ و ..نشێوی ناوچه ئازادکراوه کان ، به بیانو ی جیا جیا‌و.. به سیناریۆیو به‌رنامه‌ی نه‌خشه بۆ کێشراو، لوله‌ی چه‌که‌کانیا ن ئاراسته‌ی یه‌کتری کرده‌وه ، به‌ربونه گیانی یه‌کتریی ..ده‌یان پێشمه‌رگه‌و.. کادرو.. فه‌رماندو ..سه‌رکرده یان... له یه‌کتری کوشت ....لاپه‌ڕه‌یه‌کی تری خۆکوژی وشه‌رمه‌زاری یان تۆمار کرده‌وه .
دوای راپه‌رین و دامه‌زراندنی حکومه‌تی هه‌رێم ، جارێکی تر ،شه‌ڕی ناوخۆ ، له شارۆچکه‌و ...شاره‌کانه‌وه به‌رپا بوو ... سه‌رکرده‌ی حیزبه کوردییه‌کان ، هه‌موو توانای هێزی پێشمه‌رگه‌و..... ژێرخانی ئابوری ئه‌م نیشتمانه‌و.. میدیا زه‌به‌لاحه‌کانیان ...بۆ شه‌ڕی برا کوژی خسته وه کار .....
هه‌ر هه‌موو حیزبه‌کان ، ستراتیژی شه‌ڕی براکوژیان ، پێ ره‌وا بوو ...هه‌رحیزبێک هه‌موو ماف و ..هه‌ق و... ره‌واییه‌کی به خۆی دابوو ....ناهه‌قیشی بۆ به‌رامبه‌ره‌که‌ی دیاری کردبوو .
له 1964 تا 1970 و له 1994 تا 1998 کورد مێژوویه‌کی ، پڕله تاوانی برا کوژی به‌رده‌وامی هه‌بووه .ده‌یان چیرۆکی تراژیدیای جه‌رگ بڕی وا ده‌بینرێت ،ئه‌و جۆره کوشتنانه ی کورد..... به رامبه‌ر به کورد کرد یه‌تی ،له نێو هیچ گه‌ل و ... وڵاتێکی دنیادا رووی نه‌داوه ..ده‌یان تاوانی جانه‌وه‌رانه‌ی یه‌کتر کوشتن ...دیل کوشتن ..دزی ..تاڵانی ....زوڵم وسته‌می غه‌دری تا سه‌ر ئێسقانیان ، به‌رامبه‌ر به یه‌کتری کردوه .
تا ئیستا گرێی ئاڵۆزی جه‌لالی ومه‌لای ، له ساڵی 1964تا ئیستا 2021 ، ئه‌وه 57 ساڵ هه‌رماوه ، حیزبه‌کان ئه‌و گرێی رق وکینه و بوغزانه ده‌که‌ن به وشه‌ی ناشیاو جنێوی تازه‌و... رۆحی تازه ی.. به رق وکینه ی نوێ.و . وانه‌ی نوێ ی دژایه‌تی پێ په‌روه‌رده ده‌که‌ن ، گه‌نجه‌کان به‌و جۆره ، په‌یره‌ویدیارده نه‌شیاوانه مدمین ده‌کله‌ن، به کلتووری توند‌و تیژی ...دژایه‌تی یه‌کتری ودڵره‌ق بن به‌رامبه‌ر به یه‌کتری ... بۆ ئه‌وه‌ی دوژمنایه‌تی یه‌کتری بکه‌ن.
تۆڵه به جۆرێک له ناخی زۆربه‌یان دا چێنراوه .....به خوینی یه‌کتری تینون ....
حیزبه کوردییه‌کان ...به جۆرێک لایه‌نگرو ئه‌ندامه‌کانیان په‌روه‌رده ده‌که‌ن
(ئه‌و حیزب و...ره‌نگه ی وه‌ک خۆیان نه‌بێت ....مایه‌ی گومانه و دوژمنه ....ده‌بێت به‌رامبه‌ری بوه‌ستیته‌وه ).
تا ئێستا سه‌رکرده‌ی حیزبه کوردییه‌کان دانیان به‌وه‌دا نه‌ناوه ، شه‌ڕی برا کوژییه‌کانیان .....هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه.. تاوانی مێژووییه و..خۆیان مه‌قاش و..ئامێری ده‌ستی داگیرکه‌رانی نیشتمان وسێبه‌ری دوژمنانی کورد بوون ، به بڕیاری تورکیا‌و.. ئێران ، ئه‌م خاکه‌یان کرد به‌شه‌ڕگه.... براکانیان به‌یه‌کتری به کوشت ده‌دا.
دوای زنجیره شه‌ڕه‌کان و ..تراژیدیای خوین رشتنی برا کوژی ، سه‌رکرده‌کان ده‌ڵێن :
- ئێمه شه‌ڕمان هه‌ڵنه‌گیرساندوه .
شه‌ڕی براکان ، بڕیاری سه‌رکرده‌کان بوو ، له عه‌قڵی نا حه‌کیمانه‌و وده‌رونی سه‌رکرده‌کانی کورده‌وه ، له سه‌ره‌وه ، شۆ ڕبوه‌ته‌وه بۆ خواره‌وه ، کردیان به گرێی یه‌کی ئاڵۆزی سایکۆلۆجی خۆیان و خه‌ڵک ، .هه‌ر سه‌رکرده یه‌کیان ، خۆی به تاقه سه‌رکرده ی پێشه‌نگ ده‌زانێت ، له گۆشه نیگایه‌کی ، بیر ته‌سکی حیزبه‌که‌یه‌وه ....هه‌موو به‌ها باڵاکانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و کلتووری کورد و خوینی شه‌هیدان و جینۆسایدی کورد ده‌که‌ن ، به قوربانی ، ده‌سه‌ڵاتی نه‌رجسیه‌تی خۆیان و...خانه‌واده‌و .... بنه‌ماڵه‌و ...حیزبه‌کانیان .
عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود
+ له م ستونه رۆژنامه‌وانییه‌دا ، راستیه‌کی ترژیدیای زۆر تاڵه ...بێ ئه‌وه‌ی یه‌ک وشه‌ی نه‌شیاو ی تیا بێت، به‌رێزان تکایه بفه‌رمون گه‌ر ره‌خنه‌تان هه‌یه ، به‌زمانێک بینوسن په‌یره‌وی ئه‌ده‌بی ره‌وشتی رۆژنامه‌وانی ونوسین بکه‌ن ، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی هیچ که‌س و لایه‌نێک برینداربکرێت .
+ره‌خنه ی لۆجیکانه بۆ ئه‌وه نیه ، سه‌نگه‌ر له به‌رامبه‌ره‌که‌ت بگریت ، بۆ ئه‌وه‌یه ، هه‌ردوولا ، به زمانێک بدوێن رێز‌و خۆشه‌ویستی و یه‌کتر قبوڵ کردن بێت ، بۆ ئه‌وه‌ی ، له یه‌کتری بگه‌ن ، کام راو بۆچون وشیته‌ڵکردنه‌وه ، له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌و نیشتمان بێت ، هه‌ردوولا قبوڵی که‌ین ..