دوای کۆده‌تای 17-ی ته‌موزی 1979 ،سه‌دام حسین ، له‌چه‌ند پلان و سیناریۆیه‌کی جیا جیادا ، زۆر له کادره پێشکه توونه‌ی حیزبه‌که‌ی ، ئه‌وانه‌ی راو بۆچونی جیاوازیان هه‌بوو له‌ناوبرد ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ به‌رنامه‌کانی ئه‌ودا ، یه‌کیان نه‌ده‌گرته‌وه .
سیناریۆکانی سه‌دام به ئاشکرا له ناو هۆڵه گه‌وره کان و کۆبونه‌وه‌کان دا جێ به‌جێ ده‌کرا ، له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فیزێونی به‌غدادو رۆژنامه‌کان ، بڵاو ده‌کرایه‌وه .
سه‌دام به و سیناریۆیانه‌ی ، زۆر له سه‌رکرده‌کانی حیزب و ئه‌فسه‌ره پله باڵه دیاره‌کانی ئه‌من و ئیستیخبارات و موخابه‌رات و سوپا و کادرو لێپرسراوه دیاره‌کانی حیزب ی ترسان و کۆنترۆڵ کرد ، ، یارمایی ترس له سه‌روه شۆڕ بوه‌وه بۆ هه‌موو ئۆرگانه کانی خواره‌وه ، هیچ که‌س نه‌یده‌وێرا ، خاوه‌ن راو بۆچونی خۆی بێ ، ره‌خنه له سه‌رۆک و حیزب و سیسته‌می ده‌سه‌ڵات بگرێ .
ئه‌وانه‌ی ره‌خنه‌یان ده‌گرت ،یا ناڕازی بوون له‌ده‌سه‌ڵات ، ده‌سگیرو زیندان ده‌کران ، له ژێر زه‌بری ئه‌شکه‌نجه ده کوژران ،یا گوله‌باران یا له‌سێداره ده‌دران ، ته‌رمه‌کانیان بێ سه‌روشوین ده‌کرا ، یا تهرمهکنیان بهه که‌س ووکاریان ده‌درایه‌وه ،پاره‌ی گوله‌کانیان لێوهردهگرتنهوه ، بۆ که س نه‌بوو، بتوانێێ تێڕوانینێکی نوێ و پێشنیارێکی نوێ بخاته روو .
ده‌بوایه هه‌موو ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی و حیزب و کادرو کاربه‌ده‌ستان و هه‌موو تاکێکی عێراقی درۆ له گه‌ڵ ناخی خۆیان و ده‌وربه‌ره‌که‌یان بکه‌ن ، به شان وباڵای سه‌رۆک دا هه‌ڵبده‌ن . وه‌ک توتی ئه‌و قسه سواو و دروشمه بریقه‌دارانه بڵێن ،له خزمه‌تی سه‌رۆک دایه ، به‌وهه‌موو و هه‌ڵه‌و تاوانه گه‌ورانه‌ی سه‌رۆک بڵێن :
-خواسهرۆک بیپارێزێ، کار‌و پڕۆ ژه‌ی سیاسیه‌کانی سه‌رۆک ، گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی نیشتمانین ، ده‌سکه‌وتی مه‌زنن ، بۆگه‌لی عێراق وحیزب و ئومه‌ی عه‌ره‌بی ، ،سه‌رۆک خاوه‌نی عه‌قڵێکی حه‌کیمانه‌یه ، خه‌ڵک له‌و ئاسته‌دا نییه ، له سه‌رۆک بگات .
سه‌دام حسین له ژێرباڵی (خیرۆڵا تفاح ) ی خاڵی و کاریگه‌ری سۆزی عه‌شایه‌ری و ناوچه‌گه‌ری عوجهو تکریت ( ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌کر) ی براگه‌وره‌ی و
مشیل عه‌فله‌قی سکرتیری گشتی حیزبی به‌عس ی مامۆستای ، هه‌نگاوی گه‌وره‌ی نا بۆ کایه گرنگه‌کانی حیزب و ده‌وڵه‌ت .
ئه‌و کاته‌ی سه‌دام جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق بوو،توانی سه‌راپا( میدیای بیستراو نوسراو بینراو ) کۆنترۆڵ بکات ، هه‌موو ئه‌و میدیا یا نه ، گرنگیان به‌سه‌دام ده‌دا،رۆڵی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌کری سه‌رۆک کۆماریان ، به جۆرێک که‌م کردبووه‌وه ، له پهراوێزدابوو.
لای هه‌مووتاکێکی عێراقی ، رۆژانه ئه و سیناریویانه، نیشانه‌ی پرسیار‌و گومان بوو، به‌ڵام که‌س نه‌ی ده‌وێرا ئه‌و پرسیاره، ئاڕاسته‌ی ئۆرگانه‌کانی حیزب وده‌وڵه‌ت بکات ، سه‌دام خۆی راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی دام و ده‌زگانی (ئه‌من وئیستیخبارات وموخابه‌رات و سوپای عێراق –ی ده‌کرد ، هه‌موو شوێنه گرنگه‌کانی پڕکردبوو، له که‌س و کار‌و که‌سه نزیکه‌کانی خۆی ،هه‌مویانی له پۆسته گرنگه‌کان دا دانابوو، وه‌ک ئامێرێک کردبونی به جاسوس به‌سه‌ریه‌که‌وه .
سه‌دام ئه‌زمونێکی قوڵی له زنجیره سیناریوکان دا هه‌بوو، به جۆرێک یاری به عه‌قڵی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن بهکروههموو ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی حیزبی به‌عس و گه‌لی عێراق ده‌کرد ،هه‌مووعێراقی کۆنترۆڵ کردبوو .
سه‌دام به پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌یه‌کی ورد ، ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌کری سه‌رۆکی عێراق-ی له قاڵب دا،ههمووجومگه باڵاکانی ده‌سه‌ڵاتی حیزب و ده‌وڵه‌تی ، لێ سه‌ندوه و خستیه په‌راوێزه‌وه،به جۆرێک که‌سایه‌تی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌کری بێ دهسهڵاتو به‌تاڵ کرد ، ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن جورئه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌بوو، هیچ پێشنیارورهخنهیهک له سه‌دام بگرێت ،له به‌رده‌م ره‌فتاره ناقۆڵاکانی سه‌دام دا ، ئه‌وه‌نده لاواز‌و بێ ده‌سه‌ڵات بوو، ده‌بوایه ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌کر ی سه‌رۆک کۆماری عێراق ههمووبڕیارهکانی سه‌دامی جێگری سه‌رۆک کۆمارجێ جێ بکردایه.
سه‌دام ، ئه‌حمه‌د حه‌سه‌نی به‌کری هێنایه سه‌ر شاشه‌ی ته له فزیۆن ، به‌کر خۆی به زمانی خۆی ، پۆستی سه‌رۆک کۆمای عێراق و حزب ی به‌عسی به سه‌دام سپارد.ئه‌م جۆره کۆده‌تا سپی یه ،یه‌که‌م کۆده‌تا بوو ، دوای 11 کۆده‌تا له عێراق ، ردوای کۆده‌تاکه ، بوو به هۆی به‌رپابوونی گه‌وه‌ترین سیناریۆی خوێناوی و گوله بارانکردنی لێپرسراو وکادره باڵاکانی حیزبی به‌عس .
دوای ئه‌و سیناریۆیه ،هیچ متمانه‌یه‌ک له ناو حیزب و ده‌وڵه‌تی عێراق و هاوڵاتیان دا نه‌ما، هه‌موو ره‌وتی کاره‌کان بوو به‌تارمایی ترس و دوودڵی و گومان .
سه‌دام له سه‌ر به‌رنامه‌و نه‌خشه‌یه‌کی ورد، هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکی ره‌های تاکڕه‌وانه‌ی هه‌بوو.
رۆژانه له بۆنه جیا جیاکان دا، پێشوازی گه‌رمی له سه‌ره‌ک خێڵ وشێخی تهریقتهکان ده‌کرد،به جۆرێک له سیناریو کانی دا ، هه‌موو داب و نه‌ریتی سیماکانی خێڵ و شێخایه‌تی زیندووکرده‌وه ، گرنگی به دیوه‌خانی خێڵ و ته‌کیه‌ی شێخی تهریقهکان دادا ، وه‌ک به‌هایه‌کی کلتوری زیندوو، به‌سه‌ر حیزب و لێپرسراوه‌کانی حکومه‌ت دا سه‌پاندی، به‌مه‌ش توانی ، رۆڵی کادره پێشکه‌وتوه‌کانی حزب و لێپرسراوانی حکومه‌ت له هۆڵی کۆبوونه‌وه‌کانی حیزب دا ، به‌تاڵ و لاواز‌و بێ ده‌سه‌ڵات بکات .
ههمووکادرانی حیزب و لێپرسراونی حکومه‌ت، له به‌رده‌م، سه‌رۆک خێڵ وسه‌رۆک شێخ وکه‌س و کاری سه‌دام دا، هه‌ستیان به بێ پشت وپهنایی و بێ ده‌سه‌ڵاتی و به که‌می که‌سێتی خۆیان ده‌کرد، کوڕی سه‌رۆک خێڵ وعه‌شره‌ت وکوڕی سه‌رۆکی شێخی ته‌ریقه‌ت ،کران به لێپرسراوی دام و ده‌زگاکانی ئه‌من و ئیستیخبارات و موخابه‌رات و سوپا.
که‌سه نزیکه‌کانی سه‌دام پاسه‌وانی کۆشکه‌کانی سه‌دام بوون ، ده‌سه‌ڵاتی تاکڕه‌وانه‌ی سه‌دام، کۆنترۆڵی هه‌موو بواره‌کانی ژیانی هاوڵاتیانی عێراقی کردبوو ، سه‌دام به‌و پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشانه‌ی هه‌موو خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه و خێڵ وشێخی ته‌ریقه‌ت کانی خستبوه ژێر سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی یه‌وه ، بواری به هیچ که‌س و گروپێک وحیزبێکی نهێنی له عێراق نه‌ده‌دا ، بتوانێ بیر له کۆده‌تا بکه‌نه‌وه .
گه‌ر له‌و روانگانه‌وه بڕوانیینه ، ناکۆکی و ململانێیی ، سه‌رکردایه‌تی کورد، به باڵی بارزانی و مه‌کته‌بی سیاسی ، له 1958- 1963، بۆ کۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان ، هه‌ردوو باڵه‌که ، به‌و ناکۆکیانهیانهوه ، گه‌وه‌ره ترین زیانیان ، به ره‌وتی خه‌باتی رزگار خوازی کورد گه‌یاندوه .
له 1964 بارزانی بۆ ئه‌وه‌ی باڵی مه‌کته‌بی سیاسی لاواز بکات ، له گه‌ڵ عه‌بدولسه‌لام عارفی سه‌رۆک کۆماری عێراق ، گفتوگۆی کرد ، عه‌بدولسه‌لام عارف بۆ ئه‌وه‌ی به‌عسییه‌کان رابماڵێ ، ئه‌و گفتوگۆیه‌ی بۆ سه‌رکه‌وتنی کۆده‌تاکه‌ی و گۆڕانکارییه‌کانی دوای کۆده‌تاکه‌ی په‌سه‌ندکرد ،به‌مه‌ش عه‌بدولسه‌لام ،تاوانی به دوو ئاراسته‌ی جیاواز به‌عسییه‌کان و شوعییه‌کان کۆمه‌ڵ کوژ بکات ، بارزانیش توانی له1964په‌لاماری بالی مه‌کته‌بی سیاسی بدا، به‌شه‌ڕ باڵی مه‌کته‌بی سیاسی ده‌رپه‌ڕێنێ بۆ هه‌مه‌دان وتاران له ئێران .
ئه‌م دوو سیناریۆ دژ به‌یه‌که‌ی عه‌بدولسه‌لام و مه‌لا مسته‌فا، له 1964-1970 بوو به‌سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی برا کوژی نێوان باڵی بارزانی و مه‌کته‌بی سیاسی ، له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رکرده‌کانی کورد، ده‌یان پشمهرگهو کادرو فه‌رمانده‌ی کورد، له دوو سه‌نگه‌ری دژ به‌یه‌کی مه‌لای و جه‌لالی ، له هه‌ردوو باڵه‌که، به‌شێوه‌یه‌کی زۆر بێ به‌زه‌ییانه و دڵڕه‌قانه له‌ده‌یان ،سه‌دان ترژیدیای خوێناوی دا ،یه‌کتریان کوشت .
ده‌وڵه‌تی عێراق وئیران ، بۆ به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان ، له 1964 -1970 رۆڵی گرنگیان بینی به‌یاری کردن به عه‌قڵی سه‌رکرده‌کانی کورد ،بۆدووسهنگهری دژ به‌یه‌ک ،بۆ ئه‌وه‌ی کورد ،کورد بکوژێ .
له و سه‌رده‌مانه دا سه‌رکرده سیاسییه‌کانی کورد رۆڵی گرنگی دا، به سه‌رۆک خێل و سه‌رۆک عه‌شره‌ت و رابه‌ری ته‌ریقه‌تی ئاینی دا له دیوه‌خان و ته‌کیه‌کان دا ، بۆ ئه‌وه‌ی له رۆڵی رووناکبیرانی کورد، له هه‌موو جومگه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی و کۆمه‌ڵایه‌تی که‌م بکه‌نه‌وه ،
سه‌رکرده‌کانی کورد ، له سه‌رده‌می ئه‌ماره‌ته‌کان وه ، به‌سیناریۆ ی داگیرکه‌رانی نیشتمان ،گرێی ئاڵۆزی ، شه‌ڕی ناوخۆی کورد کوشتنیان به ئازایه‌تی و پاڵه‌وان بازی و ئه‌فسا نه زانیوه ، ئه‌م دیارده‌یه له‌سه‌ره‌تای بیسته‌کان و ناوه‌ڕاستی سییه‌کان وله کاتی سه‌رهه‌ڵدانی کۆمه‌ڵه‌و حیزبی کوردی تا شۆڕشی ئهیلوول ،تا ده‌گاته سه‌رده‌می ململانێ ی مه‌لا مستهفاوئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌رده‌وابوو ، بوو به هۆی ناکۆکی (مه‌لای و جه‌لالی )،شه‌ڕی برا کوژی ، بوو گرێیه‌کی سایکۆلۆجی مزمن ئالۆزی رق و کینه‌و بوغز‌و تۆڵه کردنه‌وه ی براکان له یه‌کتری ،
سه‌رکرده‌کانی کورد له به‌رده‌م داگیرکه‌رانی نیشتمان لاواز بوون ،ئه‌و گرێ ئاڵۆزه‌ی شه‌ڕیان گه‌یانده ناو شۆڕشی نوێ له شاخ و گونده‌کان ، دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و حکو مه‌تی هه‌رێم شه‌ڕی کورد کوشتنیان برده ناو کۆڵان وشه‌قام و گهرهکاکانی شاره‌کان .
.
سه‌رکرده‌کانی کورد نه‌یانتانیوه ، ئاوڕێ له‌وزنجیره هه‌ڵه گه‌ورانه‌ی رابردوه بده‌نه‌وه ، به‌زمانی دیالۆگ و له‌یه‌کتر گه‌یشتن ، به‌رنامه‌و هه‌نگاوی نوێ ی سه‌رده‌مانه ، ئه‌و گرێ ئاڵۆ زه سایکۆلۆجیهی مزمنه شه‌ڕی برا کوژی ، له‌لای یه‌کتری بسڕنه‌وه ، به متمانه‌وه ، یه‌کتری قبوڵ بکه‌ن ، بۆئه‌وه‌ی بوار نه‌ده‌ن جارێکی ترکورد له ئه نیشتمانه‌که‌یدا ئه‌نفال و جینۆساید بکرێته‌وه ،سیناریۆو به‌رنامه‌ی ستراتیژی داگیرکه‌ران ئه‌مجاره گۆڕاوه ،نیازیانه ، کورد خۆی به‌ر بده‌نه ، به‌ر کورد کوشتن ،ئه‌مجاره‌یان کورد خۆی ئه‌نفال و جینۆسایدی خۆی بکات.
سه‌رکرده‌کانی کورد به به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی دیاری کراو ، رۆڵی رووناکبیران و نووسه‌ران و رۆژنامه‌نوسانی خاوه‌ن هه‌ڵوێست یان خستبوهته په‌راوێزه وه ، ده‌یان نووسه‌رو رۆژنامه‌نوسی ده‌ربارو ئینتهازی و ماستاوچییان له میدیاکانیان دا داناوه ، ئاگری ناکۆکییه‌کان خۆش ده‌که‌ن . له‌سایه‌ی ده‌سه‌لاتی ئه‌م سه‌رکردانه‌دا ،ئه‌و هه‌موو روناکبیرو رۆژنامه نووسه ، خرانه په‌راوێزوه، هه‌ندێکیان به سیناریۆی جیا جیا تیرۆر کران .هه‌ندێکی تریان به‌پێی به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی دیاری کراو،زیندانی کراون و حوکم دران.
سه‌رکرده‌کانی کورد ، کوڕ‌و کچی خانه‌واده و بنه‌ماڵه و خێل و عه‌شره‌ت و شێخی ته‌ریقه‌ت وحیزب ، له کایه‌کانی گرنگه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی حیزب وپه‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم داده‌نێن ، ئه‌و ماستاوچی ئینتهازومهقاشانه، ده‌بن به کۆیله ی ده‌ه‌سه‌ڵات.
عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود