سه‌عات 5 ی ئێواره‌ی 12 / 2/ 1989 به‌فر ده‌باری ، شار خامۆش بوو ، دڵشاد مه‌ریوانی له ماڵه‌وه چووه ده‌ره‌وه ، رووی کرده یانه‌ی فه‌رمانبه‌ران ،سه‌عات 7 ی ئێواره چه‌ند ئه‌منێک ،روو ده‌که‌نه سه‌ر مێزه‌که‌ی و ده‌ڵێن :
-مامۆستا چه‌ند سه‌عاتێک کارمان پێته ، وه‌ره له گه‌ڵمانا ، دوایی بگه‌ڕێره‌وه سه‌عات 8 و 45 ده‌قیقه هه‌مزه ی عه‌لی ده‌ده‌ی هاوڕێ وزاوای رووی کرده ماڵه‌وه به شیرین ی هاوسه‌ری دڵشادی وت :
-ئه‌من دڵشادیان ده‌سگیر کرد.
بۆ به‌یانیه‌که‌ی که‌س و کاره‌که‌ی روویان ده‌کرده هه‌ر زیندانێک ، ده‌یان وت :
-لای ئێمه نییه .
دوای 8 مانگ ، له بێ سۆراغی دڵشاد ،کهسو کاری بیستیان : ته‌نیا رۆژانی 3 شه‌مان ئه‌منه‌کان ، له پرسگه که‌یان وه‌ڵامی خه‌ڵک ده‌ده‌نه‌وه .
دڵشاد مه‌ریوانی پێشبینی ده‌سگیرکردنی کردبوو
به شیرین –ی وتبوو :
( ده‌زانم ده‌سگیر ده‌کرێم ...به‌ڵام شیرین قه‌د روو نه‌که‌یته ئه‌و شوێنانه‌وه و هه‌واڵم بپرسی ، ده‌زانم فایله‌که‌م لای به‌عس زۆر گه‌وره‌یه ،گه‌ر بمگرن ، جارێکی تر، نایه‌مه ده‌رێ)
سێ شه‌مه‌یه‌کیان شیرین و دایکی دڵشاد روویان کرده پرسگه‌ی ئه‌من ی سلێمانی ،ئه‌منێک ناو نیشان وزانیاریان لێوه‌رگرتن ، پیی وتن :
-سێ شه‌مه‌ی داهاتوو وه‌رنه‌وه بۆ وه‌ڵامه‌که‌ی .
دوای هه‌فته‌که ، ته‌نیا دایکی چوو بوو بۆسۆراخی پیان وت:
- کوڕه‌که‌تمان کوشتووه
دایکی دڵشاد به جه‌رگی بڕاوگریانهوه ئه‌و هه‌وڵه گه‌یاند به خانه‌واده‌که‌یان ، شیرین توشی هیستریا بوو ،له‌گه‌ڵ خوشکێکی دڵشاد دا رووی کرده دائیره‌ی ئه‌منی سلێمانی .
پڕ به گه‌رووی هاواری به‌سه‌ر ئه‌منی پرسگه که دا کرد :
-له‌به‌رچی هاوسهرهکهمتان کوشتووه ، چی کردووه ؟
ئه‌منێک پێی وت بوو :
-وه‌ڵامی تۆ ناده‌ینه‌وه پیاوێک بنێره
له‌و کاته‌دا براکانی دڵشاد له‌وێ نه‌بوون ،ته‌نیا برایه‌کی له‌وێ بوو، ئه‌ویش فیرار بوو نه‌یتوانی بچێت ، زاوهیهکیان چوو بۆ سۆراغی، دوای مانگێک هاتوو چۆی ئه‌من ی سلێمانی دوا جار شه‌هاده‌ی وه‌فات نامه‌که‌یان پێ دابوو ..وتیان : (دڵشاد کۆمه‌ڵه وتێک ده‌ربووه) ، .قه‌ده‌غه‌یه پرسه‌شی بۆ دابنێن شیرین خان ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد :
-دڵشاد مه‌ریوانی زۆر هه‌ست ناسک بوو، تراژیدیای ئه‌نفال وژههربارانی هه‌ڵه‌بجه وبێ سه‌روشوین کردنی هاوڕێ ی برام بێ سنوور کاریگه‌ری له ناخ وهۆشی دا دروست کردبوو، تووشی بار‌و دۆخێکی پڕله وه‌ڕسی و بێزاری و ..ره‌ش بینی ببوو هیچ هیوایه‌کی به ژیان نه‌مابوو ، له‌ناخی دا.، هه‌ستی به هه‌ره‌سێکی زۆر ده‌کرد دوای شه‌هید بوونی ، به‌رێوه‌به‌ری ئه‌منی سلێمانی به ناسیاوێکی وتبوو :
-بۆیه دڵشاد مهریوانیمان زیندان کرد ،بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو نووسه‌ران و ئه‌دیبانی کوردی پێ چاو ترسێن بکه‌ین ، تا له کۆڕ‌و کۆبونه‌وه‌کان دا له دژمان قسه نه‌که‌ن ، به‌ڵام پارێزگاری سلێمانی چاودێری وردی له‌سه‌ر دڵشاد مه‌ریوانی دانا بوو ،چه‌ندان راپۆرتی له‌سه‌ر تۆمار کرا ، راپۆرته‌کانی گه‌یاندبووه ، ده‌ست عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید .
ئه‌ویش بڕیاریدا بووئیعدامی بکه ن .
سه‌رچاوه : عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود : ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال ..به‌رگی دووه‌م ..ل 122-113
+ دوای راپه‌ڕین چه‌ندان پهڵگه نامه‌یه‌ک ده‌ست جه‌ماوه‌رو پێشمه‌رگه که‌وت ، له به‌ڵگه‌نامه‌ی 24 / 8 / 1989 ، لیستێک ناو له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی یه‌وه تۆمار کراوه، ناوی 87 زیندانی تیایه . که له 13 / 3 / 1989 ئیعدام کراون ،یه‌کێ له‌و ناوانه (دڵشاد محه‌مه‌د ئه‌مین فه‌تاح مهریونی) یه ، له به‌رامبه‌ر ناوه‌که‌ی دا ئه‌م چه‌ند وشه‌یه تۆمار :
( ئه‌م تاوانباره مامۆستای زمانی کوردی بووه له ناوه‌ندی شۆڕشی کوڕان ، وانه‌ی کوردی ده‌وته‌وه له‌گه‌ڵ به‌کارهێنانی پیتی لاتینی ،به‌هۆی بیر‌و باوه‌ڕه جیا خوازییه‌وه .یه‌کێک بووه له رۆشنبیرانی کۆمه‌ڵه‌ی تێکده‌ران ).