بەهۆی روداوێکی هاتوچۆ کەسێک گیانی لەدەستدا

هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ سیشەممە  لەناحیەی بەحرکە پێکدادانێک لەنێوان ماتۆڕسکیلێک و تویۆتا لاندکرۆزێک ڕویدا و لەئەنجامی ڕوداوەکەش سەرنشینێکی ماتۆرسکیلەکە مرد". 

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ لە ناحیەی بەحرکە پێکدادانێک ڕوویدا لە نێوان ماتۆڕسکیلێک و تویۆتا لاندکرۆزێک، لەئەنجامی رووداوەکەش بەداخەوە سەرنشینێکی ماتۆرسکیلەکە گیانی لەدەستدا. 

ئاماژەشی بەوەداوە" لەکاتی لێکۆڵینەوە دەرکەوت کەوا هەڵەیەکی هەردوولا هۆکاربووە بۆ کەوتنەوەی رووداوەکە، چونکە لەلایەک تۆیۆتا بەهۆی پێچکردنەوەی لەناوەندی شەقام ڕێگا دادەخات لەسەرماتۆڕسکیل، لەلایەکیش ماتۆرسکیل زۆر خێرایە، کە ئەو خێراییە زۆرەش هۆکارە بۆ نەتوانینی بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەکە".

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر روونیشکردووەتەوە، کە ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا لاندکرۆز بەڕێژەی 70% و ماتۆرسکیلش بەڕێژەی 30% بە خەتابار دانران.


PM:11:20:13/04/2021