تاڵیبان لەبارەی جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا: لە رێگەی دانوستانەوە کێشەکان چارەسەر بکەن

بزووتنەوەی تاڵیبان کە ماوەی چەند مانگێکە لە ئەفغانستان دەسەڵاتی گرتووەتە دەست، هەڵوێستی فەرمی خۆی لەسەر دۆخی ئۆکرانیا ڕاگەیاند و داوا دەکات کە لە رێگەی دانوستانەوە کێشەکان چارەسەر بکەن. 

بزووتنەوەی تاڵیبان لە راگەیه‌ندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان لە نزیکەوە چاودێری دۆخی ئۆکرانیا دەکات و نیگەرانین لەوەی هاوڵاتی سڤیل بەهۆی جەنگەوە دەبنە قوربانی. 

لە بەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا بزوتنەوەی تاڵیبان داوا لە دەسەڵاتدارانی هەردوو وڵاتی رووسیا و ئۆکرانیا دەکات، کە ئارامگربن و خۆیان لەوە بەوە دوور بگرن کە توندوتیژییەکان زیاتر بکەن و هەوڵبدەن لە رێگەی دانوستانەوە کێشەکان چارەسەر بکەن.

هاوکات داواش لە لایەنەکانی ئۆکرانیا دەکات، سەلامەتی ژیانی خوێندکارانی ئەفغانستان و کۆچبەران لە ئۆکرانیا بپارێزن.


PM:12:09:25/02/2022