كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، واده‌ی ده‌ستپێكردن و كۆتاییهاتنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی دیاریكرد، کە ڕۆژی ١٠ی ئایار دەستپێدەکات.
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رۆژی ١٠ی ئایاری وەک دەستپێکی بانگەشەی حزب، لیست و کاندیدە سەربەخۆکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد، ماوەی ٢٨ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
جومانه غه‌لای وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، به‌پێی خشته‌ی پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، له ١٠ی ئایاری ٢٠٢٤ بانگه‌شه‌ی حزب و لیست و كاندیده تاكه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستپێده‌كات.
ئاشكراشی كرد، ڕۆژی شه‌شی حوزه‌یرانی ٢٠٢٤ كۆتایی به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌هێنرێت، به‌ڵام بڕیاری كۆتایی لای ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانه و ئه‌و ئه‌نجومه‌نه كۆتاییهاتنی ماوه‌ی بانگه‌شه ده‌ستنیشان ده‌كات، چونكه ده‌ستنیشانكردنی واده‌ی ڕاگرتنی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، ته‌نها له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاراندایه.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیارە ڕۆژی ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت، تا ئێستاش هیچ بڕیارێک بۆ دواخستنی نییە.