هه‌رچه‌نده میدیاکانی پارتی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی یه‌کێتی و پارتی به‌به‌شداری بارزانی، یه‌کلایی که‌ره‌وه ده‌بێت، به‌ڵام به‌پێی هه‌ندێک زانیاری ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه ناتوانێت پرسه‌کان یه‌کلایی بکاته‌وه.
ئێستا له پیرمام کۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌کێتی به به‌شداری سه‌رۆکی پارتی ده‌ستی پێکردووه، وه‌فدی پارتی له فازل میرانی و د. رۆژ شاوه‌یس و مه‌حمود محه‌مه‌د پێکدێت، وه‌فدی یه‌کێتی به سه‌رۆکایه‌تی کۆسره‌ت ره‌سوڵ له هێرۆ ئیبراهیم و مه‌لا به‌ختیار و سه‌عدی پیره‌و عومه‌ر فه‌تاح پێکدێن.
میدیاکانی پارتی و به‌تایبه‌تی رووداو ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه بۆ پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی بارودۆخی په‌رله‌مان و حکومه‌ت یه‌کلایی که‌ره‌وه ده‌بێت، به‌ڵام به پێی زانیارییه‌کانی سپی که له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌ی جیاوه ده‌ستی که‌وتووه یه‌کلایی که‌ره‌وه نابێت.
سپی زانیویه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان سووره له‌سه‌ر لابردنی د. یوسف محه‌مه‌د له سه‌رۆکی په‌رله‌مان که ئه‌مه‌ش رێگرده‌بێت له‌به‌رده‌م ئاسایی بوونه‌وه‌ی دۆخی په‌رله‌مان، ته‌نها له‌و حاڵه‌ته‌دا نه‌بێت که پارتی و یه‌کێتی بێ گۆڕان رێکبکه‌ونه‌وه له‌سه‌ر پۆسته‌کان.
به‌پێی زانییاریه‌کانی سپی جۆره رێککه‌وتنێکی له‌و چه‌شنه بۆ یه‌کێتی قورسه که نه‌له‌لای قاعیده حیزبیه‌که‌ی په‌سه‌ند ده‌کرێت، نه له‌لای خه‌ڵکی ناوچه‌کانی سلێمانی و راپه‌رین و هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان.