سبه‌ی وه‌فدێکی بالآی گۆڕان سه‌ردانی یه‌کێتی ده‌کات
وا بڕیاره سبه‌ی وه‌فدێکی بالآی گۆڕان سه‌ردانی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی بکه‌ن و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی بالآی ئه‌و حیزبه کۆببنه‌وه.
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست پسی که‌وتووه وه‌فده‌که‌ی گۆڕان وه‌فدێکی بالآ ده‌بێت و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش له ئارادایه نه‌وشیروان مسته‌فا به‌شداری بکات، هه‌رچه‌نده هێتشتا چوونی ناوبراو به ته‌واوی یه‌کلایی نه‌بۆته‌وه.
سپی زانیوویه‌تی وا بڕیاره له کۆبوونه‌وه‌که‌دا باس چۆنێتی جێبه‌چیکردنی رێککه‌وتنی 5/17 نێوان یه‌کێتی و گۆڕان بکرێت و په‌له‌کردن له جێبه‌جێکردنی ریککه‌وتنه‌که‌ش یه‌کێکه له‌خاڵه‌کانی تر که کۆبوونه‌وه‌که گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌کات.
ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ی گۆڕان و یه‌کێتی، دوو رۆژ دوای کۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی و یه‌کێتی دێت له هه‌ولێر که یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌و دوولایه‌نه بوو دوای رێککه‌وتنی نێوان گۆڕان و یه‌کێتی.
AM:11:10:13/06/2016