کۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی پارتی و یه‌کێتی له‌هه‌ولێر کۆبوونه‌وه‌یه‌کی "خراپ بوو"وه‌و سپی زانیاری له‌سه‌ر ناوه‌رۆکه‌که‌ی بڵاوده‌کاته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی که له‌سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراوی نزیک پارتیه‌وه به ده‌ستی سپی گه‌یشتووه، له‌سه‌ر رێککه‌وتنی گۆڕان و یه‌کێتی، پارتی راشکاوانه به وه‌فدی یه‌کێتی راگه‌یاندووه که ئه‌و رێککه‌وتنه له‌ناوچه‌کانی سلێمانی کارێکی ئاساییه، به‌ڵام ئه‌وان رێگای پێناده‌ن له دێگه‌ڵه بپه‌ڕێته‌وه بۆ ناوچه‌کانی هه‌ولێر وبادینان.
هه‌ر له‌بابه‌تی نزیک ئه‌م پرسه، پارتی جارێکی تر زۆر به توندی هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر پرسی کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان دووپاتکردۆته‌وه‌و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه کردۆته‌وه که گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مان د. یوسف محه‌مه‌د بۆ سه‌ر پۆسته‌که‌ی محاڵه‌و، ئه‌و پرسه لای ئه‌وان یه‌کلایی بۆته‌وه‌و کۆتایی هاتووه‌و، جارێکی تر د. یوسف محه‌مه‌د نابێته‌وه به‌سه‌رۆکی په‌رله‌مان.
سه‌باره‌ت به رێککه‌وتنی ستراتیژی نێوان پارتی و یه‌کێتی که ساڵی 2007 له لایه‌ن هه‌ردوولاوه گرێدرا، وه‌فدی پارتی له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا به یه‌کێتیان راگه‌یاندووه ناوه‌رۆکی رێککه‌وتنی ستراتیژی نێوانیان ناکۆکه له‌گه‌ڵ ئه‌و رێککه‌وتنه‌ی که یه‌کێتی له‌گه‌ڵ گۆڕاندا سازیان کردووه، هاوکات گفتوگۆ له‌سه‌ر دارشتنی رێککه‌وتنێکی ستراتیژی نوێ کراوه.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا پارتی ره‌خنه‌و گه‌له‌یی له یه‌کێتی کردووه که ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانیان هێرش ده‌که‌نه سه‌ر پارتی و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه کردۆته‌وه که له پرسی نه‌وت و تێکڕای پرسه‌کانی تر پارتی و یه‌كێتی به هاوبه‌شی کردوویانه‌و ناکرێت که‌س خۆی له به‌رپرسیارێتی بدزێته‌وهو له میدیاکانه‌وه هێرش بکرێته سه‌ر پارتی و به‌رپرسانی ئه‌و حیزبه.
پارتی له کۆبوونه‌وه‌که‌دا نیگه‌رانی خۆی له په‌یوه‌ندیه‌کانی یه‌کێتی و په‌یه‌ده ده‌ربڕیووه‌و ره‌خنه‌ی له‌و په‌یوه‌ندییه توندتۆڵه‌ی نێوان هه‌ردوولا گرتووه که رۆژانه به‌رپرسانی یه‌کێتی پێشوازی له به‌رپرسانی په‌یه‌ده‌و رۆژئاوا ده‌که‌ن.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵویستی پارتی له‌سه‌ر گۆڕان، جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه کردۆته‌وه که ئاماده‌نین له‌گه‌ڵ گۆڕان دانیشن و به‌یه‌کێتیشیان راگه‌یاندووه که بێ باکن له‌وه که یه‌کێتی و گۆڕان هه‌رێمن بکه‌نه‌وه به دوو ئیداره‌یی.
هه‌ردوولا بڕیاریان داوه کۆبوونه‌وه‌کانیان به‌رده‌وام بێت و درێژه‌ی پێبده‌ن.
کۆبوونه‌وه‌که که له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی له‌هه‌ولێر سازکرا، وه‌فدی یه‌کێتی به سه‌رۆکایه‌تی جێگری یه‌که‌م کۆسره‌ت ره‌سوڵ و وه‌فدی پارتی به‌سه‌رۆکایه‌تی جێگری سه‌رۆکی پارتی نێچیرڤان بارزانی بوو.