حاجی سەعید و حاجی عەباس دوو برا بوون(یادیان به خێر). لەگەڵ کوڕو کوڕەزاکانیان لەدێی{ پاشا کوژراوو } دەژیان و هەر یٔەوانیش یٔاوەدانیان کردبووەوە ، لە نێوان گوندەکەی یٔەوان و [دووانزەیٔیمام]دا، چەمی [سەرچەمی١٢ یٔیمام] هەبوو ،هەر بۆیەش پەیوەندیی بەھێزو بەشداریان لە مەراسێمی خۆشی و ناخۆشی یەکتردا دەکرد ، بەتایبەتیش لەگەڵ مام فارسی باوکم و مەلا عەزیزی مامم کە وەکو برا وابوون.
یٔەم خێزانە خیزانێکی باش و بێ کێشەو گرفت بوون ، خەریکی خوا پەرستی و یٔاینداری خۆیان بوون و هاوکات یٔینسان دۆست و کە سایەتی کۆمەڵایەتی بوون.
حاجی سەعید لەساڵی ١٩٧٠ دەچێتە بەغدا و دەبێتە میوانی ماڵی میمزاییەکی ، بە ناوی(ڕوشدی حەسەن بەگ). کاکە ڕوشدی دەزانی حاجی میمزای کەسێکی دیندارە ، بۆیە دەیەوێ تا لەوێیە کەشێکی جیاوازی بۆ درووست بکات ،هەر بۆیە دەیباتە ھەندێ شوێنی گەشتیاری خۆش و دڵگیری بەغدا ،تا شێوازو ڕەفتاری یٔەو خەڵکە ببینێ.
کاک ڕوشدی و حاجی بەمەبەستی گەڕان و بینینی ھەندێ شوێن لە بەغدا سواری پاس دەبن ، کە یٔەو سەردەمە پێێ دەگووترا (مصلحە نقل الركاب).
حاجی بەتەنها لە شووێنیک دادەنیشێت، یٔەوەندەی پێناچێ یٔافرەتێک بەجلی [مێنیجوبی] یٔەو سەردەمەوە لە تەنیشتی حاجی دادەنیشێت . بەشێکی زۆری ڕان و شوێنە وروژێنەرەکانی یٔافرەتەکە بەدەرەوەیە ، بۆیە حاجی خۆی پێناگیرێ و لە شوێنی خۆی ھەڵدەسێت و دەچێتە لای پەنجەرەکەوە دادەنێشی،دیارە یٔافرتەکەش ھەست بەمە دەکات. حاجێش پشتی لێدەکات و ھەردوو قاچی درێژدەکات بۆ شوێن ھاتووچۆی جابییەکە[تکت فرۆش] ، جابی دێت بۆ یٔەوەی تکت بۆ موسافیرەکان ببڕێت، تەماشا دەکات حاجی بواری ھاتوچۆی نەھیڵاوەو بە لاقەکانی ڕیگەکەی گرتووە ، یٔەویش بە ھێمنی سڵاوی لێدەکات ،بەڵام حاجی بەتوڕەیەوە وەڵامی دەداتەوە.
ــ یٔەمجارە جابیکە بە حاجی دەڵێت (زین أگعد حجی) واتە جوان دانیشە حاجی.
ــ حاجی لە توڕەیدا جوابی ناداتەوە
ــ جابی جارێکی تر دە ڵێت(أگعد زین حاجی عیب)، حاجی جوان دانیشە عەیبە ، وە هاوکات به دە ست یٔاماژە دەدات بەوەی کە تۆ ڕیگەکەت گرتووە.
ــ حاجیش بە توڕەییەوە وەڵامی دەداتەوە دەڵێ (عمی هژا عیب لو ژاك عیب) ، وە بەدەستیش یٔاماژە بۆ ڕان و جل و بەرگی یٔافرەتەکە دەکات، واتە دانیشتنی یٔەو عەیبە یا هی من کە ڕیگاکەم گرتووە؟
بەڵێ کە عەیبەکەی جابی وحاجیم دێتەوە یاد ، شریتی سەدان عەیبەی یٔەم دەسەڵاتەم دێتە بەرچاو وەک :
-بڕیاری پاشەکەوتی مووچە بەنایاسایی .
- بڕینی ڕێژەیەکی زۆری مووچەخۆرانی کەم دەرامەت بە نایاسایی .
- پێدانی تەنها یەک مووچە لە ٧ مانگدا.
-بەتاڵان بردنی سەروەت و سامانی وڵات لەلایەن دوو حیزبەوە بە نایاسایی.
- قەرزدار کردنی هەریم بە چەندین ملیار دۆلار، بە بێ هۆ و بە نایاسی
-دووچارکردنی خەڵکی کوردستان بە سەداها قەیرانی قول بەهۆی نەزانینی یٔیدارەکردن.
ـ شکست هینانی هەریم بەدەستی دوو حیزب و دوو بنەماڵە لە سەرجەم بوارەکاندا.
لە بەرامبەردا دەمێک خەڵک بەخۆپیشاندانی مەدەنیانە داوای موچە دەکەن ،یا دژی نادادپەروەری هەڵوێست دەردەبڕڕن ،یا سەدان دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان داوای دامەزراندن دەکەن ، یاخود بێکاران داوی کار دەکەن ،یا خاوەن پیداویستیە تایبەتیەکان داوای بژیوی دەکەن ، یٔەمانە هەموو بە لێدان و سەرکووتت کردن وەڵام دەدرینەوە ،وە دەخرێنە خانەی ناپاک و یٔاژاوە گێڕانەوە.
کەچی خۆیان فیرعەون یٔاسا کۆشک و ڤێلا و مۆڵەکانیان بەبەردەوام لە زیادبووندان ،پارەکانیان لە بانکە جیهانیەکاندا زیاتر دەبن، خۆیان ژیانی هایلایف دەژین، سەیر لەوەدایە کاتیک دەم دەکەنەوە هەر باسی یٔازادی و دیموکراتی و خۆشگوزەرانی دەکەن ،کە هیچیان بوونیان نیە.
کەم نووسەروو ڕاگەیاندکاری بەهەڵوێست و چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی هەیە تێهەڵدانی نەخواردبێت ، حزب نەماوە لە کوردستان [ یٔەوانەی لەبەرەی خەڵدان] کە سەرکردە و کادرو یٔەندامی سوکایەتی پێنەکرابیت یا زیندانی نەبووبێت. دونیایەک کێشەی یٔابوری و کۆمەڵایەتی هەیە ، کەچی یٔەوان مێش میوانیان نیەو لە جیهانی تایبەتی خۆیاندا دەژین.
یٔەم دەسەڵاتە خۆسەپێنەرە لە یٔاست داخوازیەکانی دانیشتوانی ھەرێم سەرکووتکەرو دڕن ، بەڵام لە یٔاست بەغدا و ،وڵاتانی دراوسێ کۆیلە و ملکەچن .
جا لە کۆتاییدا دەپرسم کە عەیبەكەی حاجی و جابی جێگەی پرسیار و سنووردارە ،یا عەیبەکانی یٔێوە بۆ پێنچ ملیۆن دانیشتووی یٔەم ھەرێمە پڕ یٔازارە؟
تێبینی/
ــ بێگومان لەگەڵ بۆچوونەکەی حاجی سەعیدا نیم، سەبارەت بە پۆشاکی یٔەو خانمە، بەڵام یٔەمە وەک بەسەرهاتیک و نمونەیەک باسم کردوە.
دەسختۆش