بۆئەوەی مێگەل نەبین..!

شۆڕش خدر

 یەكێك لەو پرەنسیپانەی كە سیستەمی دیموكراسی لە سیستەمێكی ستەمكارو تۆتالیتار جیادەكاتەوە بەژداریكردنی كۆمەڵگایەلەپڕۆسەی سیاسی،لەو پرسانەی كە پەیوەندی هەیە بە ژیانی گشتی كۆمەڵگاو پرسە ناوخۆییەكان.لە سیستەمی دیموكراسیداهەموو تاك و گروپ وهێزە كۆمەڵایەتییەكان ڕۆڵیان دەبێت لەبەرێوەبردنی پڕۆسەی سیاسی. واتا ئەوەی بەرپرسیارە لە پێشكەسكردنی فۆڕمی سیاسی بەتەنها لایەنێك نیە لە دەسەڵاتی سیاسی یان كۆمەڵگا،بەڵكو دەبێت هەردووكارەكتەر بە هاوبەشیڕۆڵی بەژدارو بەرپرسیار بگێرن لە ناو سیستەمەكەدا.بەشێوەیەك كە هەردووكیان ئەركێكی سیاسیو ئەخلاقیان دەكەوێتە ئەستۆ لە دروستكردنی سیستەمێكی دیموكراسیو كۆمەڵگەیەكیتەندروست.وە رۆڵیاندەبێت لە ئەنجامدانی پڕۆسەی سیاسیوبنیاتنانی مرۆڤەكان لەسەر بنەمای هاوڵاتی بون.هەروەك چۆن دەسەڵاتی سیاسی بەرپرسیارە لە ئاست فەراهەمكردنی دادپەروەری كۆمەڵایەتی و دەستەبەركردنیمافە سەرەتاییو بنەڕتیەكانیتاك بە تاكی كۆمەڵگا،بەهەمان شێوە كۆمەڵگابەرپرسیارە لەوەیدەسەڵاتە سیاسیەكەی چ جۆرە فۆرمێك وەردەگرێت، دیموكراسی و دادپەروەر بێت یان نادیموكراسی وستەمكار. كۆمەڵگا بەرپرسیارە لە بەرامبەر بەدەستهێنانی هەموو  ئەو ماف وداخوازیانەی كەلە بەرژەوەندی گشتی ولە چاكەی گشتیدا بەرجەستە دەبێت .
بۆیە پێویستە جیاكاریەك بكەین لە نێوان (كۆمەڵگای مێگەل وكۆمەڵگای بەژدار) دا.لە كۆمەڵگای مێگەلدامرۆڤەكان تێیدا گومڕاو ملكەچن. پەیوەندی نێوان كۆمەڵگاو دەسەڵات هەروەك پەیوەندی شوان و مەڕ وایە، لێرە مرۆڤەكان(ڕۆبۆت) ئاسا لەیەك دەچن وەكو یەك بیر دەكەنەوەئەوەدەڵێن كە دەسەڵات دەیەوێت نەوەكو ئەوەی خۆیان دەیانەوێت.لەم كۆمەڵگایەدا كەسەكانبێ ڕەخنەو بێ دەنگن لە ئاست ماف وبەژداری نەكردنیان لە كاری دەستەجەمعی پڕۆسە سیاسیەكان، بۆیەسەرۆك فەرمانڕەواكان لە بری هەموو سیاسەت دەكەنو بیر دەكەنەوە وە بڕیار لەسەر چارەنوسی كۆمەڵگا دەدەن. لە كۆمەڵگای مێگەلدا تاكەكان پەراوێزخراون ناتوانن مومارەسەی كاری سیاسی ومافی هاوڵاتی بونیان بكەن. بەڵام بە پێچەوانەوە لە (كۆمەڵگای بەژدار)مرۆڤەكانلەهەموو بارودۆخێكدا ئامادەگیان هەیەو قسەی خۆیان دەكەن، بەژداری دەكەن لە پرۆِسەی سیاسی، هاوبەشی دەكەنلە دروستكردنی بڕیارە سیاسیەكان.لێرە هاوڵاتییەكانبە ئیرادەی خۆیان بڕیار دەدەن و بیردەكەنەوە.
بۆیە ئەم دۆخە ئاڵۆزو پڕ قەیرانەی ئێستای هەرێمی كوردستانی تێدایەئەركێكی كۆمەڵایەتی وئەخلاقی و سیاسی دەخاتە ئەستۆی هەموو چینو توێژەكانی كۆمەڵگا لەپێش هەموشیانەوە توێژی(خوێندەوارو ڕۆشنبیر)چونكە لەهەموو دۆخو سەردەمێكدا ئەوان پێشەنگی بزوتنەوە كۆمەڵایەتییەكان بون .ڕاستە دەسەڵاتی سیاسی لە هەرێمی كوردستان توشی ئیفلاسی هەمەلاین بوە، هەر ئەوانش بەرپرسیارن لەخراپبونی،بەڵام هەموومان ئەركیگۆرین و باشكردنیمان دەكەوێتە ئەستۆ. بۆیە دەبێت هەموومان لە پێناوی ئەوەی مێگەل و مەڕنەبین پێویست دەكات بەژدارو هاوڵاتی بین.


30/11/2016



وتارەکانی تری نوسەر