ئەوەی دەیان ساڵە لەو سەرزەمینە دەگوزەرێت و خوێنی ده‌یان هه‌زار كه‌سی لەسەر ڕژاوە هه‌ریه‌ك له‌و به‌ره ناكۆكانه (عه‌ره‌ب/ ئیسرائیل) دەیان فاکت‌و هۆکاریان بۆ ئه‌و خوێنڕشتنه خستووه‌ته‌ڕوو، ئەگەر بەشێوەیەکی دوور لەدەمارگیریی ئاینی‌و قەومی، سەیری ئەوباتە بكه‌ین، دەبینین لەدووهۆکار بەدەرنییە، یان ئەوەیە ئەم بابەتە سیاسییەو بەسیاسی کراوە، هه‌روه‌ك چۆن لەزۆربەی وڵاتان ئەمریکاو زلهێزەکان بۆ قایمکردنی جێ پێی خۆیان، زەوی كێشه له‌سه‌ر (متنازع علیها)یان دروستکردووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه چاویان له‌چاره‌سه‌ری ئه‌وان بێ. بەهەمانشێوە فه‌ڵه‌ستینیش هاوشێوەی سۆدان‌و عێراق‌و ئەرمینیاو...هتد.
ئەم کێشەیەیان دروستکردووەو دەیان ساڵە ئەم دوونەتەوە لەسەر ئەو سەرزەمینە شەڕەدەنوکیانه‌و نەوەدوای نەوە یەکتری لەسەر دەبڕنەوە، ئەمە جگەلەوەی خودی هێزە ناخۆییەکانی هەردوو نەتەوەی عەرەب‌و ئیسرائیلیش کێشەوگرفتیان هەیە لەسەر چۆنێتی بەڕێوەبردنی ئەو وڵاتە.
بەڵام ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێ جه‌ختی له‌سه‌ربكه‌مه‌وه دیوی ئاینی مه‌سه‌له‌كه‌یه به‌پشتبه‌ستن به‌هه‌ردوو ده‌قی پیرۆزی (قورئان)و (ته‌وارت/ په‌یمانی كۆن - عهد القدیم). له‌م دوو كتێبه ئاسمانییه‌دا بەئاشکرا خاوەندارێتی ئەم سەرزەمینە یەکلاکراوەتەوەو دراوه به‌نەوەکانی (بەنی ئیسرائیل)، بۆنمونە: ئایەتی (21) لەسورەتی (المائیده) دەڵێت (يَا قَوْمِ ادْخُلُوا الْأَرْضَ الْمُقَدَّسَةَ الَّتِي كَتَبَ اللَّهُ لَكُمْ وَلَا تَرْتَدُّوا عَلَىٰ أَدْبَارِكُمْ فَتَنقَلِبُوا خَاسِرِينَ) ڕاڤه‌كارانی دیاری قورئان هه‌ریه‌ك له‌ئیبن كه‌سیرو ڕازی‌و ڕای هەریەکە لەقەتادەو موجاهیدو عکرماو سوددی، وایە: كه ئەم زەوییە واتە: (فه‌ڵه‌ستین) هه‌ر له(لەوحل مه‌حفوز)دا نوسراوە:(بۆ نەوەی ئیسرائیلە)، لەبارەی ئەوناوچانەی کە پێیان دەوترێت (الارچ المقدسه)، ئیبن عه‌باس‌و سودی‌و ئیبن زید بڕوایان وایە: کە دیمەشق‌و فه‌ڵه‌ستین هەندێک خاکی ئوردنە، قەتادە وتویەتی کێوی گورو دەوروبەریەتی.
هەروەها لەئایەتی (59)ی سورەتی (شوعەرا‌و) دەفەرموێت (كَذَٰلِكَ وَأَوْرَثْنَاهَا بَنِي إِسْرَائِيلَ) واتە: نەوەدوای نەوە بەمیرات دراوە بە بەنی ئیسرائیل.
هەروەها بەبەنی ئیسرائل دەفەرموێت: (وَیَسْتَخْلِفَکُمْ فِی الأرْضِ فَیَنْظُرَ کَیْفَ تَعْمَلُونَ) ئەمانەو چەندین ئایەتی دیکە هەن لەڕووی مێژوییەوە ئەم سەرزەوییە میرات و موڵکی بەنی ئیسرائیل ده‌زانن. جگە لەوەی لە چەند ئایەتێکی قورئاندا بە بەنی ئیسرائیل دەڵێت: (یا بنی إسرائیل اژكروا نعمتی التی أنعمت علیكم وأنی فچلتكم على العالمین) واتە: (فەزڵی ئێوە دراوە بەسەرهەمو جیهاندا) ئەم ئایەتە قورئانیانە تاڕادەیەک دووبارەکردنەوەی ڕیوایەتە تەوراتییەکانە بۆنمونە لە (سفری تكوین/۱۷ ئایه/۸) دەڵێت: (وَأُعْطِي لَكَ وَلِنَسْلِكَ مِنْ بَعْدِكَ أَرْضَ غُرْبَتِكَ، كُلَّ أَرْضِ كَنْعَانَ مُلْكًا أَبَدِيًّا. وَأَكُونُ إِلهَهُمْ) یان لە (سفری تکوین/15/ ئایە18) دەڵێت: (فِي ذلِكَ الْيَوْمِ قَطَعَ الرَّبُّ مَعَ أَبْرَامَ مِيثَاقًا قَائِلًا: «لِنَسْلِكَ أُعْطِي هذِهِ الأَرْضَ، مِنْ نَهْرِ مِصْرَ إِلَى النَّهْرِ الْكَبِيرِ، نَهْرِ الْفُرَاتِ.) بۆئەوەی بابەتەکە ئاڵۆز و درێژنەبێتەوە، تکایە خۆتان بفەرمون تەفسیرو مانا عەرەبییەکانی لێک بدەنەوە. تەنها ئەوە بزانن کە قورئان و تەورات لەم بابەتەدا یەک ڕایان هەیە، کە سەرزەوی ئەوەی پێی دەوترێت زەوی پیرۆز (الارض المقدسة) کە فەلەستین و بەشێکی میسر‌و سوریا دەکات، موڵکی بەنی ئیسرائیلە.
ئەوەشی کە ئێستا‌و لەڕابردووشدا هوتافی بۆ ئەو باتە کێشاوە، یان روویەکی عاتفی بووە، یان هاوسۆزی سیاسی، هەندێک جار لایەنی مرۆیی ڕۆڵی گەورەی هەبووە لەکۆکردنەوەی سۆزی میلەتانی دیکەش بۆ مەسەلە به‌جۆرێك نەک تەنها موسڵمانان هاوسۆزی گەلی فه‌ڵه‌ستین بن، بەڵکو زۆرجار بابەتی فەڵەستین‌و دۆزەکەی ڕێکخراوە مرۆییە ڕۆژئاواییەکان زۆر توند‌و ڕژدن لەسەر ئه‌وه‌ی كه ئەم بابەتە پێویستە چارەسەربکرێت.