ئەگەر
دورگەی كریم كێشەی گەورەی ڕوسیا و ئۆكرانیا بو بێت بە تایبەت لەسەر كێشەی غاز , ئەوا
هەر ئەو كات ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی پشتیوانی ئۆكرانیانیان كرد بێت , ئەوا لە ئێستادا
ڕوسیا و ئێران لەژێر پەردەوە دەیانەوێت یاریەكی تر لەگەڵ ئەمریكا بكەن , دەوترێت قاسمی
سلێمانی چەند جارێك سەردانی ڕوسیای كردوە و نەخشەی ئەم یارییەیان داڕشتبێت , ئەگەر
چی دەوترێت كە گوایا قاسمی سلێمان لە بەرخاتری ڕێككەوتنی ئێران و (5+1) دورخراوەتەوە
, دیسان ئەمەش جۆرێكە لە سیناریۆ و یارییەكی تری ئێرانە بۆ ئەوەی بتوانێت داواكاری
زیاتر لە ناتۆ بكات , ئێستا ڕوسیا لە دوای كێشەی كریم دەیەوێت كارتی سوریا بەكار بهێنێت
, لەم نێوەندەدا چی ئێران و چی ڕوسیا بە وەكالەت شەڕەكان و یارییەكانی یەكتر دەكەن
, خۆ ئەگەر ناتۆ بیەوێ نەخشەیەكی نوێ ی سایكس بیكۆ بكات ئەوا ئێران بەشێكی گەورە
دەبێت لەم نەخشەیە , بۆ ئەوەی ڕوسیاش بەركەوتەی هەبێت لەم یارییە نۆییەدا , دەبێت وەك
كارئەكتەرێكی بەهێزی سەر مێزی نەخشەی دابەشكاری ناتۆ و ئێران دەربكەوێت , خۆ ئەگەر
ڕوسیا كاتێك بە هەمو هێزی خۆیەوە دێتە ناو گۆڕەپانی یاری سور یاوە , سەرەتا لە ڕاكێشانی
بۆریەكی غازەوە دەستی پێ كردبێت كە لە ڕوسیاوە بێتە سەر بەندەری جیهان , ئەوا لە زۆر
ڕەوەوە لەگەڵ ئەمریكا و ناتۆ بەریەكدەكەون , مانەوەی بەشار ئەسەد بۆ ڕوسیا گرنگی جیۆسیاسی
هەیە و بۆ ئێرانیش بە هەمان شێوە , بۆیە چی ئێران و چی ڕوسیا نایانەوێت لەم نەخشەی
دابەشكاریە تازەدا , سفربونەوەی بەشار ئەسەدی لێبكەوێتەوە.
• چۆن ئەمریكا چوارچێوەیەكی بازنەیی بۆ داعش
داڕشتوە , لەم كاتەدا ئەو بازنەیە دەكاتە بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا , ئەگەر بچوك بێتەوە
ئەوا هێرشە ئاسمانیەكان دەوەستێنێ تا بچێتەوە سەر بازنە دیاری كراوەكە وە ئەگەر بازنەكەشی
بڕی و گەورەتر بوو ئەوا بچوكی دەكاتەوە , ڕوسیاش دەیەوێت لە ڕێگەی كارتی بەشار ئەسەدەوە
ببێتە یاریچیەكی ناو ئەم گۆڕەپانە , ئەم یاریەش دەبێت كارتە بچوكەكان بۆ بەهێزكردنی
كارتە گەورەكان بەكار بهێنێت , بە تایبەت توركیا كە دەیەوێت یەكپارچەیی خاكی سوریا
وەك بەشێك لە ئاسایشی نەتەوەیی خۆی بەكار بهێنێت , ئەوا ڕوسیا یاریەكی دوو سەرە لەگەڵ
توركیا دەكات .
• ئەگەر ناتۆ مەبەستی بێت كورد بگەیەنێتە
سەر دەریای سپی ئەوا لە دوای بەكارهێنانی چەكی قورسی ناتۆ لە لایەن پەیەدە و گرتنی
جەرابلس ئەوا ئەم هەقیقەتە نزیك دەبێتەوە , ڕوسیاش بۆ ئەوەی پشكی هەبێت پۆتین دەچێتە
لای ئۆباما و بە ئاشكرا ئەو پەیامە دەگەیەنێت , بە جۆرێ لە جۆرەكان چی ناتۆ و چی ئێران
نایانەوێ یاریەكە تێك بچێت و ڕوسیاش وەك یارچەیەكی بەرگری دەهێنن ناو گۆڕەپانەكەوە
, ئەو كات خاڵی بەیەك گەیشتنیان بریتی دەبێت لە:
1. ڕازی دەبن بە بۆریەكی ڕوسیا بۆ بەندەری جیهان .
2. پەدەیە دەبێتە هێزی پاراستنی ناوچەی سێیەم لە سوریا
, كە سوریا دەبێتە سێ دەسەڵات و سێ ناوچە.
3. بەشار ئەسەد دەمێنێتەوە و پابەند دەبێت بە ڕێككەوتنی
(5+1) و ئێران و ڕوسیا .
4. داعش و بەرەی نوسەرە دەمێنێتەوە و وەك كارت بەردەوام
بەكاردەهێنرێت لە نێوان هێزەكاندا لە سەر مێزی گفتوگۆی لایەنەكان , شەڕەكان بەردەوامی
دەبێت بە شێوەیەكی نەرمتر .
5. خۆ ئەگەر ڕۆژئاوای كوردستان و عێراق لە سایكس بیكۆی
تازەدا بەر ئێران كەوتبێت ئەوا ناوچەی بەشار دەدرێتە ڕوسیا و هەموشی لە بەرژەوەندی
ناتۆدا یاری دەكات .
6. ئەگەر بەهاری عەرەبی بەرنامەی داڕێژراوی ئەمریكا
بۆ بێت , ئەوا ئێران و ڕوسیا لە بەشار ئەسەد و ئۆكرانیا توانیان ئەو یاریە بوەستێنن
, لە ئێستادا ناتَو و ئەمریكا بە ناچاری دەبێت لەم ناوچەیەدا لەگەڵ ئێران و ڕوسیا ڕێك
بكەون .
7. دەروازەیەكی تر لەسەر دەریای سپی دروست دەكرێت
, كارتی كورد تا ئەو دەروازەیە گرنگە پاشان بچوك دەبێتەوە بە نمونەی باشوری كوردستان .
8. ڕێككەوتنی نێوان ئێران و ڕوسیا بۆ ئەوەی بتوانن
هەم پارێزگاری لە ڕێكەوتنی نەوەوی و مانەوەی بەشار بكەن.
9. بەكارهێنانی كارتی سوری لە بەرامبەر كارتی ئوكرانیادا .
10. دوبارە كردنەوەی هاوپەیمانیەتیەكانی ئەفغانستان
و هەوڵدانی ڕوسیا بۆ كاریگەری ڕوسیا لەو سیاسەتە باوەی كە ئێستە لە ناوچەكەدا پیادە
دەكرێت .
11. دابەش بونی كارتی سونە و شیعە لە نێوان ناتۆ و ئێران
و ڕوسیادا و بەكارهێنانیان بەرامبەر بە یەك.
12. پەكەكە و پەیەدە دەبنە هێزی گەورەی زەمینی لە سەر
هێڵی گستی هەموو لایەنەكان تا ئەو كاتەی ئامانجەكانیان دەپێكن , پاشان كورتكردنەوەی
پەكەكە و پەیەد بۆ كونفیدراڵی لە ناو سوریا و توركیادا.
13. بە دیویكی تردا ڕێككەوتنی (5+1) و ئێران دورخستنەوەی
ئێرانە لە ڕوسیا و ڕوسیا بەم یارییەی دەیەوێت هەیمەنی جیوسیاسی بۆ بگەڕێتەوە .