بڕیاری
ڕزگارکردنی هەر یەک لە ڕەقە و موسڵ ، ئەوەندەی بڕیارەکە لای ووڵاتانی زل هێزە ، ئەوەندە
لای ووڵاتانی ناوچەیی نیە ، تەنها ئەوەندە نەبێت لە داڕشتنی ئەم نەخشەیەدا تا
چەندێ دەتوانرێت ئەم وڵاتانە و ئەم هێزانە بخرێنە خزمەت ئەو ئامانجە ، کە وڵاتانی
زل هێزی وەک ڕوسیا و ئەمریکا دایان ڕشتوە ، کە بە جۆرێکە هەتا فەرەنسا و
بەریتانیاش هەندێ نیگەرانیان هەیە ، بەوەی کە لە نەتەوە یەکگرتوەکان ئەمریکا و
ڕوسیا ئامادە نەبون نهێنی هێرش کردنە سەر ڕەقە و موسڵ ئاشکرا بکەن ، لەم نێوەندەدا
ئەمریکا و ڕوسیا لە کاتی ئەم پڕۆسەیەدا مامەڵە لەگەڵ هێز دەکەن و کێ پێشتر بوەتە
هێزی خێر بۆ ئەم دوانە ، ئەوا دەکەوێتە چوار چێوەی بەرژەوەندی ئەم دو زل هێزەوە ،
ئیتر وڵاتانی وەک ئێران و تورکیا هەر یەکەیان دەیانەوێت بە پێ ی بەرژەوەندی خۆیان
بچنە ناو ئەم نەخشەیەوە ، ئێستە لەسەر و بەندی ئازاد کردنی موسڵدا تورکیا دەیەوێت
داعشەکانی ناو موسڵ و ڕەقەی دەست بکەوێت (
کە پێشتر خۆی ناردبونی ) بۆ ئەو شەڕەی کە تورکیا پێ ی وایە دوای ڕەقە و موسڵ توشی
دەبێت ، ئەوەی تورکیا لێ ی دەترسێت بە پلەی یەکەم پشک نیە لە موسڵ و ڕەقە ، بەڵکو
ترسی کوردی هەیە دوای ئەم شەڕانە لە پلانی ئەمریکا و ڕوسیادا ببێتە کیانێک لە
چوارچێوەی فیدڕاڵیدا لە وڵاتانی سوریا و عێراقدا وە دوایش ئەم داوایە لە تورکیا
بکرێت ، بۆیە دەیەوێت هەر چۆنێک بێت داعشەکان بباتە ناو تورکیا بیان کات بە جەندرمە
و میت بۆ شەڕی کورد دوای ئەم شەڕانە ، لە ئێستادا خەونی ئیمپراتۆری عوسمانی نەک
کۆتایی پێ هاتوە ، بەڵكو دەیەوێت تورکیا بە مانا جوگرافییەکەی لەدەست نەچێت ، لە
سەر ئاستی وڵاتانی ناوچەش سعودیە و قەتەریش وەک پێویستی بەرژەوەندی تورکیا
نایەتەوە ، بۆیە تورکیا ئەوەندەی شەڕی دژی کورد دەکات و شەڕی پاراستنی سنورەکانی
دەکات ، ئەوەندە شەڕ بۆ فراوانخوازیەکەی ناکات کە خۆی بانگەشەی بۆ دەکات ، بە
کورتی تورکیا دەیەوێت هەرچۆنێک بێت پاشماوەی داعش بکاتە کارتێک بۆ پاشەڕۆژی خۆی بۆ
دژی کورد ، لە ئێستاشدا کە ئێران و ئەمریکا و ڕوسیا تەنها کێشەی بچوکیان هەیە ،
بەڵام لەسەر دۆسیە گەورەکان ڕێکن ، ئەمەش دژ بە بەرژەوەندییەکانی تورکیایە .
لە
شەڕی موسڵدا و لە ئێستادا پێشمەرگە لە سنورێکدا دوەستێت و ڕۆڵی عێراق دەست پێ
دەکات وەک حشدی شعبی و هێزی سەربازی عێراق ، دوای ئەوەش ڕۆڵی پەکەکە دەست پێ دەکات
، کە ئەمە بۆ تورکیا مایەی نیگەرانیە ، چونکە نەک تورکیا ڕۆڵی پێ نەدرا بەڵکو
دژەکانی تورکیا ڕۆڵی سەرەکی دەبینن ، بە هەمو دیوەکاندا تورکیا لەسەر مێزی داڕشتنی
ڕزگارکردنی موسڵ بە قەد پەکەکە نابێت ، بۆیە تورکیا ئەگەری ئەوەی هەیە لە بەرامبەر
بەرگریکردن لە پاشماوەکانی داعشدا توشی شەڕێکی دۆڕاو بێت ، خۆ ئەگەر پلانی B وC بەکار بێنێت دور نیە پەکەکە شەڕ بەرێتە قوڵایی تورکیاوە ، بۆ ئەمەش کۆمەڵێک سیناریو هەیە کە ئەگەر
کاریان پێ بکات دور نیە توشی دۆڕانێکی گەورە بێت ئەویش لە ڕێگەی پارتی و کۆنە
بەعسیەکان و سونەکانەوە هەوڵی ڕزگارکردنی داعشەکان بدرێت و بۆ مەبەستی خۆی
بەکاریان بهێنێت ، ئەوەی دەمێنێتەوە دوای موسڵە کە پێ دەچێت تورکیا لە عێراق
دەربکرێت و کوردیش لە باشور بگەڕێتەوە ناوەند و گڵۆپی سەوزیش بۆ لایەنگرانی ئێران
هەڵبکرێت لە عێراقدا ، ئەوەی دەمێنێتەوە ئەو ڕاستیەیە کە دوای موسڵ کار لەسەر
وەدەرنانی تورکیا دەکرێت و عێراقێکی فیدڕاڵی دروستبکرێت بە ڕەزامەندی وڵاتانی ڕوس
و ئەمریکا و ئێران ، بۆ دوای موسڵ و چۆنیەتی ئیدارەدانی موسڵ سیناریۆیی ئاشکرا
نەکراوی ئەمریکا و ڕوسیا ئەبێتە ئەجێندای بەڕیوەبردنی موسڵ ، ئەویش کردنی بە چوار
پارێزگا و وەک هەرێمێکی فیدڕاڵ مامەڵەی لەگەڵ بکرێت ئیتر ئەو سیناریویانەی کە
لەلایەن کورد و سونەکان و عێراقەوە خراوەتە ڕو پێ ناچێت هیچیان کاریان پێ بکرێت .