بۆ ئەوەی
بتوانیت ئارستەی گۆڕانکارییەکان بدۆزیتەوە ، ئەوا لە ڕوانگەی بەرژەوەندی هەر
وڵاتێک و پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی تردا کار بکرێت ، وە ئەو ڕوداوانەی ئێستە هەیە و
لە ساڵی نوێدا ئەگەری چی گۆڕانکاریەکی تر هەیە ، ئەڵبەت هەر وڵات و هەر
هاوپەیمانیەک لە چواچێوەی بەرژەوەندی تاک وڵات و بەرژەوەندی کۆ وڵاتان کار دەکات ،
بەریەککەوتنەکانیش لە چوارچێوەی بەرژەوەندی هەمە لایەنەوە کاری پێ دەکرێت ، ئەگەر
وامان کرد لە ڕونگەی بەرژەوەندیەوە بیخوێنینەوە ، ئەوە دەتوانیت تا ئاستێک یان ٦٠٪
ی ڕوداوەکان ببینین، وە هەر کەسەو بەپێ ی دیاریکردنی ئارستەی بەرژەوەندیەکان لە
ڕویەکەوە دەیبینێت ، ئەوەی دەکرێت پێشبینی بکرێت ئەم خاڵانەن :
1.ئەمریکا مامەڵە لەگەڵ هێز دەکات و دەیەوێت
هەمو هێزەکان لە چوارچێوەی ئەو بازنەی بۆی کێشاوە کۆبکاتەوە لە بەرژەوەندی خۆی و
هاوپەیمانەکانی بیجوڵێنێت ، بەبێ ئەمریکا هەربڕیارێک لەسەر گۆڕانکاریەکان مەحاڵە ،
لە ئێستادا لەسەر سوریا خاڵی هاوبەش هەیە لە نێوان بەرەی ئەمریکا و بەرەی ڕوسیدا
وە خاڵی ناکۆکیش هەیە هەردوکیان لە ململانێدان بۆ بەدەستهێنانی زۆرتیرن قازانج .
2.لەسەر ئاستی سوریا ، کە دەکرێت لقی هەمو
ناکۆکیەکان لەسەر جەستەی سوریا ببینرێت ، لەسەر خاڵە سەرکیەکان کۆک دەبن چونکە
بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە ، بەریەککەوتنە سەرتاییەکان بەردەوامی دەبێت ئەویش بۆ
بەدەست هێنانی کارتی زیاترە لە هەدو سەربازگەکە بۆ ئەوەی کە چونە سەر مێزی گفتوگۆ
هەر هەر یەکەیان کارتی زیاتری پێ بێت .
3.تورکیا کە دەچێتە سەر سفرەی لاڤرۆڤ ئەوا
داعشیش دەبێتە کارتری دەستی ئەم بەرەیە ، لە بەرامبەردا ئەمریکا دەست دەخاتە
ناوخۆی تورکیا بە گۆڕینی دەسەڵاتی تورکیا لەڕێ ی کارتی گولەنیەکانەوە .
4.داعش دەمێنێت و تەنها لە ٢٠١٧ دا لە عیراقدا
وەک هێزێکی دیار نامێنێت ، لە عێراقدا لە هێزێکی دیارەوە دەگۆڕێت بۆ هێزێکی نادیار
، لەبەر ئەوەی تورکیا بەشدار پێ دەکەن لە چوار چێوەی ئەو ڕێککەوتنە ٣ قۆڵیەی
(ڕوسیا +تورکیا+عێراق) داعش وەک کارتی دەستی تورکی لە سوریا دەمێنێتەوە بەڵام بە
پێ ی بەرژەوەندیەکانی تورکیا بچوک دەبێتەوە تا ئاستی بون بە نادیار .
5.سەربازگەی ڕوسی لە ڕێگەی هێزە درێژکراوەکانیەوە
کۆنتڕڵی دەریای سپی دەکەن .
6.لە عێراقدا سەنتڕاڵ بەهێز دەکەن و هەمو
هێزکان ناچار دەکەن پەیوەست بن بە دەسەڵاتی ناوەندی شیعەی درێژکراوەی ئێرانەوە .
7.کەرکوک دەبێتە ئیدارەیەکی سەربەخۆ ، تا ئەو
کاتەی کورد ڕازی دەبێت بە داواکاریەکانی ناوەند ، داعش لە حەویجە دەهێڵنەوە وەک
کارت بەرامبەر کورد .
8.پارتی و یەکێتی ڕێککەوتنامەی ستراتیژی تۆختر
دەکەنەوە دوای ڕێککەوتنی تورکیا و ئێران و ڕوسیا و هەمو هێزەکان ناچار دەکەن بچنە
زسەر ئەو خەتە .
9.کارتەکان پەیوەندیان زیاتر پێکەوە توند تر
دەبێت ، ئێران کە من ناوم ناوە ئەختەبوتەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، کارتەکانی زیاتر
دەبێت و پەیوەندی نێوان کارتەکانی زیاتر دەکات ( کارتەکانی عێراق ، لوبنان،
بەحرەین ، یەمەن ، سوریا، ئەفغانستان ، فەلەستین ..هتد)
10.ولاتانی خلیج ناچار دەبن بە ڕیککەوتن لەگەڵ
ڕوسیا .
11.نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە وەک کارتی شەڕ دژی
چین.
12.بۆ کوردانی باکور لە ٢٠١٧ دا لە ترسی دوبارەنەبونەوەی ئەزمنی عێراق ،
تورکیا لاواز تر بێت ئەگەری فشاری توند تر دەبێت لەسەر کوردەکان .