( یەكگرتوو شوعیو بزووتنەوە) لەنێوان 23 حوزەیرانو 19 ی ئابدا
ئالان رهئووف
23ی حوزەیران وەچەرخانێكی مێژوویی گرنگ بوو لەمێژووی سیاسیو حوكمرانی هەرێمی كوردستان, رۆژی گەرانەوەی شەرعیەت بو بۆ پەرلەمانی كوردستان وەك مەرجەعێكی باڵای تەشریعی لەم وڵاتە، كەبەخوێندنەوەی یەكەمی 4 پرۆژە یاساكەی یەكێتیوگۆرانوكۆمەڵویەكگرتوو بۆ هەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم توانی نەخشە رێگایەكی نوێو بەرگێكی قانونی تازە بەبەر چوارچێوەی سیستەمی سیاسیو حوكمرانی ئەم هەرێمەدا بكاتو ئیعترافی قانونی بو بەكۆتایی هاتنی ویلایەتی سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا لەدوای 19 ئابەوە، هەروەك 23 حوزەیران كۆتایهێنان بو بەمەفعولی یاسایی ئەو پرۆژانەی كە پێشتر بەهۆیەوە سەرۆكی هەرێمی پێ هەڵبژێراوەو بۆی درێژكراوەتەوە.
ئەوەی ئەم وەچەرخانە مێژوویەی بەیاسایی خولقاند تەنها 4 لایەنە سەرەكیەكە نەبو بەتەنها، راستە ئەوان داینەمۆی ئەم وەچەرخانە مێژووییە بون بەڵام كورسیو دەنگوبەشداری بەشێكی یەكگرتووو حزبی شیوعیو بزوتنەوەی ئیسلامی نرخی خۆی هەبو لەدانیشتنەكەی 23 حوزەیراندا كە ئەمرۆ كەوتونەتە بەر تانەوتەشەنەی میللیو جەماوەری لەسەر بەشدارینەكردنیان لە دانیشتنەكەی 19 ئابدا.
ئەو دانیشتنە یاساییو نیساب تەواوبووە كە تیایدا خوێندنەوە بۆ پرۆژەكان كرا لە 23 حوزەیراندا گۆڵێكی ئاڵتونیو یاساییو ئومێدبەخشی یەكێتیوگۆرانوكۆمەڵو یەكگرتوو بو بە پاسێكی جوانومیسیانەی یەكگرتوو شیوعیو بزووتنەوەی ئیسلامی بۆ رێگرتن لەچەقاندنی حوكمی هەتاهەتاییو دەسەڵاتی رەهاییودیاریكردنی سیستەمی پەرلەمانی بۆ ئێستاوداهاتوی كوردستان,چونكە 23 حوزەیران ئەوەی سەلماندوبەرجەستەكرد كە دەبێت سیستەمی حكومرانی لە كوردستان بگۆرێت بۆ پەرلەمانیو دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم كەمترورێكبخرێنەوە، لەورۆژەوە ئیتر ئەو پرۆژانە رێرەوی یاسایی خۆیان وەرگرتووەو چیتر بەئاسانی ناگەرێنەوەدوواوە تەنها ئەوەنەبێت پارتیش بێتوپرۆژەیان هەبێتودوای سازان پێكەوە بیكەنە یەك پاكێجوهەمواری یاساكەی پێبكرێتەوە كە پارتی پێی نارازی نەبو.
23 حوزەیران بۆیە وەچەرخانە چونكە رێزوحورمەتی بەو پرۆژە یاسایانە بەخشیو پابەندبونی 4 لایەنەكەو شیوعیو بزووتنەوەی ئیسلامی بەكردەوەو پرۆژە یاسا سەلماند كە تا 19 ی ئاب گەر یاسایی سەرۆكایەتی هەرێم هەموارنەكرێتەوە ماوەی ویلایەتی بارزانی لەرووی یاساییەوە كۆتای دێت جا كۆبونەوەكەی 19 ئاب نیساب تەواوبكات یان نەكات، هەربۆیە هەمو هەوڵێكی پارتی بۆرێگریو ئەنجامنەدانی كۆبونەوەكەی 23 حوزەیران بو, كە ئەوەی بۆ نەكرا بە كودەتای لەقەڵەمدا، پ.د.ك باش لەنییەتو مەغزای یاسایی كۆبونەوەكەی 23 حوزەیرانو رێساویاساكان گەیشت بەوەی لەدوای 19 ئاب چیتر بارزانی سەرۆك نییە، بۆیە 23 ی حوزەیرانی بە كودەتا وەسفكردو كەشێكی ترسناكی لەپایتەختی هەرێمی كوردستان بە بڵاوكردنەوەی هێزو هەرەشەو گەرانەوە بۆ دوو ئیدارەییو شەری ناوخۆو قبوڵی ناكەموفشاری دەرەكی درووستكرد، بەوەشەوە نەوەستا بۆ رێگرتن لە وەچەرخانە یاساییە مێژووییەكەی 23 حوزەیران پارتی پەنای بردە بەر راوێژیی ئەنجومەنی شووراو بەهەرهۆوبیانویەك بو ویستی بریارەكەی ئەنجومەنی شورا بكاتە بەدیلی 23 حوزەیرانو شكست بە هەوڵە یاساییەكانی لایەنەكانی بەشداربووی 23 حوزەیران بێنێت، بەڵام پارتی گەر بیزانیایە ئەو رێگایەی ئەنجومەنی شوورا راستودرووستو یاساییە پێشتر پەنای بۆدەبردومنەتی كەسی نەدەزانیو ئەوەندەش دووچاری تەنگەژە نەدەبو لەسەر پۆست سەرۆكی هەرێم ، ئێستاشی لەسەر بێت پارتی نەتوانی قەناعەتی یاساییو سیاسی بە 4 لایەنەكەبهێنێت، نەقەناعەت بەخۆشی بهێنێت كە ئەو دەرەچەیەی ئەنجومەنی شوورا یاساییو تەواوە، هەربۆیە كۆبونەوەی شەوی 19 ئابو ئێستای پارتی لەگەڵ 4 لایەنە سەرەكییەكە بۆ قسەكردنو گەیشتنە بەرێكەوتن لەسەر پركردنەوەی بۆشایی یاسایی لە دوای 19 ئابو چارەسەری پرسی سەرۆكی هەرێمی كوردستان نەك جێبەجێكردنی راوێژوبریارەكەی ئەنجومەنی شورا. بەڵام كاتێك نیوەی یەكگرتووی ئیسلامیو شیوعیو بزووتنەوەی ئیسلامی لە 19 ئابدا ناچنە كۆبونەوەی پەرلەمانەوەو نیساب تەواوناكات مانای ئەوە نییە 23 حوزەیران كۆتایی هاتووە، نەخێر هەوڵەكانی ئێستاو داهاتووی پارتیش بۆ ئەوەیە چارەسەری یاساییو سیاسی بۆ پرسی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بدۆزرێتەوە كەلەدوای 19 ئابەوە بەپێی یاسا كەس سەرۆك نییە.
بەهۆی هەستیاری دۆخی سیاسیو ئەمنیو سەربازی كوردستانو نییەتەكانی دروستبونی شەڕو ئاڵۆزیو ئەوهەرەشانەی كە بەردەوام دەكران بەشێك لەبەشداربوانی دانیشتنەكەی 23 حوزەیران نەچونە كۆبونەوەی 19 ئابەوە, ئەوەش ئەوەندەی نیگەرانی جەماوەری یەكێتیو گۆرانو كۆمەڵی ئیسلامی لێكەوتەوە ئەوەندە نیگەرانی سەركردایەتی سیاسی ئەو سێ لایەنەی لێنەكەوتەوەو هیچ بەیانو بەلاغێكی رەسمیش نییە بۆ نیگەرانی, چونكە 23 حوزەیران دەرگای لەسەر هێنانەدی ئامانجە یاساییو سیاسییەكان كردەوە, لە سیاسەتدا تەكتیكو ستراتیژ هەیە بۆ گەیشتن بە ئامانجەكان ,بە خوێندنەوەی رووداوەكان دەركەوت ئەوەی 23 حوزەیران ستراتیژ بو بۆ یەكگرتووو شیوعیو بزووتنەوەی ئیسلامی ئەوەی 19 ئابیش تەكتیك, بەلای ئەوانەوە وەك لێرەولەوێ باسی دەكەن بەپێی بەرژەوەندی خۆیان باشتربوو ئەورێگا سەلامەتو بێ مەترسیانە بگیرێتەبەر بۆ سەرخستنی پرۆژەكانی 23 حوزەیران نەك رێگایەك بەهانە بداتە لایەنێكی تووڕە كە كودەتا بەسەر 23 حوزەیرانو 19 ئابدا بكاتو تۆزی شەرێكی نەخوازراو لەپایتەخت هەڵسێنێت وەك حاجی كاروان ووتیی،ئەوسا هەمو ریسەكە ببێتەوە بە خوری, هەربۆیە 23 حوزەیران دیاریكردنوگۆرینی سیستەمی حوكمرانیو كەمكردنەوەی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێموچەندین گۆرانكاری ترو خواستی تری زۆرینەی میللەتەكەمانی خستەسەر شارێی تەندرووستی خۆی كەخوازیارین پارتیش كارەكتەرێكی سەرەكی بێت لەو چارەسەرە.
21/08/2015
وتارەکانی تری نوسەر