تەنها نێرگەلە، ئەویشتان نەهێشت

لاڤە كوردە

گەنج مافی هەیە هەرچی پەیوەندی بە خۆشحاڵی و كات بەسەردنی هەبێت لە ژیان بەكاریبهێنێت و بۆی دابین بكرێت, بە تایبەت ئەو كاتانەی لە دەرەوەی ماڵ بەسەری دەبات, لە هەر وڵاتیكدا بەدەر لە كوردستان گەنج ژیانێكی شایستەی هەیە, ڕێزی لێ‌ ئەگیرێت, ئەو شتانەشی پێدەدرێت ئەگەر لە زیانی ئەو كەسەش بێت.

ڕاستە لەگەڵ ئەوەداین تەندروستی تاك تەندروستی تەواوی كۆمەڵگەیە, بەڵام ئەو كەرەستە و شتانەی هۆكاری تێكدانی تەندروستی هاوڵاتیە نابێت لێی قەدەغە بكرێت, دەكرێت كەم بكرێتەوە دەكرێت باجی لەسەر دابنرێت, دەكرێت هۆشیاری زیاتر لەسەر ئەو بابەتانە بڵاوبكرێتەوە, تا وا لەو كەسە دەكرێت بیروبۆچونی بگۆڕێت, لێسەندنەوەی لەناكاو هەڵە دروست دەكات.

لە كوردستان گەنج تەنها دڵی بەو كاتانە خۆشە كە ئەچێتە كافتریایەك و لەگەڵ هاوڕێكانی نێرگەلەیەك ئەكێشێت لە ئێستادا مافی ئەوان تەنها ئەمە بوو, ئەوەشیان لێ‌ سەندرایەوە بە بیانوی تەندروستی باش بۆیان.

ئەمە وادەكات زیاتر  ووڵاتیان لەبەر چاوبكەوێت ڕوو لەو شوێنانە بكەن كە ئازادانە تێیدا بژین ئەمە ڕاوەدونانی زیاتری ئەوانە, بۆ ژیان لە گەنج دەكەن بە زیندان بۆ نایەڵن كە تەنها نێرگەلە هەناسەی بەشێكی زۆر لەوانەیە هەڵیبمژن, ئەمە وادەكات لە بۆشایی ئەو كەیف خۆشیەیان پەنا بۆ شتی كە ببەن.

پێش قەدەغەكردنی هەر شتێك كە پەیوەندی بە خەڵكەوە هەیە, ڕاپرسی پێویستە واتە خەڵك خۆی بڕیار لەوە بدات كە ئایا ئەو شتە بەردەوام بێت وەك خۆی یان كەمبكرێتەوە یان نا, زۆربەی چیان ویست ئەوا ئاساییە قەدەغەكردن و لێسەندنەوەی, بەڵام بڕیاردان لە لایەن تەنها یەك لایەنەوە زۆر هەڵەیە, پێشێلكردنی مافی زۆرینەیە.



03/12/2015



وتارەکانی تری نوسەر