پرۆژه یاسای بوودجه و بژارده‌ی سێ فراكسێۆنه‌كه
جهانگیر صدیق گوڵپی*
ڕۆژی 8ی ئه‌م مانگه له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عیراقدا له‌سه‌ر پرۆژه یاسای بودجه‌ی فیدراڵی وه‌ك ئه‌وه‌ی كه راگه‌یه‌نرا فراكسیۆنی گۆران به‌هاوڕایی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو فراكسیۆنی یه‌كیه‌تی و كۆمه‌ڵ چوار بژارده و داوایان خستۆته ڕوو بۆ داڕشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، دووخاڵی یه‌كه‌میان بریتین له 1- رێککەوتنە نەوتییەکەی نێوان بەغدا و هەرێم بۆ هەردوولا ئیلزامی بێت و هەر لایەک پابەند نەبوو، لاکەی دیکە بۆی هەبێت پەنا بباتە بەر دادگای فیدرالی2- ئەگەر حکومەتی هەرێم پابەند نەبوو بە رێککەوتنەکە، ئەوا حکومەتی فیدرال راستەوخۆ لەڕووی داراییەوە مامەڵە لەگەڵ چوار پارێزگاکەی هەرێم بکات. دوو خاڵه‌كه‌ی تر كه داوان بۆ خه‌رج كردنی به‌شه بوودجه‌ی پێشمه‌رگه و خه‌رج كردنی بڕه پاره‌یه‌ك بۆ هه‌ڵه‌بجه.. داواكاری ئه‌رێنی بێ چه‌ند و چونن به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌حكومه‌تی فیدرالی زۆرینه‌ی بابه‌ته‌كان وابه‌سته‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌كات پێمان وایه كه ئه‌م دوو خاڵه له بابه‌تی داڕشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كاندا شوێنێكی لاوازتریان هه‌یه له‌خاله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م و ته‌نها وه‌ك دواكارین. واته ئه‌وه‌ی كه ئیشكالیه‌ت له‌خۆده‌گرێ و پێویسته هه‌ڵوه‌سه‌ی له‌سه‌ر بكرێت خاڵی یه‌كه‌م و دووه‌من.
ئێمه نزیكه‌ی ساڵیك له‌مه‌و به‌ر له‌ووتارێكماندا له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی نه‌وت به‌رامبه‌ر بوودجه و سیسته‌می فیدرالیه‌تی دارایی و ڕێساكانی بوودجه‌ی گشتیه‌وه چه‌ند خاڵێكمان ڕونكردبوونه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی نوێ وزانستی و جیاوازترمان بۆكردبوون له‌وه‌ی كه چه‌ند ساڵه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، یه‌كێك له‌و خاڵانه ئه‌وه بوو كه پێویسته په‌یوه‌ندیه داراییه‌كانی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵی له‌سه‌ر بنه‌مای پره‌نسیپه‌كانی هاوبه‌شی داهاته‌كان و به‌شكاری سامانه‌كان ڕێك بخرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سیسته‌می فیدراڵه‌یدا هه‌یه، ڕێككه‌وتنه‌كان پێویسته ڕێخۆشكه‌رو میكانیزمی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پره‌نسیپانه‌بن نه‌ك ببنه تاكه بنه‌ماو ڕێكخه‌ری په‌یوه‌ندیه داراییه‌كان، لایه‌نه‌كان پێویسته له‌جیبه‌جێكردنی پابه‌ندیه داراییه‌كانیان به‌رده‌وام بن و له‌كاتی هاتنه ئارای ناكۆكیشدا وهیچ كامیان ده‌ست له پابه‌ندبونه‌كانی خۆیان هه‌ڵنه‌گرن وڕاسته‌وخۆ به سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر لایه‌نی به‌رامبه‌ردا ناكۆكیه‌كان یه‌كلایی نه‌كه‌نه‌وه، به‌ڵكو له‌كاتی ئاڵۆزبونی ناكۆكیه‌كان و چاره‌سه‌رنه‌بوونی كێشه‌كاندا په‌نا ببه‌نه به‌ر داداگا ئه‌مه‌ش ڕێكارێكی گونجاوه له‌گه‌ڵ فیدراڵیه‌ت و له‌زۆرینه‌ی ده‌وڵه‌تانی فیدراڵیشدا ئه‌زموون كراوه.
ئێستا خاڵی یه‌كه‌می بژارده‌ی سێ فراكسیۆنه كوردیه‌كه له‌ڕوخساردا هاوچه‌شنه له‌گه‌ڵ به‌شێكی بیرۆكه‌ی ووتاره‌كه‌ی پێشتری ئێمه، به‌ڵام به‌شێوه‌ی هه‌ڵبژاردن(انتقائی)و وه به‌جۆرێك كه له‌بری سوود ببێته مایه‌ی زیان وله‌بری ڕێخۆشكه‌رو زه‌مینه‌ی سازان ببێته كۆسپ و پرۆژه‌ی زیاتر لێكترازان، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر نه‌خوێندنه‌وه‌و تێنه‌گه‌یشتنی ته‌واوی پرۆژه یاساكه وه‌ك ده‌قێكی هاوپه‌یوه‌ست و یه‌كانگیرو ته‌نانه‌ت نه‌خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی ووتاره‌كه‌ی پێشتری ئێمه‌ش كه زۆربه‌ی خاڵ و ڕایه‌ڵه‌كانی په‌یوه‌ست به‌و بابه‌ته‌ی تێدا شیكرابوونه‌وه، یانیش به‌مه‌ستی سیاسی كه هیوادارم ئه‌وه‌یان نه‌بێت. ئێمه پێشتر سه‌باره‌ت به ناسازی میكانیزمی ڕێككه‌وتنی نه‌وت به‌رامبه‌ر بوودجه بۆ بنیادنانی په‌یوه‌ندیه دارایه‌كان زیاد له‌جارێك به‌نوسین و شیكردنه‌وه ڕای خۆمان ڕوونكردوه‌ته‌وه، ئێستا ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به‌م داواكاری و بژارده نوێیانه‌وه هه‌بێت قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین به‌م شێوه‌یه :
یه‌كه‌م : بابه‌تی پابه‌ندبوون به ڕێككه‌وتنه‌كه، له یاسای بوودجه‌ی 2015و2016 جێبه‌جێی كردنی ڕێككه‌وتنه‌كه ئیلزامی نه‌بوو له‌كاتی پابه‌ندنه‌بوونی لایه‌نێكدا لایه‌نی دوه‌میش بۆی هه‌بوو ده‌ست له‌پابه‌ندیه‌كانی هه‌ڵبگرێت، ئه‌مه له‌پرۆژه یاسای 2017 شدا به‌هه‌مان شیوه‌یه به‌ڵام یه‌كیك له بژارده سه‌ره‌كیه‌كانی سێ فراكسیۆنه‌كه ئه‌وه‌یه كه ڕیككه‌وتنه‌كه بۆ هەردوولا ئیلزامی بێت و هەر لایەک پابەند نەبوو لاکەی دیکە بۆی هەبێت پەنا بباتە بەر دادگای فیدرالی. ئه‌م میكانیزمه له‌خودی خۆیدا دروستتره، به‌ڵام یاسای بوودجه له‌ڕێگه‌ی گۆڕانكاری له‌پشكی هه‌رێمدا به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ گۆڕانكاری به‌سه‌ر كرۆكی ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا هێناوه‌و بابه‌تی پابه‌ندبونی لاسه‌نگ كردووه وجۆرێك له دووفاقیشی تیدا هێناوه‌ته ئارا.
كاتێك له‌ناوه‌ڕۆكی ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا ئه‌ركی هه‌رێم به‌هه‌نارده‌كردنی 550 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕۆژانه له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه دیاریكرا ئه‌مه ئه‌رك و پابه‌ندیه‌كی ڕوون بوو له‌و ده‌مه‌و له‌ئێستاشدا، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌ركی حكومه‌تی فیدراڵی به پێدانی پشكی هه‌رێم له‌بوودجه‌ی فیدراڵی كه بۆ ئه‌وده‌م ڕوون بوو له‌پاش ڕێككه‌وتنه‌كه وتاكوئیستاش به‌به‌رده‌وامی له‌ڕیگه‌ی یاساكانی بوودجه‌وه ده‌كرێته ئه‌ركێكی گۆڕاوو پشكی هه‌رێمیش ده‌بێته چه‌مكێكی لاستیكی.
وه‌ك ئاشكرایه یاساكانی بووجه په‌یوه‌ست به‌پشكی هه‌رێم له‌پاش ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه گۆڕانی بنه‌ره‌تیان به‌سه‌ردا هێنراوه به‌جۆرێك كه جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه به‌زیانی هه‌رێم بشكێته‌وه، له‌پرۆژه یاساكه‌ی 2017شدا چه‌ند بڕگه‌و ماده‌یه‌ك ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه گره‌نتی ئه‌وه ده‌كه‌ن هه‌رێم نه‌توانێت پابه‌ندی جێبه‌جێ كردنی ڕێككه‌وتنه‌كه بێت، به‌م جۆره خودی یاساكه ده‌بێته یه‌كیك له‌ڕێگره سه‌ره‌كیه‌كانی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه له‌بری ئه‌وه‌ی بكرێته زه‌مینه‌ی جێبه‌جێكردنی، له‌كاتێكی واشدا كه‌له‌ڕێگه‌ی یاسای بوودجه‌وه هه‌رێم ناچار بكرێت به‌جێبه‌جێ نه‌كردنی ڕێككه‌وتنه‌كه ئیدی چ لۆژیكێكه له‌سه‌ر ئه‌وه بدرێته داداگا، پێویسته نوێنه‌رانی كورد و گشت لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌ره‌تا كار بۆ لابردنی ئه‌و بڕگه‌و ماددانه بكه‌ن كه له‌پرۆژه یاساكه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه و نه‌گونجاون له‌گه‌ڵ گشت ڕێسا‌و بنه‌ما دارایی وژمێریاری و یاساییه‌كانی ئه‌و بواره‌و ته‌نها به‌مه‌به‌ستی كه‌م كردنه‌وه‌ی پشكی كورد و به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا گه‌لاڵه‌كراون، ئه‌مه‌ش له‌پێناوی ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی گونجاوو بۆ جیبه‌جێ كردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌كه، وه‌ك له‌خواره ئاماژه بۆ هه‌ندێكیان ده‌كه‌ین:
1- پابه‌ندكردنی ناهاوسه‌نگ: سه‌باره‌ت به ئیلزامی كردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌و به‌كارهێنانی ڕێكاری دادگایی بۆ لایه‌نی پابه‌ند نه‌بوو دوخاڵی زۆر سه‌ره‌كی جێگه‌ی سه‌رنجن كه‌ڕه‌چاو نه‌كراون ئه‌وانیش:
أ- ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی كه له‌یاسای بودجه‌ی عیراقدا دیاركراوه بۆئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ڕاده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكرێت له‌چوارچێوه‌ی بڕی خه‌مڵێنراوی هه‌نارده‌ی نه‌وتدا هاتووه وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتی خه‌مڵێنراوی بودجه‌ی گشتی عیراق بۆیه ناكریت له‌كاتی ڕاده‌ستنه‌كردنی بڕی خه‌مڵێنراودا وه‌ك پابه‌ند نه‌بوون هه‌ژمار بكرێت، هه‌روه‌ك دروسته كه له‌ئه‌گه‌ری ڕاده‌ست نه‌كردنی بڕی خه‌مڵێنراوی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقیه‌وه ئه‌و وه‌زاره‌ته یان پارێزگای به‌سره به‌پاساوی پابه‌ند نبوون به‌ده‌سته‌به‌ركردنی بڕی خه‌مڵێنراوه‌وه سزا نادرێن یان له‌ئه‌گه‌ری ده‌سته‌به‌رنه‌كردنی بڕی خه‌مڵێنراوی باجه‌كاندا وه‌زاره‌تی دارایی عیراقی یان لایه‌نیكی دیاریكراو به‌هه‌مان پاساو سزا نادرێت، ئه‌مه‌ش بنه‌مایه‌كی زانستیی تایبه‌ت به‌بودجه‌یه كه خه‌سڵه‌تی خه‌مڵاندنی تیادا ڕه‌چاوكراوه وله‌ته‌واوی ده‌وڵه‌تانی جیهانیشدا په‌یڕه‌وی ده‌كریت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕاده‌ستنه‌كردنه‌كه هۆكاری تایبه‌تی و مه‌به‌ستداری له‌پشته‌وه‌بو ئه‌و ده‌م ده‌ركێ ئه‌م بابه‌ته به‌یاسای تایبه‌ت یه‌كلایی بكرێته‌وه ئه‌مه‌ش پاش به‌دوادا چون و لێكۆڵینه‌وه وگه‌یشتن به‌ڕاستیه‌كان .
ب- بابه‌تی پابه‌ندكردن ئه‌بێت هه‌ردوو لایه‌ن بگرێته‌وه بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته سه‌ره‌تا یاسای بودجه‌ی عیراق به‌جۆرێك دابڕێژرێت كه ده‌رفه‌تی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه بۆ هه‌ردوو لایه‌نه‌وه ده‌سته‌به‌ر بكات نه‌ك وه‌ك ئێستا خودی یاساكه‌ی پاڵنه‌ری جێبه‌جێ نه‌كردن بێت، بۆئه‌مه‌ش پێویسته سه‌ره‌تا گۆڕانكاری له وبڕگه و مادانه‌دا بكرێت كه به‌مه‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی شایسته‌ی هه‌رێم له‌یاساكه‌دا گه‌ڵاڵه كراون، تاكو لانی كه‌م وه‌كو ساڵانی 2013 و پێشتر پشكی هه‌رێم ده‌سته‌به‌ر بكرێت، واته پێویسته به‌غداش به‌یاسای بوودجه پابه‌ند بكریت به‌ده‌سته‌به‌ركردنی پشكی شایسته و ڕاسته‌قینه‌ی هه‌رێم، ئینجا بابه‌تی پابه‌ندكردن و داداگا بكرێته بژارده، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه به‌مانه‌وه‌ی چه‌ندین ده‌قی وه‌ك ماده‌ی(10) بڕگه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م و ماده‌ی (20) و ماده‌ی (30) و چه‌ند بڕگه‌و ماده‌یه‌كی تر وه‌كو خۆیان بارێكی ناهاوسه‌نگی وا ده‌هێننه ئاراوه كه به‌غدا له‌ڕێگه‌ی یاسای بودجه‌وه هه‌م خۆی له دانی پشكی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌رێم لاده‌دات و هه‌م گره‌نتی جێبه‌جێ نه‌كردنی ڕیككه‌وتنه‌كه له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، به‌مه‌ش دادگا به‌قازانجی هه‌رێم نابێت و هه‌رێم به جێبه‌جێنه‌كردنی پابه‌ندیه‌كانی تاوانبار ده‌كرێت، له‌كاتێكدا كه به‌غدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جێبه‌جێ نه‌كردنی پابه‌ندیه‌كانی به‌ڕێكاری یاسایی ئه‌نجامداوه به‌پشت به‌ستن یاسای بوودجه ئه‌وه هیچ ئه‌ستۆكه‌وتنێكی یاسایی نایه‌ته سه‌ر.
2- دیاریكردنی پشكی هه‌رێم له خه‌رجی فیعلی، ئه‌وه‌ی كه له‌مادده‌ی (9) بڕگه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌مدا هاتوه جێگه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج و ڕه‌خنه‌یه، ده‌سته‌واژه‌ی خه‌رجی فیعلی كه له‌ساڵی 2015ه‌وه هێنراوه‌ته ناو یاسای بوودجه داهێنراویكی نه‌گونجاوه له‌گه‌ڵ خه‌سڵه‌ته‌كانی بوودجه‌ی گشتی و ڕێساكانی سیسته‌می ژمێریاری حكومی و، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌هه‌رێم به‌ڕێژه‌ی زیاتر له(30%)ی ته‌رخانكراوه كانی بوودجه بێ به‌ش بكرێت، به‌و پێیه‌ی كه‌ڕێژه‌ی جێبه‌جێكردنی خه‌رجكردن له‌ته‌رخانكراوه‌كانی بوودجه‌ی عیراق له‌ساڵانی ڕابوودودا كه‌متربووه له(70%)، له‌كاتێكدا ئه‌م سنوربه‌ندیه بۆ هیچ دامه‌زراوه و لایه‌نێكی تر نه‌كراوه، ئه‌مه‌ش ده‌بیته هۆی دابه‌زینی پشكیی فیعلی هه‌رێم بۆ ڕێژه‌ی (8%)ی كۆی بوودجه عیراق، چونكه له‌ساڵانی پێشتریشدا به‌هۆی جیاكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كانی سیادی وحاكیمه‌وه هه‌رێم به‌ڕێژه‌ی زیاتر له(30%)تری ته‌رخانكراوه‌كان بێبه‌شكراوه و هه‌میشه (11%)ی بودجه‌ی عیراقی به‌ركه‌وتوه ئێستاش به‌م داهێنراوه نوێیه ده‌كرێته نزیكه‌ی (8%)، له‌پاش دانی هه‌قده‌ست و شایسته‌ی كۆمپانیاكانیش به‌پێی ماده‌ی (20) ڕێژه كه كه‌متر ده‌بێته‌وه بۆ نزیكه‌ی (7%) ی كۆی ته‌رخانكراوه‌كانی بووجه‌ی عیراق، ئه‌مه‌یه‌كێكه له‌و خالانه‌ی كه‌ده‌بێته ڕێگری له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه.
3- شایسته‌ی كۆمپانیا بیانیه‌كانی ده‌رهینانی نه‌وت، له‌ماده‌ی (20)دا هاتوه شایسته‌ی كۆمپانیا بیانیه‌كانی ده‌رهینانی نه‌وت له‌هه‌رێم له پشكی هه‌رێم هه‌ژمار ئه‌كرێت . ئه‌مه‌ش له‌كاتیكدا كه به‌پێی حوكمه‌كانی ماده‌ی (1) یه‌كه‌م(ب) و ماده‌ی (10)بڕگه‌ی سێیه‌م هه‌رێم له‌سه‌ریه‌تی ڕۆژانه (550)هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ڕێگه كۆمپانیای سۆمۆوه هه‌نارده‌بكات، وه به‌پێی ماده‌ی (30)یش هه‌ر زیاده‌یه‌ك له هه‌نارده‌ی نه‌وت پێویسته داهاته‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی فیدراڵی، هه‌ر بۆیه پێویسته گشت ئه‌و شایستانه له‌گه‌نجینه‌ی فیدراڵی و له‌ناو خشته‌ی خه‌رجیه سیادیه‌كاندا هه‌ژمار بكرێن وه‌ك هاوشێوه‌كانیان له‌شایسته‌ی كۆمپانیاكان و هاوبه‌شی تێچونی نه‌وتی ناوچه‌كانی تری عیراق. حوكمی ئه‌و ماده‌یه له‌خۆیدا نابابه‌تیه و جیاكه‌ریه‌كه‌ش كارێكی نا لۆجیكی یه و یه‌كێكی تره له كۆسپه‌كانی به‌رده‌م جیبه‌جیكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه.
4- زیاده‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت، له‌ماده‌ی (30) دا هاتوه كه‌هه‌ر زیاده‌یه‌ك له‌هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌بڕی دیاریكراو پێویسته داهاته‌كه‌ی بدرێته‌وه به‌گه‌نجینه‌ی گشتی فیدراڵی. ئه‌م خاڵه دوو ئیشكالیه‌ت له‌خۆده‌گرێت له‌لایه‌ك دووفاقیه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ڕاده‌ستنه‌كردنی بڕی دیاریكراو سزا‌و لێبڕین و داداگای به‌دودا دێت به‌ڵام ڕاده‌ستكردنی داهاتی زیاده‌ش له‌بڕی دیاریكراو پابه‌ندیه و هیچ ماف و پاداشتێك نایگرێته‌وه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ناكۆكه له‌گه‌ڵ ماده‌ی (20) كه دانی شایسته‌ی كۆمپانیاكان ده‌خاته ئه‌ستۆی پشكی هه‌رێم. جگه له‌وه‌ش بوونی ئه‌م ماده‌یه ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی كێشه ته‌نانه‌ت له‌كاتی جێبه‌جێ كردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌شدا، چونكه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی فیدراڵی ویستی هه‌بێت ئه‌وا به‌پاساوی ڕاده‌ست نه‌كردنی داهاتی هه‌نارده‌ی زیاده ده‌توانێت كێشه بۆ هه‌رێم دروست بكات.
دووه‌م: مامه‌ڵه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ پارێزگاكان. خاڵی دووه‌می بژارده‌كانی سێ فراكسیۆنه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئەگەر حکومەتی هەرێم پابەند نەبوو بە رێککەوتنەکە، ئەوا حکومەتی فیدرال راستەوخۆ لەڕووی داراییەوە مامەڵە لەگەڵ چوار پارێزگاکەی هەرێم بکات، ئه‌گه‌ر چی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی كاریگه‌ریه خراپه‌كانی دۆخی دارایی هه‌ریم له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتیان ده‌كرێت بكرێته پاڵنه‌ر بۆ په‌نابردن بۆ زۆر ڕێكار، به‌ڵام پێویسته هیچ كات ئه‌و ڕێكارانه زیانیان له قازانجیان زیاتر نه‌بێت و له‌پێناوی كاسه‌ی ماڵه‌هاوسێدا ماڵه‌كه به‌ته‌وای له‌خۆمان تێكنه‌درێت، هه‌رێم كه له‌ئه‌نجامی خه‌بات و خوێنی چه‌ندین ساڵه و به‌ڕێكاری ده‌ستوری بوه‌ته هه‌رێمی خاوه‌ن فیدراڵی به‌م هه‌نگاوه كار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌كرێت، جگه له‌وه‌ی كه ئه‌م بابه‌ته پێویستی به‌ڕێكاری ده‌ستوری و گشتپرسی هه‌یه، پێویسته ئه‌وه‌ش ڕه‌چاوبكرێت كه كاتێك ئه‌و سێ لایه‌نه له‌توانایاندا هه‌بێت بڕیارێكی گرنگ و مێژوویی له‌و جۆره بده‌ن و ئه‌و هه‌نگاوه گه‌وره‌یه هه‌ڵبگرن ئه‌وه بێگومان ئه‌گه‌ر وویستیان هه‌بێت له‌تواناشیاندایه كه بڕیاری جددی بده‌ن و هه‌نگاوی گه‌وره‌ش بنێن بۆچاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌ئاستی ناوخۆ‌و هێشتنه‌وه‌ی هه‌رێم به‌یه‌كگرتویی و چاره‌سه‌ری زۆرینه‌ی كێشه‌كانیش له‌گه‌ڵ به‌غدا، چونكه ئه‌و سێ هێزه له‌هێزه سه‌ره‌كیه‌كانی هه‌رێمن و ده‌توانن به سازش و باجێكی كه‌متر له‌باجی ئه‌و بژارده‌یه كیشه‌كانی ناوخۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كه‌كێشه سیاسی و كارگێری و دارایه‌كان له‌ئاستی پارێزگاكان هیچیان كه‌متر نیه له‌و كێشانه‌ی كه‌له‌ئاستی حكومه‌تدان، مامه‌ڵه‌ی به‌غدا به‌وشێوه ئاسان و خۆشه نابێت له‌گه‌ڵ ئه‌و دامه‌زراوانه.هه‌ڵبه‌ته به‌پێشبینی كردنی ئاڵوگۆڕو هاوكێشه سیاسیه‌كان ده‌كرێت ئاڵوگۆڕێكی ڕێژه‌یی له لێكدانه‌وه شیكاریه‌كانی سه‌ره‌وه‌دا دروست بكه‌ن به‌ڵام ئیمه له‌ئێستادا چه‌قی لێكدانه‌وه‌كانمان له‌سه‌ر بنه‌ما یاسایی و ڕێسا دارایی و ژمێریاریه‌كان ڕاگیركردووه.
11/11/2016
وتارەکانی تری نوسەر