سلێمانی

عەبدوڵا کەریم مەحمود
گه‌ر به‌رواردی  ته‌مه‌نی  239 ساڵێ  شاری سلێمانی   ، له‌ رووی سیاسیی و ئابووری  و کۆمه‌ڵایه‌تی و کلتووریی و هه‌ڵویست و گۆڕانکارییه‌کانه‌وه‌  ، لە گەڵ شارەکانی عێراق دا بکرێت ،  سلێمانی لە   ته‌مه‌نی خۆی  گه‌وره‌تر و باڵاتره‌ .

له‌ 19٢٠ـ 1958   له‌ ماوه‌ی( ٣٨) ساڵی  ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی ، سوپای عێراق به‌ هه‌ماهه‌نگی سوپای به‌ریتانیا و فڕۆکه‌ی جه‌نگی به‌ریتانیا  ، ( 1923-1927، 1930-1931 ) په‌لاماری  شاری سلێمانی  یان دا ، فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی به‌ریتانیا ، شاری سلێمانیان بۆردمان کرد.

6ی ئه‌یلوولی 1930 شه‌پۆلی خه‌ڵکی شاری  سلێمانی،  پێشه‌نگی راپه‌ڕین و یەکەم  شۆڕشی  شاربوون  ، وه‌ک بورکانێک بەرە و  ‌رووی   ئینگلیزه‌کان دژ به‌ غه‌در و ناعه‌داڵه‌تی و ستەم  ته‌قینه‌وه‌ ، به‌رده‌رکی  سه‌رای  سلێمانی  و شه‌قام و کۆڵان و گه‌ڕه‌کانی شاریان  هه‌ژاند.

له‌ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی کۆماری عێراق ، له‌  1958  تا  راپه‌ڕینی 7 /3/ 1991 ،  تا گۆڕانکاری 9/ 4/2003 ، له‌ماوه‌ی ٣٣ ساڵی  ،( 5 )سه‌رۆک کۆماری عێراق  ،سلێمانی شاری   هەڵویستی  مانگرتن  و رێپێوان و  راپه‌ڕین  و پێشمه‌رگایه‌تی و شۆڕش بووە .

 له‌ منع ته‌جه‌وله‌که‌ی 9ی حوزه‌یرانی 1963 ، ئیزیبات خانه و حامیه‌ی سلێمانی  پڕکران له‌ خه‌ڵکی شار ، چه‌ندان که‌س گوله‌ باران کران  ، یه‌که‌م  گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ و ده‌یان  تراژیدیا لە  شاری  سلێمانی تۆمار کرا  و بوون بە دۆکۆمینتی نێو ده‌وڵه‌تی .

زۆرله‌ سه‌رکرده‌کان ره‌وتی نوێ ی  سیاسیی ورووناکبیریی و هەڵوێست و یاخی بوون  له سلێمانی  فێر بوون  ،  دوای راپه‌رین  ده‌سه‌ڵاتدارانی  کورد له‌ حیزب و په‌رله‌مان و حکومه‌ت ،  به‌ هه‌موو بۆچوونه‌  جیا جیاکانه‌وه‌ ، بێ وه‌فاو بێ ئەمەک بوون ،  ئه‌م شاره‌یان خسته‌ په‌راوێزه‌وه‌ .

سلێمانی باجی  هه‌ڵوێستی باڵاو پێشه‌نگی خۆپیشاندانی شاروراپه‌رین  و  شۆڕشی شار وشاخ  ده‌دات ،ده‌سه‌ڵات دارانی کورد به‌ یه‌کێتی و پارتی و گۆڕان وئیسلامی سیاسیی و حیزبه‌کانی تره‌وه‌ به‌ هۆی ململانیی  نا سروشتی و نا دیموکراتی و نابه‌جێ و نا دروستی یانه‌وه‌ ‌.

به‌ هۆی بێ سیسته‌میی وبێ  ده‌ستووریی و بێ  یاساییەوە ،  هه‌ر هه‌موویان  به‌ عه‌قڵی  مه‌زاجیانه‌یان  ، غه‌در  له‌م شاره‌ دەکەن.

ئه‌وه‌ ( 32 ) ساڵه‌‌  ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد ،   وه‌ک سه‌دام  ، سلێمانی یان له‌ بازنه‌ی شه‌قامی  شه‌ست مه‌ترییه‌که ، کردووه‌ به‌ زیندان  .

له‌ ماسته‌ر پلانی شارو سیمای شار وره‌وتی خزمه‌ت گوزاریی و گۆڕانکارییەکانی شار  بێ به‌ریان کردووه‌.

سه‌دام حسین به‌شاری سلێمانی   ده‌وت :

-سلێمانی شاره‌  قورسه‌، مەترسییەکە ،  سه‌ری ماره‌که‌یه‌ .

ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد  ، سه‌دام  ئاسا ، هه‌مان به‌رنامه‌و پلان و نه‌خشه‌ وهه‌مان هه‌ڵسوکه‌وتیان ،  به‌رامبه‌ر ئه‌م  شاره‌ نواند .

جینۆسایدی ئابووریان  به‌رامبه‌ر سلێمانی  په‌یڕه‌و کرد  ، بۆ ئه‌وه‌ی   له‌ هه‌ڵوێست و شکۆی باڵای سلێمانی  و خه‌ڵکی  شار  که‌م  بکه‌نه‌وه‌.

به‌ هەمان  گرێ ی ئاڵۆزی   سایکۆلۆجی وده‌روونی عەفلەقی    ، سەدام ئاسا :
(سلێمانی  سه‌ری ماره‌که‌ یه‌ و به‌ پلان و بەرنامەو نەخشەی  عه‌قڵی بنەماڵەیی وخێڵەکی یان  ، وردو خاشی ده‌که‌ن ) .

 نیازیان بوو بە عەقڵی حەکیمانەیان  ،  سلێمانی  بکه‌ن به‌ که‌لاوه‌یه کی   کۆتایی  شەڕی گرێ ی ده‌رونی  ئاڵۆزی خۆیان  .

 له‌ دوای راپه‌رینه‌وه‌ ،   (10)  پارێزگارله‌ سلێمانی کاریان  کردوه‌ ، هیچ کام له‌و پارێزگارانه‌ ، هیچ  هه‌ڵوێستێکی یان  به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو  ناعه‌داڵه‌تی و ئه‌و هه‌موو غه دره‌ی له‌م شاره‌ کراوە  نه‌بوو .

 هیچ  کامیان ده‌ست به‌رداری کورسیه‌که‌یان نەبوون و روو به‌ رووی سته‌م و   ژه‌ هری سزاکانی حکومەتی هەرێم  ، بەرامبەر  سلێمانی نەوه‌ستانه‌وه‌ . 

سه‌ردار قادردووساڵ جێگری پارێزگار و نۆ مانگ به‌وه‌کاله‌ت پارێزگاری سلێمانی بوو ، له‌ ماوه‌ی ئه‌زموونی کاره‌کانی دا ،گه‌یشته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی  ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد  :

له‌ ژێر دروشمی بریقه‌داری  (سلێمانی پایته‌ختی رۆشنبییرییه‌ )،

به‌پلان  و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ و سیاناریۆی  جیا جیا ، سزای   ئه‌م شاره‌ ده‌ده‌ن .

داهاتی سلێمانی نادیارو ونه‌  ، جیاوازی له‌ نێوان سلێمانی و دهۆک ده‌کەن    ،  ده‌یان وسەدان  غه‌درو کاری نابەجێ و ناعه‌داله‌تی لە حکومەتی هەرێم  بینی .  

له‌ هه‌ڵوێستێکی دیارو باڵادا  ،  رووبه‌رووی ده‌سه‌ڵات داران و  ئه‌و   ژه‌هری سزایه‌ی سلێمانی وه‌ستایه‌وه‌  ، ده‌ستبه‌ردارو پۆستی  پارێزگاری  سلێمانی  ئیمتیازه‌کانی بوە‌وه‌  . 

ئایا    حکومەتی هەرێم ، بەو  هەموو جیاوزای و نا عەدالەتیە   ؟
بەو  هەموو ستەم  و غەدرەی  بەرامبەر بە سلێمانی دەیکەن ، بە  رەوا ی دەزانن ؟ 
  ئەی 
   پارێزگاکانی شارو  ئەنجومەنی  پارێزگاری شار ،ئەرکی ئێوە چییە؟، بێ دەنگی و بێ هەڵوێستی ئێوە ،قبوڵ کردنی غەدرو ناعەدالەتییە.
 
بەم  سیناریۆیانەیان ، سە دام ئاسا ،چارەنوسی  دەسەڵات دارانی کورد، بەرەو  مێژوویەکی رەشی خیانەت و قەفەزی  دادگای گەل  دەبنەوە؟

21/11/2023



وتارەکانی تری نوسەر