له سێداره نه‌دانی سوڵتان هاشم ، بێ رێزی و به‌تاڵ کرردنه‌وه‌ی ،دادگای باڵای تاوانبارانی عێراق و بچوکردنه‌وه‌ی ئه‌نفال و جینۆسایدی کورده!
له 20 /5/2007 بڕیاری دادگایی کردنی 432 تۆمه‌تباری ئه‌نفال ، له دادگای باڵای تاوانبارانی عێراق، له به‌غداد درا .
تۆمه‌تباره‌کان بریتی بوو ن ، له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق به پله‌ی جیا جیا ، له بواری سه‌ربازی و ئه‌منی و ده‌زگای موخابه‌رات و ئیستیخبارات و هێزی ئاسمانی و مسته‌شاری جاشی کورد.
یه‌کێک له‌و تاوانبارانه لیوا سوڵتان هاشم ئه‌حمه‌د بوو، له سه‌رده‌می ئه‌نفاله‌کان ، سه‌رکرده‌ی فه‌یله‌قی یه‌ک بوو .
له 21/ 2/ 1988- 18/ 3/ 1988، رۆڵی دیاری هه‌بوو له په‌لاماری ئه‌نفال ، له دۆڵی جافایه‌تی ومه‌رگه.
له‌دوای گۆرانکاری 9/4/2003، سوڵتان هاشم وه‌زیری به‌رگری عێراق ده‌سگیر کرا،له هۆڵی دادگای بالای تاوانبارانی عێراق، دانی به هه‌موو تاوانه‌کانی دا نا ،راستهبهشداری په‌لاماری ئه‌نفال –ی کردوه ، ئاماژه‌ی به‌وه کرد :
( ئه‌و بڕیارەکانی سەرووی خۆی جێ به‌جێ کردوه ).
دادگای باڵای تاوانبارا نی عێراق ، بریاری له سێداره‌دانی بۆ ده‌رکرد به‌م جۆره:
+چوار سزای له سێداره‌دان .
+دووسزای حوکمی هه‌تا هه‌تایی .
+یه‌ک سزای 15 ساڵ زیندان کردن.
+دوو سزای 7ساڵ زیندان کردن .
به پێ ی هه‌واڵی میدیاکان، له سه‌ر داوای سه‌لیم جبوری سه‌رۆکی په‌له‌مانی عێراق ، سوڵتان هاشم ئه‌حمه‌د وه‌زیری به‌رگری عێراق هه‌موو توانای خسته گه‌ڕ، له زیندان به‌ری بده‌ن .
به‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی شیعه ، وه‌ک سه‌دام ده‌ستوورو یاسا یان کردوه به لاستیک ، چۆنیان بوێت ، به مه‌زاجی خۆیان یاری پێ ده‌که‌ن.
سه‌رۆکه‌کانی عێراق وه‌ک سه‌دام به پێی هه‌ل و مه‌رجه کان ، رۆڵی تۆتالیتاریتانهی خۆیان ده‌بینن ، به‌رنامه‌و پلان و نه‌خشه‌ی ستراتیجی به‌ردوام بوونی ئه‌نفال و جینۆسایدی کورد په‌یڕه‌و ده‌که‌ن ،
ئه‌و بڕیاره یان بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی، ناڕه‌زایه‌کی زۆر له ئاسته جیا جیاکان ، به بیانوی نه‌خۆشییه‌وه ،بڕیاری له سێداره دانی سولتان هاشم یان جێ به جێ نه‌کرد .
ئه‌م سیناریۆیەی ده‌سه‌ڵات دارانی عێراق و ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد، به‌های ده‌ستووری عێراق و یاسا و رێساکانی دادگای باڵای تاوانبارانی عێراقی له به‌غدادی پایته‌خت دا ، به‌تاڵ کرده‌وه.
ئه‌وه‌یان خسته روو ، ده‌سه‌ڵات دارانی عێراق له سه‌رووی ده‌ستوورو یاسا‌و رێساکانهوهن.
ده‌سه‌ڵات دارانی عێراق به هه‌ماهه‌نگی سه‌رکرده‌کانی کورد ، سوڵتان هاشم یان به ناو له زیندانی (الحوت ) له پارێزگای زیقار ، وه‌ک پاڵه‌وان و سه‌رکرده‌یه‌کی دیاری عێراق دانا ،.
وه‌ک که سێتی یه‌کی دیار‌و نمو نه‌یی رێزیان لێ گرت .
ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد له‌سه‌رۆکایه‌تی عێراق له به غداد ، سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ، حکومه‌تی هه‌رێم ، په‌رله‌مانی کورد له به‌غداد ، په‌له‌مانی هه‌رێم له هه‌ولێر، حیزبه سیاسییه‌کان ، رۆڵی لاواز‌و بێ ده‌سه‌ڵاتی یان نواند ، وه‌ک ئامێرێک ، بڕیاره‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقیان جێ به جێ کرد.
سه‌رکرده‌کانی کورد .، ئه‌وه ندهی سه‌رقاڵی لیست و کورسی و شه‌ڕی دهسکهوتهکانیانیان بوون ، به‌رنامه‌ی ستراتیژی وتاری نه‌ته‌وه‌یی کورد یان نه‌بوو ، بۆ ئه‌وه‌ی بوار نه‌ده‌ن عه‌قڵی دۆگمای ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ، به سیناریۆ و بیانوی جیا جیا ، له به‌های تاوانی ئه‌نفال و جینۆسایدی کورد، له‌م چه‌ند خاڵه‌دا که‌م کرده‌وه :
یه‌که‌م: جێ به جێ نه‌کردنی بڕیاری یاسایی دادگای تاوانبارانی عێراق و پاراستی ژیانی تاوانبارانی ئه‌نفال ، پاراستن و خزمه‌ت کردنی ئه‌نفال چییه‌کان .
. دووه‌م : له‌به‌های یاسایی دادگای باڵای تاوانبارانی عێراق یان که‌م کرده‌وه ، بێ رێزیان به‌رامبه‌ر نواند .
سێیه‌م :ده‌سه‌ڵاتداران خۆیان له سه‌روو یاسا و داد گاوه دانا ، وه‌ک سه‌دام ، عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید .
چواره‌م : بۆ ئه‌وه‌ی به‌های تاوانی ئه‌نفال و کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه و کۆمه‌ڵ کوژی فه‌یلییه‌کان و بێ سه‌روشوین کردنی بارزانیه‌کان که‌م بکه‌نه‌وه ، کاڵ بکه‌نه‌وه ، به‌تاڵی بکه‌نه‌وه .
پێنجه‌م : تاوانی ئه‌نفال و جینۆساید ی کورد له‌سه‌ر ئاستی عێراق ، بکه‌ن به کاره‌ساتێکی بچوک .
شه‌شه‌م : دەسەڵاتی شیعە گەری عێراق ، توانیان ئه‌نفال وه‌ک جینۆساید وا بچوک بکه‌نه‌وه ، له ئاستی دنیای ده‌ره‌وه ، به جینۆساید نه‌ناسرێ.
حه‌وته‌م : هه‌موو ئه‌و خاڵانه ئه‌وه دهسهلمین ،سه‌رکرده‌کانی کورد له کوردستان و عێراق و ده‌رەوە ،رۆڵیان له هیچ بڕیارێکی ستراتیژی دا نییه ،بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نفال له ئاستی عێراق و ده‌ره‌وه ،به جینۆساید بناسرێ .
ئه‌وه‌تا سه‌رکرده‌کانی کورد ،بێ هەڵویست بوون ،بی رێزیان به‌رامبه‌ر به بڕیاره یاساییه‌کانی دادگای باڵای تاوانبارانی عێراق نوا ند ،زۆربەی تاوانبارانی ئه‌نفال و مسته‌شار و تاوانبارەکان یان پاراست
پله‌و پایه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان پێ بەخشین ، گوێ یان له داواکاری که‌س و کاری ئه‌نفاله‌کان نەگرت.