مامۆستایانی سلێمانی بێدەنگ نابن

هیوا حسن

مامۆستایان  هەمیشە پێشەنگ بوونە لەخەبات و تێکۆشان، چی لەسەردەمی داگیرکەران کە بەخوێن بەرگریان لە وشەو زمانی کوردی کردووە،چی لەسەردەمی خەباتی مەدەنی ناو شار کە هەمیشە بەرگریەکی سەرسەختیان کردووە لە مافە ڕەواکانیان و هەرگیز سەری بەرزیان بۆ هیچ دەسەڵاتێکی چەوسێنەر نەوی نەکردووە.

سەرەڕایی نان بڕین و سوکایەتی بە شکۆی مامۆستا ، سەرەڕای بێ ئەهمیەت کردنی زانست و زانیاری لەلایەن دەسەڵاتەوە، سەرەڕای هەوڵدانی بەردەوامی دەسەڵات بۆ لەباربردنی خوێندن بەبیانوی جۆراوجۆر، وا ئێستا لەهەوڵێکی قێزەون و دوور لەبەها ئەخڵاقی و مرۆڤایەتی و بێ پەردەو بەئاشکرا لەهەوڵی فرۆشتنی بینای خوێندنگاکانی سلێمانین، هەر بۆیە ئەرکە لەسەر مامۆستایانی بەهەڵوێست کە دژ بەم کارە ناشارستانییە بێنە دەنگ  و نەهێڵن چاوی تەماحی گەندەڵکاران زەبر بە مەڵبەندەکانی زانست و فێرکردن بەرن.
ئێمە دڵنیاین خەڵکی سلێمانی بەگشتی و مامۆستایان بەتایبەتی ناهێڵن ئەم پیلانە قێزەونە بچێتەسەر بۆ ئەوانەی کە ئەیانەوێ دوا بزمار لەتابوتی پەروەردەو فێرکردن بدەن.

ناوی ئەو قوتابخانانەی کە بەنیازن بیفرۆشن:
١ـ ئامادەیی سەڵڵاحەدین
٢ـ دوا ناوەندی گۆیژە
٣ـ قوتابخانەی گۆیژە
٤ـ قوتابخانەی شێخ محمود
٥ـ ئامادەیی بازرگانی ئێواران
6ـ ئامادەیی شەهید جمال تاهیر.

12/05/2021



وتارەکانی تری نوسەر