كاتێك تۆله‌ر دێته به‌غدا دۆخی عیراق و باڵیۆزخانه‌كه‌ی له‌حاڵه‌تی وریاكردنهوهدایه به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه ئه‌گه‌ر هه‌یه له‌لایه‌ن میلیشیا شیعه‌كانی سه‌ر به ئێرانه‌وه له‌عیراق رووبه‌ڕووی بكرێته‌وه.
ماسیۆ ئیچ تۆله‌ر دیپلۆماتێكی ناسراو و به‌توانای ئه‌مریكییه پێشتر له باڵێۆزخانه‌كانی ئوردن و كوه‌یت و قاهیره كاری كردووه، هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌ك جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی كه‌نداو بووه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا. ئه‌م پیاوه به ئاشكرا دژی ئێرانه. له هیچ چاوپێكه‌وتن و سیمینار و قسهكردنێكیدا ده‌می له ئێران نه‌پاراستووه و به سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تی بۆ ناوچه‌كه وه‌سفی كردووه، كه‌چی ئه‌وه‌تا ئه‌نجومه‌نی پیران بڕیاری ده‌ستبه‌كاربوونه‌كه‌ی وه‌ك باڵیۆزی ئه‌مریكا له عیراق په‌سه‌ندكرد، لەبری دۆگلاس سلمەن.
ره‌نگه ئه‌گه‌ر بیره‌وه‌ریم غه‌درم لێنه‌كات كاتێك له مانگی ئاداری ئه‌مساڵ، بڕیار درابوو ببێت به باڵێۆزی ئه‌مریكا له‌عیراق و جۆن فلیب ئه‌بیزه‌ید-یش كه‌بڕیاری درابوو ببێت به باڵێۆزی ئه‌مریكا له سعودیه، لهتهلهفیزێۆنی abc ه‌وه، كه ماوه‌ی 2 سه‌عاتی خایاند، له‌به‌رده‌م لیژنه‌یه‌كی كۆنگرێس پلان و به‌رنامه‌ی باڵێوزخانهكانیان له عیراق و سعودییه‌یان رونكرده‌وه و ئه‌ندامانی كۆنگرێس پرسیاریان لێده‌كردن، دوای گوێگرتن له قسه‌كانی تۆیلهر له‌وه گه‌یشتم دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له ریكس تیلرسۆن-ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌پۆسته‌كه‌ی و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی بریت ماكگۆرگ نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانێتی شه‌ڕ دژی داعش. بێهۆ نه‌بووه.
كاتێك سه‌رۆكی لیژنه‌ی دانیشتنه‌كه دواپرسیاری لێ‌كرد چۆن سه‌ركه‌وتنت ئه‌بینین و چۆن ئه‌توانیت دۆخێكی باش دروستكه‌یت له‌عیراق. له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی كۆنگرێس-دا، تۆله‌ر راشكاوانه وتی:"من تێده‌گه‌م له گرنگی به‌شداریكردنی ئه‌مریكا له‌عیراق له ماوه‌ی داهاتوو، كه ماوه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت بۆیه پێویسته له‌گه‌ڵ عیراقییه‌كان تێكۆشین بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و هه‌ڕه‌شه ده‌ره‌كیی و ناوخۆییانه‌ی كه له رووبه‌روومان ده‌بێته‌وه له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ئیران" وتیشی، " ئه‌بێت هه‌یمه‌نه‌ی ئیران له‌عیراق نه‌هێڵرێت، ئێران كه‌ڵكی له‌ناكۆكی نێوان لایه‌ن و پێكهاته‌كانی عیراق وه‌رگرتووه و هه‌وڵی لاوازكردنی دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌دات. تۆوی دوووبهرهكی ئه‌چێنێت و به‌هێزی نایاسایی كۆنترۆڵی كردووه به‌سه‌ر حكومه‌تی عیراقدا تا حكومه‌تێكی لاواز هه‌بێت."
هه‌رچه‌نده تۆله‌ر له مانگی نۆڤێمبه‌ر ی 2018ه‌وه بریاری ئاڵوگۆڕی دراوه، به‌ڵام پێكه‌وه له‌گه‌ڵ جۆن جۆهان ئه‌بیزه‌ید وه‌ك باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌سعودییه له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی كۆنگرێسدا كار و به‌رنامه‌كه‌یان روونكرده‌وه، كه یه‌كێكه له‌و هه‌نگاوانه‌ی بڕینی ده‌ستی ئیران له عیراق و له‌یه‌مه‌ن به‌و پێیه‌ی سعودییه و هاوپه‌یمانه‌كانی دژی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ئه‌جه‌نگن.