گۆڕان و چونەوە پەرلەمان

ئامانج هەرتەلی
گەڕانەوەی گۆڕان بۆ دواخستنی ریفراندۆم، گەورەترین زەربە لە ژیانی رێکخراوەی و سیاسی لە بزووتنەوەی گۆڕان دەدرێت، بە پێی ئەو سەرچاوانە باس لە دواخستنی ریفراندۆم دەکەن لەپەرلەمان بۆ ئەوەی بارزانی شەرمەزار نەبێ.

چونە ژێرباری ئەم داوایە جگە لەگۆڕان هەموو هێزەکان براوەن، براوەی هێزەکان و پارتیش بەدەرەجەیەک لەوەدایە پەرلەمان لەسەر هەمواری سەرۆکایەتی هەرێم و دوانەخستنی دانیشتنی ۱۹ی ئاب بوو، لە دوو ڕووەوە گۆڕان ئەوسا سوودمەندی یەکەمی ناوگەلەکەی بوو ئەگەر هەندێک دۆستی دەرەکی لەدەست دابێ، لەم کاتەدا کە زەختی زۆر لەسەر کەسێک درووست بوە کەسەرۆکی حیزبێکە بۆ حەزی شەخسی و پاڵەپەستۆی هەندێک وڵات و دەسکەوتنی بڕێک ماددە بڕیاریداوە ریفراندۆم بکات و هەندێک هێزی هەلپەرست و بەرژەوەندی خواز دوای کەوتون.

کە چی ئێستا دەیانەوێ دارەکەکە لەسەری پەرلەمان و گۆڕان و کۆمەڵدا بشکێنن، پێویستە گۆڕان ڕێگە بەیەکێتی و پارتی بدات بۆ ئەوەی چۆن خۆیان بڕیاریان لەسەر دواوە واش هەڵی وەشێننەوە. کاری گۆڕان نیە دوای ئەم داوایانە کەوێت، پێش دواخستنی ریفراندۆم هەموراکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێم کاری یەکەمی گۆڕانە، دوای ئەوەش گێڕانەوەی مووچەی خەڵکە بۆ دۆخی پێش ۱۲ی ئۆکتۆبەر.

ئەگەر ئەمانە بەم داوایانە ڕازین فەرموون بچنەوە پەرلەمان ئەگینا چۆن پەرلەمان پەکخراوە باهەروا بڕوات، کێش کارای دەکاتەوە باکارای کاتەوە، یەکێتی و پارتی دار لەسەری گۆڕاندا بشکێنن بۆکاراکردنەوەی، ئەوان بڕیاری کاراکردنەوەیاندا، شەرمە گۆڕانیش بچێتە ژێرباری ئەم داوایە، شەرمە گۆڕان بچێتەوە پەرلەمان بۆ دواخستنی ریفراندۆم تابارزانی عەیبدار نەبێت و بەیانی ئێوە تیدا تاوانباربکات، شەرمە بۆ گۆڕان دوای دووساڵ لەپەکخستنی پەرلەمان لەسەر هەمواری سەرۆکایەتی هەرێم، ئەمڕۆ دەسبەرداری بێت، شەرمە بۆ بزوتنەوەی گۆڕان دوای هەڵایی ئەوانە بکەوێ کەبازرگانن. لەکاتێکدا هەمووگەل ئومێدی گەورەی هەڵچنیوە لەسەرئەم بزووتنەوەیە، چاوەڕوانی گەڕانەوەیە لەشکۆی خۆی، چاوییان لەسەر گۆڕانە تا ئایندەی ڕوون دیاریبکات، هەنگاوی ژیرانە بنێ بۆڕزگار بوون.

13/09/2017



وتارەکانی تری نوسەر