ئومێد لە کویە ؟؟؟

سەردار قادر

هەر رۆژەی  شاریکی ولاتم خەڵتانی خۆین ئەکریت !!
هەر رۆژەی هەواڵیک گوزەر ئەکات و ئاسمان وزەویمان ویران ئەکریت!
هەر رۆژەی هەوالیک دیت و قاسەی وەزارەتی دارایی بەتاڵەوموچە  ئەبیتە ئەو هەواڵەی گیرفانی هەموان چاوەریەتی!
بایکۆت بەردەوامەو وەڵام وونە و چارەسەر  بۆتە وەهم !!!
جانتای خۆیندکاران  لە کەنتۆری ماڵ قەتیسە و ناکریتەوە !
کۆبونەوەکان بەردەوامە و وەفدی هەریم بە ریگەی بەغدادەوەن  دەرئەنجام قەرزیک دیت  یان نایەت !
هەلبژاردن باس ئەکریت و تا ئیستاش نازانریت کەی ئەکرێت و بۆتە خەونی پرتەقاڵی !
ئومید لە کویە ؟؟؟
لە پریکدا باس لە زیندان کردنی دەنگیک ئەکریت کە نارازیە لە بریارەکان !!
ئومید  لە  کویە ؟؟؟
ئەو حیزب و ئەمیان باس لە کیشەکانی ناوخۆیان ئەکریت و خەمی  گشتیان بۆتە خەمی بەرپرس و کی ئەبیتە  بەرپرسی یەکەم ؟؟
ئومید لە کویە ؟؟؟
ئەوی  هاوولاتی  لە ژیانی قورسدا  ژین بەری ئەکات و چارەسەر بۆداهاتوو بۆتە خەونیکی قورس !!!
ئاخر  ئەودەرچوەی زانکۆ کاری نیە 
ئاخر ئەو خانە نشینە بژیوی خۆیی و خیزانی پی رایی ناکریت
ئاخر وڵاتم بۆتە تاریکستان 
ئاخر قاسەی حیزب پر ئەکریت و گیرفانی هاولاتیان بەتال !!
دەنگ بدریت بە کی کە ئیمە لە ترسودڵەراوکی ئەژینن
ئاخر کۆمەڵیک گەنج کە هەوڵبدەن کار بۆ ئازار و خەمی گشتی بکەن کاتی ئەوە نەهاتوە فرسەتیان بدریتی
با ئەوان بزاڤی شەقام بن!
بائەوان خەمی گشتی هەموان بن 
با ئەوان  بۆ پۆست و پلە و پایە  سیاسەت نەکەن !!
ئۆمیدیک  ببیت با گوێ لەوان بگرین 
با ئەوان هەوڵ بدەن ژیانیکی بی ترس بۆ ئیمە فەراهەم بکەن 
با کەرامەت بۆ تاکی کوردی  بگیرنەوە
 ئومێد  لە کویە

16/01/2024



وتارەکانی تری نوسەر