رێکخراوێکى فرە مینبەر

سەردار قادر

ئەزمونى سیاسى ئەم چەند ساڵە و کێشە یەک لە دواى یەکەکان ، هەمیشە پرسیارێکرووبەروومان ئەبێتەوە کە ئایا دەرچە چیە ؟ ما العملی ساڵانىپێشوو کە لە ناو زۆرینەیەکلە تێکۆشەرەکان بە ئەى تەکبیرناسراو بوو ’ جارێکى تر کەتۆتە نێوەندەکان.

لەم زۆنەى کە بە زۆنى سەوزو نیللى ناسراوە زیاتر گفتوگۆ هەیە لەسەر ئەوەى باس لە ئەى تەکبیربکرێت .ناکۆکیەکان بە شێوازێک رۆیوە کە ئیتر پرسیار لە سەر داهاتووبۆتە شوێنگەى گفتوگۆلە نێوان هەموان، ئایا یەکێتىدواى کۆچى مام و دەرکەوتنىبەریەکەوتنەکان و نەگرتنىکۆنگرە لە ترسى بەریەکەوتنى زیاتر و هەڵوەشانو تێکچوونى ماڵە گەورەکە بە ووتەى خۆیان و جیابوونەوەى گۆران و دواتر هاوپەیمانىو ناکۆکى لە نێوان باڵا دەستەکانى ناو یە کێتى و پەرژەوەندىجیاواز و رۆڵى یەکێتى لە عێراقى داهاتووکە کاتى خۆى زۆرینەى ئەو مەلەفانە تەنها ئیدارە دانى لاى مام خۆى بوو ’ دەرکەوتنىکەسانى تر هەم لە ناو ماڵباتى تاڵەبانىهەم لە ناو خودى یەکێتى، هەموو ئەمانەپرسیارە جەوهەریەکەى قووت کردۆتەوە ئەى تەکبیر ؟؟؟ ئایا گۆران دواى کۆچى کاک نەوشیروانو هەڵبژاردنى خانەى راپەراندن و بەریەکەوتنى تێکۆشەرەدێرینەکان و ئەوەى بە هاورێکانىکاک نەوشیروان ناسراوبوون و لە نێوان هۆز گەلێک لە گەنجەکانى ناو گۆران کە لە ژێر سایەى کاک نەوشیروان دەرکەوتنو لە نێو گۆراندا پلە و پایەیانهەیە و رووى میدیایى گۆرانن’ بەرەو کوێ ئەروات ؟؟ئایا دەرکەتنىپرسیار لە سەر مەسەلەى موڵکایەتىگۆران و میدیاىگۆران بەرەو کوێ ئەروات ’ کەم کردنى کورسیەکان و گرفتى نێوان هاورێکان ونەگرتنىکۆنفرانسى نیشتیمانى بەرەو کوێ ئەروات؟؟؟ ئایا پەیوەندىلەگەڵ یەکێتى و باڵە جیاوەزەکانىیەکێتى بەرەو کوێ ئەروات ، هەموو ئەو پرسیارانە دیسانەوەپرسیارە جەوهەریەکە دێتەوەبەردەم ’ ئەى تەکبیر؟؟؟؟ ئایا هاوپەیمانیەکەى دکتۆر بەرهەم دواى ئەزموونى یەکەم هەڵبژاردنى پەرلەمانىعێراق و رەوانەوەىخەونى بە دەست هێنانى کورسى زۆر و مەترەح بوونى گەرانەوە بۆ بەرەى ئۆپۆزسێۆنو دروست بوونى بەرەیەکى بەرامبەربەرەى دەسەڵات و وابەستە بوون بە زنجیرەیەکگفتووگۆى بەردەوام ، بەرەو کوێ ئەروات ؟؟ئایا دواخستنىهەڵ بژاردنى پەرلەمانىکوردستان بۆ هاوپەیمانىدکتۆر بەرهەم وادەیەکەکە موراجەعەى کۆڵەکەکانىهێز و پەیوەندیەکانىبکات ’ دیسانەوەپرسیارە جەو هەریەکەدێتەوە مەیدان کە ئەى تەکبیر؟؟؟ دواى کۆچى دوایى هەر یەک لە مام و کاک نەوشیروان و دەرکەوتنى غیابى کاریزما ’دیساننەمانى کاریزما لەکەڵ خۆیدا پرسیارەجەوهەریەکەى هێناوەتەوە مەیدانئەى تەکبیر ؟؟؟ ئەوەى وەک پێشنیارێک باس لێوە ئەکرێتئایا دروست بوونى رێکخراوێکى فرە میبنبەر لە نێوان یەکێتىو گۆران و هاوپەیمانى ئەو دەرچەیە نیە ؟؟

ئایا لە جیاتى پرۆسەى بەناو یەگرتنەوە ، دروست بوونى ئەو رێکخراوەفرە میبنەرە کە هەر سێ لا وەک بۆتەیەک بمێنن و بەرنامەیەکىهاوبەش کۆیان بکاتەوەو کەمتر پەیرەوىناوخۆ کۆیان بکاتەوەدەرچەیەک نیە ؟ ئایا ئیعلانکردنى سەرکردایەتیەکى هاوبەشکە باڵاترین دەسەڵاتبێت بۆ هەر سێ لا و هەوڵدانبۆ فراوان کردنى ئەو رێکخراوەفرە مینبەرە و کردنەوەى دەرگا بۆ کەسایەتىو لایەن و گروپى جیاواز، دەرچەیەک نیە بۆ گەرانەوەىئومێد بۆ شەقام؟؟؟ ئایا ئەو سەرکردایەتیە هاوبەشەوەک باڵاترین دەسەڵاتدەست بەکار بێت بۆ گفتوگۆوەک جەستەیەکى یەکگرتوولەگەڵ عێراق و دەوروبەر و ناوچەکە ؟؟ گەرانەوەى ئومێد نیە بۆ پاشا گەردانیەىکە هەیە ؟؟؟ پرسیار زۆرە لەسەر ئەم رێکخراوە فرە مینبەرە ؟؟؟ کە ئەکرێتئەم ستونە تەنها هەوڵێک بێت بۆ کردنەوەىدەرگایەک بۆ گفتوگۆ؟؟ ئەکرێت شەقام وەک مینبەرىچوارەم لە رێکخراوەفرە مینبەرەدا خۆى ببینێتەوە ئەمەش تەنها پرسیارە؟پێشنیارێکە و دەرگا واڵاکردنەبۆ گفتووگۆى جدى و وەڵامێکەبۆ ئەى تەکبیر؟؟ئەم هۆزگەلەپرسیارە تەنها بۆ گفتووگۆیە و دەست بەرداننیە لە بەها جوانەکانى کە باوەرمان پێ ى بووە و ئەبێت ئەمە پێشنیارێکەبۆ ئەوەى بزانرێتگوناه و شەرم نیە باس لە دایک بوونى رێکخراوێکىنوێ بکرێت لە زەمەنێکدا کە کۆى گرفتەکاتپێویستى بە دەرچەیەکهەیە .


20/08/2018



وتارەکانی تری نوسەر