کۆنفرانسی گۆران و سزا

سەردار قادر

لە ماوەی پێشودا  گۆران کۆنفرانسی  نیشیمانی  خۆی ساز دا کە لە ژیر فشاری کۆمیسیۆنی باڵای هەلبژاردندا بون ، زۆریک لە هەڵسوراوو دەنگدەری گۆران چاوەری بوون  کۆنفرانس بتوانیت گرێ کۆیرەکانی  گۆران بکاتەوە.

گیانیک بکاتەوە بە گۆراندا پلانیکی گشتی  دانریت  و پرۆسەیەک بگیریتە بەر  کە ناوزەند ئەکریت بە هەلسانەوەی گۆران !!

باس لە ئاشت بونەوەی ناو گۆران ئەکرا ، باس لەوە ئەکرادەرگا واڵا بکریت لەو هەڵسوراوانەی کە ناسراون بە بەرەی نارەزایی ؟؟

ئەوەی بووە جێی تیبینی و سەرسورمان سەرەتا دوور خستنەوەی هەندیک لە هەڵسوراوان لە بەشداری  کۆنفرانس لە لایەن ریکخەری پێشووی  گۆرانەوە ؟؟؟

ئەو هەڵسوراوانەی کە رای جیاوازیان هەبووە؟؟؟

ئەو هەڵسوراوانەی کەلە بازنەی تەکەتوولی بەریزیاندا نەبوون ؟؟؟

ئەو هەڵسوراوانەی  کە بە تیز و نوسین پرۆژەیان هەبووە بۆ خەمی گۆران و خەمی گشتی؟؟

جا لەمەوە  هیواکان تووشی  تەنگەژە بوو !!!

لە کۆنفرانسدا  ئەوەی بیسترا ململانیی نیوان ریکخەری فەرمی  پێشوو و  ریکخەری سیبەرەکانی گۆران بوو ؟؟؟

ئەنجومەنیک دروست کریت یان خانە هەڵبژیریت ؟؟؟

دارایی گۆران وەک هەمیشە بە ناشەفاف مایەوە؟؟ مەسەلەی مۆڵکایەتی گردەکە و پەیوەندی نیوان کۆمپانیای ووشەوگۆران نەخرایەقاڵبی تیگەیشتنی هاوبەش!!

کشانەوە لە حکومەت  سپیرا بە لیژنە و بریاری کۆتایی لی نەدرا؟؟

ئەوەی پلانە بۆ گەرانەوە بۆ شەقام و دەنگدەری گۆران پرۆژەیەکە بووە وەهم و دوور مەودا؟؟

مەسەلەی هاوپەیمانی لەگەڵ یەکیتی و نزیکی لە پارتی بی چارەسەرمایەوە؟؟

ئەوەی بیسترا زیاتر ململانیی ناوخۆ وشەری تەکەتوول !!!

دوای کۆنفرانس ؟؟؟؟

ئەوەی ئەبیستریت  کە پرۆسەی هەلبژاردنی ئۆرگانەکانی گۆران دەست پی ئەکات،  کەوەک  دیارە جەولەیەکی تری ململانیی نیوان ریکخەری فەرمی ونافەرمی گۆرانە ؟؟؟

دوای  کۆنفرانس:

لە  هەندی لاوە لە میدیاوە حەملەیەک دەستی پێ کردوەبۆ لیدانی ئەو هاوریانەی  کە لە تەکەتولی ریکخەری فەرمی دا نین و باسیان لە هەلبژاردنی ئەنجومەنیک کردوە یان زیاتر بوتری کە نزیکن لە کاک چیاوە؟؟؟

حەملەیەک بە ناوی گەندەڵی وئاشکرا  کردنی هەنگاوەکانیان ؟؟؟

ئەوەی ئەبیتە پرسیارگەر پرسیارهەیەلە کارەکانیان بۆ چی لە ریگەی ژوری پەرلەمانو حکومەتەوە باسو خواسیان لەگەڵ ناکریت ؟؟

گەر وایە بۆ ژووری یاسایی هاوبەش ناکریت لەو باس و خواستە؟؟؟

ئەوەی ئیستائەبینریت گۆران ئیستا لە ململانیی نیوان باڵەکانیتی گۆران لە نیوان ریکخەری فەرمی و نافەرمیدا لە نیو بازنەدائەخولیتەوەو پەنجەکان یەکتری ئەشکینن!!!!

گۆران لە ئیستادا لە نیوان خەمی گشتی و خەمی ناوخۆی خۆیداخەمی ناوخۆی هەڵبژاردوە لە ئیستادا گیانی هاوری بون هیجرەتی کردوەلای هەندیک  لە تەکەتولەکان و لای هەندیک بەهای گشتی بوونی ماوە لە ئیستادا بەم بارو دۆخەو  چون بەرەوهەڵبژاردن شکستیکی ترئەخریتە سەر شکستەکان.

19/02/2024



وتارەکانی تری نوسەر