( ١٤٤ملیار بەرمیل و ١٧٧ تریلیۆن )

عوسمان زیندانی

‎هەرێمی كوردستان خاوەنی دوو زۆن و دوو دەسەڵات كەخاوەنی دوو سەرچاوەی سامانی سروشتی گەورەیە، چەندین ساڵە بەهۆی بوونی ئەم سەرچاوەی داهاتەوە شەڕی ناوخۆ ییان كردوە وئێستاش ململانێیەكی مەترسیدار دەكەن لەسەری٠
‎ڕۆژانەش (٥٥٠٠٠٠)هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشن٠
‎بەڵام تائێستا نیوەی وەرزی زستان تێپەڕیوە زۆربەی خانەوادەكانی هەرێمی پڕ لەنەوت و غاز بڕە نەوتی حكومی دابەش نەكراوە بەسەریانداو لەناوچە ساردە دوورەدەستەكانیش یەك بەرمیل دراوە پێیان ٠لەبازاڕی ڕەشیشدا كەلەژێرەوە هەرهی پیاوان و كۆمپانیەكانی دەسەڵات و خۆیانە و بەنرخی گران وبەدوو بەرامبەر زیاتر دەیفرۆشن  بەهاونیشتمانیان بەڵام نەوتی ئەم میللەتە بەهەرزانتر دەیفرۆشن بەكۆمپانیا بیانی و ناوخۆیەكان لەكاتێكدا چەندین ساڵە نرخی 
‎یەك بەرمیل نەوت لە ( ٧٠-٨٠)دۆلار دانەبەزیوە واتا خاوەنی داهاتێكی زۆرن بەڵام لەبەر چاوچنۆكیان. ئامادەنین نرخ هەرزان بكەن بۆ جەماوەر كەلەئێستادا یەك بەرمیل نەوت بە ٢٥٠ هەزار دینارە ٠
‎هاوكات بڕی پێدانی كارەبای نیشتمانی زۆر كەم بۆتەوە كە ئەویش سەرچاوەیەكی سەرەكی ووزە و خۆ گەرم كردنەوەیە ،هەربۆیە لێرە ولەوێ ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان دەستی پێكردۆتەوە لەپێناو بڕێك نەوت بۆ خۆ گەرم. كردنەوە بڕوانن جێبەجێكردنی بەندەكانی مافی مرۆف لەهەرێمی كوردستاندا لەچ حاڵێكدایەكە خزمەتگوزاری گشتی مافێكی سەرەتایی مرۆڤە٠
‎بەپێی ئامارەكان هەرێمی كوردستان خاوەنی (١٤٤)ملیار بەرمیل نەوت و (١٧٧)تریلۆن مەتر مكعب غازی یەدەگە ،
‎بەڵام هاونیشتمانیان و بەتایبەت چینی كرێكار و ڕەنجدەرانی بیر و بازوو كە خاوەنی كەمترین سەرچاوەی داهاتن. بێ بەشن. لەسەرچاەكانی ووزە٠٠ئەگەر هەرێمی كوردستان دەوڵەت بووایە ئەوا هەرێمی كوردستان لە چواچێوەی ١٠ دەوڵەتە گەورەكان دەبوو لە یەدەگی نەوتیدا  لە جیهاندا  ، بەپێی دەستووری هەمیشەیی عێراق و عورفی نێو دەوڵەتی نەوت سەروەتی نیشتمانیە و دەبێت گەل لێی سوود مەند بێت ٠
‎بەڵام سیستەمی ئابووری سەرمایەداری كوردستان 
‎و مشەخۆری وگەندەڵی و ئیستیخلال كردنی سەروەت 
‎و سامان گشتی لەلایەن توێژ و گروپی دەستڕۆیشتووی ناو حزب و دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان. هۆكاری سەرەكی ئەم بێ نەوتی و بێ كارەباییە كە تووشی خەڵك كراوەو لەم ڕاستایەدا دەبێت مووچە خۆران وكرێكاران. 
‎و هاونیشتمانیان خەبات و كارو چالاكی و هەڵوێستیان بەرو ئاڵوگۆڕی ڕیشەیی بێت لەژیانی سیاسی و حوكمڕانی و ڕوانگەی ئابووری  دەسەڵاتدا ئەگینا ئەم. بێ مافی و بێ نەوتی و بێ كارەباییە ساڵانە بەردەوام دەبێت و ئەوانیش لە دەسەڵات وكۆمپانیاكاندا هەر خەریكی كۆكردنەوەی سەروەت و سامانی زۆرتر دەبن. ٠

25/01/2023



وتارەکانی تری نوسەر