بۆ بەشێک لە چەپەکان

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح

بەو پەڕی ڕێزەوە ناوی چوار چالاکوان و سیاسی عێراقیم ھێناوە، کە بە ناڕەواو نایاسایی لەسەر حسابی خەڵکی کوردستان بە پلەی وەزیرو بریکار خانەنشین کراون! نە باسی حیزبی شوعیم کردوەو نە بیری چەپ! 
من قسەم لەسەر بنەمای یاسایی و شایستەی کردوە، ئەوەی لە ھەر پلەیەک خانەنشین دەکرێت دەبێ ھاوڵاتی ھەرێمی کوردستان بێت و خزمەتی راستەقینەی لەو پۆستەدا دیتبێت.. 
ئەم بەڕێزە چەپانە بەندە بە دواکەوتو! خۆیان بە پێشکەوتووخواز دادەنێن! بەبێ ئەوەی شتێکی ئەو پێشکەوتوو خوازیەمان پێبڵێن.. 
چەندین ساڵە ڕەخنەی جدی لە پارتی و یەکێتی دەگرین بەم زمانە قسەیان نەکردوە..
ڕەوایە ئەوەی تەقەی لە ئاسۆی قومری کرد موچەکەی چارەکێکی ھنا‌و ادور  نەبێت! کام خەباتی پێشکەشکردوە! 
بەڵێ: من مێژووم باش خوێندوەتەوەو مێژووی ئێوەشم لە یاداشتی سەرکردەی حیزبی شوعی مەلا ئەحمەد بانیخێڵانیدا خوێندوەتەوە..  مامەڕیشەو شەھید سۆران و شێخ سەلام و دەیان قارەمانی تریش دەناسم دەشزانم موچەی ئەم چوار سیاسی و نوسەرە چەپە چەندین جار لەوان زیاترە..
میژووی شەڕی ناوخۆشم لەشارو لە شاخ خوێندوەتەوە.. 
وەک خۆیان دەڵێن: چەپ بەرگری لە دادپەروەری دەکات! ئەی ڕەوایە ئێوە بە شەش ملیۆن خانەنشین بن و شەھیدانی شەھیدەکانی خۆتام ئەحمەد بازۆکەو شیروان و بەکری مام عەباس و قادری کاکە باش و مەحمود حەسەن و هێرش چاو شین و مەلا ئیدریس و حەمە سۆفی و سۆران و جەوهەرو ئەبو ڤیان ٤٠٠ ھەزار بێت! 
ئەم چوار بەڕێزەی من ناوم ھێناون ئەگەر خەباتگێڕن، لە عێراق یاسا بۆ زیندانی سیاسی و تێکۆشەری دێرین ھەیە دەتوانن بەوە خانەنشین بکرێن.. نەک منداڵەکانیشیان بێن لەسەر حسابی خەڵکی کوردستان مانگانە ملیۆنان دینار ببەنەوە بۆ بەغداو ئەورپا..
ئایا دەکرێ یەکێ چەند ساڵ پێشمەرگە بێت، سی ساڵ خۆی شەش ملیۆن دینار  وەربگرێت و دوای مردنیش ژن و منداڵەکەی ھەتا مردن وەریبگرن! ئەمە بازرگانی فرۆشتنەوەیە نەک خەبات.. 

جا یەکێ لەو برادەرانە لە دوای ٩١ ەوە لەسەر حسابی میللەت موچەی قەبە وەردەگرێت و ھیچ ئیش ناکات! چیە؟ کاتی خۆی چەند ساڵێك تێکۆشەر بوە لەشاخ و چەندین شەڕی کورد کوژیان کردوە لەبەرەی جود.... 
ئەوەی پەیوەندی بەخۆمە..
من ئیخوان نەبوم! ئەمە مانای ئەوە نیە ئیخوان بوون عەیبە.. من لە خێزانێکی موسوڵمانی مولتەزیم پەروەردە بووم.. عەقیدە پەیوەندی بەخۆمەوە ھەیە، ھەوڵدەدەم لە ڕەفتارمدا ڕەنگبداتەوە.. باوەڕیشم بە پێکەوەکردنی ئایدۆلۆژیای جیاواز ھەیە لە پێناو دادەپەروری و سودی گشتی..
بڕیاریشم داوە ئەو ماوەی تەمەنم ماوە لە دژایەتی نادادی و گەندەڵیدا بەکۆتای بگەیەنم.. وەک ئێوەش باوەڕم بەوە نیە خانەنشین بم بە موچەی گەورە..

12/09/2021



وتارەکانی تری نوسەر