ئەرکی ئۆپۆزسیۆن لەدوای ١٧ی شوبات

د. به‌هادین ئه‌حمه‌د
چەند ڕۆژێکی تر یادی ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکانی ١٧ی شوباتی جەماوەری سلێمانی و دەوروبەرێتی بە پشتگیری لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان دژ بە دەسەڵاتی سیاسی هەرێمی کوردستان، ئەو  ناڕەزایی و خۆپیشاندانانەی، کە دەیان هاوڵاتی خوێنی ئاڵی خۆیان بەخشی لەپێناوی دژە گەندەڵی و دەستەبەرکردنی دادگەری کۆمەڵایەتی و دابینکردنی خزمەتگوزاری و مافە سەرەتاییەکاندا .

پرسیارەکە لێرەدایە ئەوەیە پاش تێپەڕبوونی جەند ساڵ بەسەر ئەو ناڕەزایی و بەریەککەوتنەی نێوان  جەماوەر و  دەسەڵاتی سیاسی هەرێم، کوان وادە و بەڵێن و دروشم و پاکێجەکانی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان و ڕەنگدانەوەیان لەکابینەی ئێستای حكومەتدا؟ 

کوان ئەو جاکسازییانەی، کە ئۆپۆزسیۆنی ڕابردو و بەشداری ئێستا لە حكومەت لەپێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و نەهێشتنی گەندەڵی و دیاردەی ڕۆتین و نادادگەری و سەروەری یاسا و دادگاکان و دامەزراندن و دۆزینەوەی گەلی کار بۆ گەنجان و....هتد ئەنجامیان داوە؟! یان ئێوەش دیسان وەکو  هەردو حیزبە فەرمانڕەواکەی ڕابردو جەماوەرتان فریودا و وادەکانتان بو بە بڵقی سەر ئاو و گەمەتان بە هەستیان کرد و وەکو پەیژە بەکارتان هێنان بۆ گەیشتن بە کورسی دەسەڵات و، وەرگرتنی ئیمتازات و  شیرینی پلە و پۆست هەمو ئەمانەی  لەبیر بردنەوە؟! و، بۆیە لەکۆتاییدا جەماوەریش ناحەقی نییە بڵێ: (ساڵ بە ساڵ خۆزگەم بە پار)!


11/02/2015



وتارەکانی تری نوسەر