بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندنمان هێندەبێباک و کۆڵەوارن ؛

عەبدولرەحمان عەلی
ڕیکلام بۆبەرهەمی هاوردەبکەیت وهی خۆشت بێ بەها :

ڤیدیۆیەک بڵاوبۆتەوە، کەتێیدا کەسێک بێباکانەو دوور لەهەموو بنەمایەکی زانستی باس لەوەدەکات کەشوتی پێنجوێنیش فت، چونکە بەقسەی ئەوبێت چەندین جۆر دەرمانی بۆبەکاردەهێنرێت و بەهۆیەوە نەخۆشی مەترسیدار بڵاو دەبێتەوە .
من چەندە بەوکەسەی کەڤیدیۆکەی بڵاوکردۆتەوەو بۆتەهۆی بێ بەهاکردنی بەرهەمی شوتی پێنجوێن ،و ڕەنج بەخەسارکردن وماندوبونی هەزاران جوتیاری دەست وپێ قڵیشاونیگەرانم ، لەوەزیاتر بەوە نیگەرانم کەژمارەیەک دەزگای ڕاگەیاندن بەهەمووجۆرەکانیەوە (بینراو ، بیستراو ، خوێنراو ) شەلم کوێرم هیچ نابوێرم ئەوڤیدیۆیەیان بڵاوکردۆتەوە ،وەک ئەوەی هەنگوینیان لەکلۆرەداردا دۆزیبێتەوە کەمەبەست لێی تەنها بێ قیمەتکردنی بەرهەمی ناوخۆو نائومێدکردنی جوتیارانە لەکشتوکاڵکردن .
ئاخەر هەی برادەر تۆ کەتێروپڕ شوتیت خواردوە بۆچی دواتر کەوتویتەسوککردنی .
تۆدەزانیت لەبەهارەوە هەزاران جوتیاری ستەمدیدە چنگەکڕەیانە تاکولەنێو خاک وئاوی خۆیدا بەرهەمی خۆماڵی بێنێتە بەرهەم وژیانێکی شەرەفمەندانە بژی .
تۆدەزانیت لەبەهارەوە ئەوجوتیارانە شەونخونی دەکێشن بەلای زەوییەکانیانەوە تاکو بەرهەمیان بێتەبەرهەم ،ئەوەش دەزانیت زۆرینەی جوتیارەکان بەقەرزی پێگەیشتن وفرۆشتنی بەرهەمەکانیان دوای حاسڵات زەویان کێڵاوە ، تۆوی هێناوە ، پەینی کیمیایی ڕشتوە وکرێکاری گرتوە ، بۆ هێندە بێویژدانانە بەرهەمەکەی لەساتی پێگەیشتن وفرۆشتنی ناشیرین وقێزەون دەکەیت .
چۆن ڕێت بەخۆتدا بەوئازادییە لەنێو باخ وبێستانی خەڵکیدا بکەویتە تەسویرکردن وبڵاوکردنەوەو شیکردنەوەی بەخواست ودڵی خۆت .
چسەرگەردانیەک لەدەزگاکانی ڕاگەیاندندا بەربڵاوە ، پێم بڵێن کەئێوە خۆتان بەدەزگای ڕاگەیاندنی گرنگ و ڕۆژنامەنوسی پڕۆفیشناڵ لەقەڵەم دەدەن چۆن ڕێگەتان بەخۆتاندا ڤیدیۆیەک بڵاوبکەنەوە کەهیچ ڕاستیەکی تێدانیە ، بۆهێندە پەلەتان کردو چاوەڕوانی ئەوەتان نەکرد تاکو کەسانی پسپۆڕوشارەزا قسەلەسەر بابەتێکی گرنگی لەوشێوەبکات ، کوابەدواداچونەکانتان ؟
ئاخەر کارەساتە دەزگای ڕاگەیاندنت هەبێت بەرهەمی خۆماڵی سوک وبێ بەهابکات ، بەڵام ڕیکلامی کریستاڵی بۆبەرهەمی هاوردەودەرەکی بکات .
بادەزگاکانی ڕاگەیاندن بچن ڕاپۆرت وڕێپۆرتاژ لەسەر ئەو بەرهەم وکاڵاوشمەکانەبکات کەچۆن لەوڵاتانی ئۆکرانیا وڤێتنام وسعودیەوچین ...و.... هتد هاوردەی هەرێم دەکرێت
بچن بزانن لەکوێوە بەحاویەدێت ولەکوێشدا دەکرێنە ساردخانە (بەراد) ودواتر دەیهێننە هەرێم ودەرخواردی خەڵکی بەشمەینەتی کوردستانی دەدەن .
لەبیست کەناڵی زەبەلاحی ڕاگەیاندندا تەنها یەک بەرنامەهەیە بەناوی کشتوکاڵەوە کەئەویش لەئاستی پێویستدا نیە ، ئێوە کەهانی جوتیاری کوردنادەن بۆکێڵاندن وبەبەرهەمکردنی زەوییەکانیان مەشبنە بەشێک لەنائومێدی و شکاندنی بەرهەمی خۆماڵی .
ماندونەبن جوتیارەئازیزەکان ، ئێوە بەردەوام بن وهیچ قسەوقسەڵۆکێک ساردتان نەکاتەوە .
پێویستە بەربەم بێ بەهاکردنەی بەرهەمی خۆماڵی بگیرێت و کەسانی بێ ئاگاو نەشارەزا هەڕەمەکیانە نەکەونە قسەوباسکردن لەسەر بابەتێک کەفڕیان پێوە نیە .
کاری حکومەت ولایەنی پەیوەندیدارە بازاڕ بۆبەرهەمی ناوخۆبدۆزێتەوەو لەڕێگەی هۆبەوبەڕێوەبەراتیەکشتوکاڵیەکانەوە لەناوچەجیاجیاکان چاودێری پڕۆسەکەبکات وبەردەوام ڕێنمایی پێویست بدابەجوتیاران بۆزیادکردن وباشترکردنی بەرهەمەکانیان .

15/08/2019



وتارەکانی تری نوسەر