تای هەڵبژاردن

د.شێرکۆ حەمەئەمین قادر
نێچیرڤان بارزانی و ڕێواز خانم و هەندێکی تریش کە سەرۆکی باڵاترین دامەزراوەی جێبەجێکردن و پەرلەمانن لەگەڵ سەرۆکی حکومەت وجێگرەکەی و زۆری تر تای هەڵبژاردنیان بەرزبۆتەوە و ڕاستییەکان لەزمانی خۆیانەوە دەڵێن،ڕاستی ئەم دوو هێزە و سەرکردە و مەرجەعەکانیان لەم ڤیدێۆیەدایە و زیاتر نیین!!!

لە واقیعدا پارتی و یەکێتی هێز و پارە و تەزویر و ئێران و تورکیا ڕایگرتون و هیچی تر،هیچ خاسیەتێکی حیزبیان تێدانەماوە و ئێستا دوو کۆمپانیای پشکدارین.

هەر دولاشیان هەموو دامەزراوەکان و پەروەردە و هێزو پارە و پێگەیان و هەموو حکومەت و پۆستی سەرۆک کۆماریشیان  خستۆتە خزمەتی هەڵبژاردن و مانەوەیانەوە.

بەهێزی پارتیش بەشێکی زۆری لەوەوە سەرچاوەی گرتوە لایەنەکانی تر گەورەیی پارتی و بچوکی خۆیان قبوڵکردوە ولەڕوی دەرونیشەوە خۆیان بۆ ئامادەکردوە بۆنمونەبەشێک دەڵێن لە فڵان شوێن دووەم دەبین یان ئەوەی مەسعودبارزانی تائێستا بەشداری کۆبونەوەکانی سەرۆکایەتی هەرێم بۆ کەسی یەکەمی لایەنەکان ناکات، کەچی هەموو ئەوانی تر دەچن، زۆرێک لەسەرکردەکانی کۆمەڵەو نەوەی شۆڕشگێڕانیش  ئێستا سەرقاڵی بەمەرجەعکردنی بارزانین!!!!

وەک مەلا بەختیاریش لە ڕابوردودا وتی: ئەمانە تای هەڵبژاردنن و دوای هەڵبژاردن دەچینەوە سەر ڕێچکە ئەسڵییەکەی خۆمان.
بەڕاستیش وایە و دوای هەڵبژاردن بەیەکڕیزی پێکەوە بۆکێکی دەسەڵات بەرەو بەغدا دەڕۆن !!!

27/09/2021



وتارەکانی تری نوسەر