بۆ ئەوەی لە دەستی تەیف سامی قوتاربین

د. بەکر سدیق

سەرەڕای ئەو واقیعە تاڵەی،مرۆڤی كورد لە سیبەری حوكمرانیەكەیدا توشی هاتوە ،لەتوانایدانەماوە، بەرگەی ئەو بێبایەخكردنە بگرێت كە دەستەبژێری بنەماڵە دەسەلاتدارەكان،بەسەریەوە پیادەی دەكەن. دەسەلاتی كوردی كە هەڵبژاردنی وەك چاوبەستەكیەك بۆ مانەوەی لە دەسەلات و درێژەدان بە پاوانكردنی ، پشتی پێدەبەستێ،توانیویەتی لەگەڵ تێپەربونی كاتدا، كۆشك و تەلاری خۆیان ببەنە كەشكەلان و گوزەرانی خەڵكیش رۆچێتە ناخی زەویەوە. ئەم دۆخە لەو جیاوازیەی گوزەران .پشت بەست بەو مۆنۆپۆلەكردنەی دەسەلات لە سیستمێكی سیاسی هەتك كراودا،قەوارەی هەرێمی كوردستانی خستۆتە رۆخی دۆخێكی ترسناكەوە . چونكە ئەو مافەدەستوریانەی لەروی سیاسی و ئەرزی و داراییەوە بۆ هاولاتیانی ئەم پارچەی كوردستان ، خەملاوە. بەهۆی ئەو ئیشكالیاتانەی حوكمرانی كوردستان توشی هاتوە ، هاولاتی كوردی و ستراتیژی نەتەوەیی بە چەشنێك بێبەهاكردوە . كە دەرفەتی پاراستنی دەستكەوتەدەستوریەكانی گەلەكەمانی روەو فەنابون بردوە.

لەراستیدا سادە ترین ئەركی دەستەبژێری هەردەسەلاتێكی دیموكرات ئەوەیە كە پێویستە دەستگرتن بەسەر كورسی دەسەلات و پیادەكردنی ئەو دەسەلاتە رەوایەتی خۆی بپارێزێت. كەچی لە ماوەی سی سالی رابردودا ، نە وەرگرتنی دەسەلات بەبێ ساختەكاری بەرجەستە بوە، نە پیادەكردنیشی لەروی ئابوری و سیاسی و دارایی و كەلتوریش خێرێكی بۆ هاولاتی تێدابوە .حیزبە بالادەستەكان ، سەرەرای ملكەچبونیان بۆ ئیرادەی دەولەتانی ئیران و توركیاو ئاسانكاری ئەو حزبانە بۆ دەستوەردانی فراوانی ئەو دوو دەولەتانەلە كوردستاندا،هیچ كام لەو دوو حیزبەی ، جلەوی حوكمرانیان كەوتۆتە دەست، جگە لە تەگبیركردن بۆ پاراستنی دەستەبژێری سەرەوەی حزبیانەی خۆیان ، خۆیان لە قەرەی مافەسیاسی و مەدەنیەكانی هاولاتیان ئەوپەری نەبان كردوە . لە ئێستادا قیروسیا لە مادەی 140 ی تایبەت بە چارەنوسی ناوچەكێشەلەسەرەكان ، تەنانەت لەروی مافەداراییەكانی فەرمانبەرانیش كە بەهۆی سیاسەتی سەقەتی هەراجكرنی نەوتەوە توشی هاتن، كەوتۆتە دەست كادرێكی ژنی شیعەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی ، وەزیرێكی ژن ،بەدەسەلاتێكی لاستیكی و رێژەییانە ، رۆژانەو مانگانە یاری بە قوتی ژیانی فەرمانبەران و مامۆستایانەوە دەكات .

لەبەرامبەریشدا لوتكەی دەسەلاتی ئەو دوحزبە ، جگە لە ئاواتی شێخ جەناب كە نوێنەری پارتێكی بێچەكدارە، كەسیان جگە لە پەیوەندی تەلەفۆنی هیچ تەگبیرێكی جدیان بۆ ئەو سوكایەتیپێكردنەی تەیف سامی وەزیر نیە!!

خۆ ئەگەر بە چارەگی ئەو سوكایەتیەی تەیف سامی بە ژیانی هاولاتیانی كوردی دەكات ، هەنگاوی لە و چەشنە مەساس بە  بەرژەوەندی ئێلیتی سەرانی ئەو دوو حزبە بكرێت ، هەموو توانای حیزبی خۆیان بۆ روبەرو بونەوەی پیلانێكی لە وچەشنە بەگەر دەخست. لەراستیدا ، دەسەلاتی كردەییش لای كاك مەسعود و كاك بافلە نەك كاك نێچیرو كاك مەسرورو كاك قوباد. كەچی ئەو دو زاتە جوامێرە تەنها لە خەمی پارێزگاریكردنن لە هەژمونی قەلەمرەوو سەروەری حزبەكانی خۆیان . دەنا لە گەوهەردا دەبوو لە پێناوی خەڵكدا واز لە هەموو ناكۆكیەكانیان بهێنن و بە دوو قۆلی دور لە هەمو هەستیاریەكی حزبی و بنەماڵەیی لە هەوڵی دروستكرن و بە گەرخستنی هێزی گوشاردابان بۆ رو بەرو بونەوی ئەو سوكایەتیەی چوارچێوەی هەماهەنگی لە رێگەی تەیف سامیەوە بە مامۆستاو فەرمابەرانی دەكات . 
لەولاشەوە هەر بە هۆی ئەو مۆنۆپۆلەی یەكێتی و پارتی لە كوردستاندا وەك مۆتەكەی حوكمرانی بەرجەستەیان كردوە ، رێگەی خۆشكردوە ، ئەندامانی پەرلەمانی موزەییەف كە لە ناو بزوتنەوەی گۆران و نەوەی نوێو ئیسلامیەكان ،ببنە قارەمانی درۆزنانەی شاشەو میدیاكان و بەناراستەوخۆش ببنە ئامرازی دەستی ئیتاریەكان بۆ بێبەهاكردنی قەوارەی دەستوری هەرێم و سوكایەتیكردن بە گوزەرانی هاولاتیانی هەرێمەوە . هەر ئەو سلبیات و مۆنۆپۆلەی یەكێتی و پارتیشە ، چەندان ئەندام پەرلەمان لە ئۆپۆزسیۆن . بەبێ هیچ ماندووبونێكی سیاسی ، پاسپۆرتی ولاتانیان مفت پەیداكردوەو و ژیانێكی شاهانەیان بە پارەی پەرلەمان و دەنكی خەلك بۆخۆیانن مسۆگەركردوە. 
ئەوەی كە دەبێ هاولاتی بێلانەو بەشخوراوو دور لە دەستەبژێرەكانی حزبە دەسەلات دارەكان و ئۆپۆزسیۆنە بەر هەمهاتوەكانی ناو دنیای سۆشیال میدیا بیزانن ئەوەیە كە . هۆكاری سەرەكی لە و دۆخ و نەهامەتیەی لە روی دارایی و سیاسیەوە ، بەسەریان هاتوە . لە یەك رستەدا كورت دەكرێتەوە. ئەویش ئەوەیە كە ئەو دوو لایەنە لە دەسەلات و ئۆپۆزسیۆن، شكستیان هێناوە لە وەی دەرفەتە دەستوریەكان و دەسەلاتدارێتی لە كوردستاندا بكەنە دەرفەت و ئامرازی دەستەبەركردنی مافەكانی خەلك بن. بۆیە تاكە رێگە بۆ دەربازبون لە وقەیران ئەوەیە كە میلیشیاو دەزگا ئەمنیەكان بۆخۆیان و پارەو موچەی پەرلەمانتارای ئۆپۆزسیۆنی میدیایی بۆ ئەو پەرلەمانتارە میدیایانەبێ. بەلام با بۆ مودەتێك جلەوی ئیدارە و بریاری سیاسی بدەنە دەستی خەڵك و خەلك لە رێگەی حوكمرانیەوە بچێتە ناو دانوستان لە گەل عیراقی ئیتیحادی ، كە هەر ئەو هەنگاوەش لێی رادەبینری دەستوەردانی تورك و فارسەكان كەمبكرێتەوە بیانوەكانی تەیف سامی و جەلادەكانی پشتی ئەو ژنەش ببردرێن.

گەروانەكەین ، حوكم و سیستمی حوكمرانیەكەمان و چارەنوسی خەلكی هەژاری ئێمەش دەچێتە تونی باباوە.


29/01/2024



وتارەکانی تری نوسەر