20 ئه‌م مانگه واده‌ی ئاڵوگۆڕكردنی پۆستی پارێزگاری سلێمانیه له‌نێوان یه‌كێتی و گۆران‌دا،واده‌یه‌ك جیاوازتر له‌و زه‌مه‌نه‌ی كه ئه‌م رێكه‌وتنه‌ی تێدا ئیمزاكراوه،ئێستاكه گۆڕان و یه‌كێتی تاڵه‌مویه‌كیان ماوه بۆ یه‌گرتنه‌وه،وه هه‌روه‌ها پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمیش به‌دۆخێكی نایاسیدا گوزه‌رده‌كات،كه پارێزگاره نوێكه مه‌رسومی ئه‌و پۆسته‌ی گه‌ره‌كه.
چه‌ند رۆژێكه ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه له واده‌ی خۆیدا ئه‌م پۆسته ئاڵوگۆرده‌كرێت،به‌ڵام له‌بری هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر كه‌سێكی تری گۆران كه له ئێستادا جیگری پاریزگاره،ئه‌م پۆسته‌ی پێده‌درێت به (وه‌كاله‌ت) كه له‌م حاڵه‌دا پاریزگاری نوێ مه‌رسومی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی گه‌ره‌ك نیه و ئه‌شیت دڵی چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی نێو یه‌كێتیشی پێڕازیبكرت،كه خۆشیان به هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر نایه‌ت و به نه‌تیجه‌ش گۆرانیش به‌م پۆسته شاده‌بێت.كه به‌بروای من گۆڕان پێویستی به كرده‌یه‌كی وه‌هانیه كه زیانه‌كانی له‌قازانجه‌كانی زیاتره بۆ ئه‌و هێزه،وه ده‌شێت ببێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی كیشه‌و ناكۆكیش له‌ناو ئه‌و بزوتنه‌ویه‌دا،جونكه تاكه كاندیدی ئینتیخابی گۆران بۆ ئه‌وپۆسته هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كربوه و چاره‌كه ملیونێك ده‌نگی هێناوه،ئێستا له‌پێناوی چیدا ئه‌م پۆسته له‌و به‌رێزه مه‌حرومده‌كه‌رێت،كه‌له‌كاتێكیشدا بەپێی رێكه‌وتنه‌كه‌بێت،ده‌بێت له‌كاتی ئاڵوگۆره‌كه‌دا ئه‌و به‌رێزه ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نیشبێت؟! (ئه‌گه‌ر ئه‌مه تاكتیكێك نه‌بێت،تا كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم چاره‌سه‌رده‌بێت،ئینجا ئه‌و پۆسته راده‌ستی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر بكرێت)
وه‌ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌م یه‌ك دوو ساڵه‌ش بكه‌ین،كه پۆستی پاریزگار لای كه‌سێكی یه‌كێتی بوه،گرفت و به‌ربه‌ستێكی وه‌ها نابینین،كه بۆ گۆران و به‌رپرسه‌كانی له‌م زۆنه‌دا دروستكرابێت،به‌ڵكو ئه‌م دوو هێزه له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌دا وه‌ك یه‌ك ستاف و به یه‌ك ختابه‌وه حكومداری ئه‌م ناوچه‌یانكردوه.
هه‌ربۆیه باشترین و گونجاوترین رێگایه‌ك له ئێستادا له‌به‌رده‌م گۆراندابێت ئه‌وه‌یه كه ده‌ستبه‌رداری ئه‌م بۆسته‌بێت بۆ ئه‌م دوو ساڵه‌ی تریش و له‌بری ئه‌وه چه‌ند پۆست و داخوازیه‌كی تر له‌یه‌كێتی بچنێته‌وه،كه به‌م هه‌نگاوه‌ش متمانه و نزیكبونه‌وه‌ی زیاتر له‌نێوان ئه‌م دوو هێزه به‌دیدێت،كه گوڕان زۆر پێوستی پێیه‌تی.وه هه‌م له‌مه‌وزوعی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش قوتاریده‌بێت(كه له‌م كاته‌دا ئه‌و بابه‌ته به‌ره‌و رویده‌بێته‌وه) ده‌بێته ئینجازێك بۆ ئه‌و هێزه كه له‌پێناو پرانسیپه‌كانیدا ئاماده‌یه ده‌ستبه‌رداری پۆست و موسته‌حه‌قاته‌كانیشی ببێت.وه‌هه‌روه‌ها له‌م دوخه ناله‌باره ئابوریه‌ی و سیاسیه‌شدا ئه‌م پۆسته هێنده‌ی ده‌بێته مایه‌ی ره‌خنه‌ی زیاتر‌و سه‌رئیشه بۆ ئه‌م هێزه،نیو هێنده ناتوانێت ویسته سیاسیه‌كانی پێ مه‌یسه‌ربكات.