چی بكرێت بۆ باشتركردنی سیسته‌می ئه‌زمونه‌كان؟
مەریوان سەلاح حیلمی
وه‌زاره‌تی له نوسراوێكدا به‌ناوی (باشتركردنی سیسته‌می ئه‌زمونه‌كان) گشتاندنێكی له‌به‌رواری 17ـ11ـ 2015 بۆ په‌روه‌رده‌كان و مامۆستایان و سه‌رپه‌رشتیاران و پسپۆڕان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌مساڵی خوێندن 2015ـ 2016 كه‌مترین خاڵی لاواز له پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كاندا بهێڵنه‌وه.
چه‌ند ره‌خنه‌یه‌ك له سه‌ر گشتاندنه‌كه:
1ـ چۆن ده‌بێت نوسراوێك له مانگی 11 دا ده‌ربچێت له 7ـ12ـ 2015 بگاته ده‌ست خوێندنگاكان و داواش بكه‌یت كه پێشنیار‌و راو بۆچوونه‌كان تاوه‌كو 15ـ12ـ 2015 بگاته ده‌ستی وه‌زاره‌ت، ئه‌مه چۆن گشتاندنێكه له‌سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆژیادا دوای مانگێك نوسراوه‌كه بگاته ده‌ستی خوێندنگه‌كان؟
2ـ گشتاندێكی ئه‌وه‌ها ته‌نها ئاڕاسته‌ی مامۆستا‌و په‌روه‌رده‌و سه‌رپه‌رشتیار ناكرێ ، به‌ڵكو هیچ عه‌یبی تیا نییه ئاراسته‌ی رای گشتی بكرێ.
3ـ بۆ ئه‌م گرفته گه‌وره‌یه ئه‌وه‌ی كه پێویسته ئیشی له‌سه‌ر بكرێ و رای وه‌ربگیرێت خوێندكارانه پێش هه‌موو كه‌سێك، چونكه ئه‌وه‌ی قۆپیه ئه‌نجام ده‌دات خویندكارانن، له‌ناو خوێندكارانیش‌دا كه‌مینه‌یه‌ك ئه‌مه ئه‌نجام ده‌دات، كه‌واته ده‌توانرێ به‌هۆی زۆرینه‌كه‌وه سوود له زانیاریه‌كانی كه‌مینه‌كه وه‌ربگیرێ.
قۆپیه‌ی كلاسیك و قۆپیه‌ی نوێ
ئه‌ڵبه‌ته له‌سه‌رده‌می مۆبایل و ئینته‌رنێتدا باوی قۆپیه‌ی كلاسیك نه‌ما، ئه‌وه‌ی كه ئێستا باویه‌تی و تاراده‌یه‌ك مسۆگه‌ره بریتیه له قۆپیه‌ی مۆبایل و ئینته‌رنێت. ئه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش به‌پله‌ی یه‌ك مه‌به‌ستێتی تاقیكردنه‌وه‌ی به‌كالۆری 12ی ئاماده‌ییه، بۆیه ناوه‌ڕۆكی ئه‌م نوسینه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه.
رێگاكانی چاره‌سه‌ركردن
ئه‌ڵبه‌ته دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی قۆپیه هه‌وڵدانێكیشه بۆ چاره‌سه‌ر، سه‌رچاوه‌ی قۆپیه‌ی مۆبایل و ئینته‌رنێت بریتیه له دزه‌پێكردنی پرسیار چ له پێش كاتی تاقیكردنه‌وه‌كان چ له ده‌ستپێكی تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به خوێندنگه‌كانه‌وه هه‌یه ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه پێویسته په‌یڕه‌و بكرێ، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به وه‌زارت و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان و سه‌رپه‌رشتیارانه‌وه هه‌یه با خۆیان كه‌م و كوڕی خۆیان بدۆزنه‌وه:
1ـ به‌هیچ جۆرێك به‌ڕێوه‌به‌ری هۆڵ و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی هی یه‌ك خوێندنگه نه‌بن و خۆ یه‌كتر نه‌ناسن ئه‌وه زۆر باشتره.
2ـ له‌باتی ئه‌وه‌ی سه‌عات 7ی به‌یانی به‌ڕێوه‌به‌ری هۆڵ پرسیاره‌كان وه‌ربگرێ، یاریده‌ده‌ر بچێت وه‌ری بگرێت و نزیك كاتی تاقیكردنه‌وه‌كان ته‌سلیم به به‌ڕێوه‌به‌ری بكات و دواتریش پیشانی خوێندكاران بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردووكیان چاو‌دێر بن به‌سه‌ر یه‌كه‌وه، مه‌به‌ست له‌م خاڵه ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتی یاریده‌ده‌ر زیاد بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته ره‌هاكان لای به‌ڕێوه‌به‌ری هۆڵ نه‌مێنێته‌وه.
3ـ به‌هیچ جۆرێك (مامۆستای چاو‌دێر + یاریده‌ده‌ر + به‌ڕێوه‌به‌ری هۆڵ+ باجی بۆ ئاو و چا گێڕان) نابێت مۆبایل به‌رنه هۆڵی تاقیكردنه‌وه و كه‌رته‌كانی تاقیكردنه‌وه‌وه.
4ـ به‌هیچ جۆرێك خوێندكار نابێت مۆبایل به‌رێته هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه، ته‌نانه‌ت به‌كوژاوه‌یش.
5ـ به‌هیچ جۆرێك به‌ڕێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌ر نابێت كه‌رته‌كانی تاقیكردنه‌وه به جێبهێڵن، چونكه به ئۆتۆماتیك به‌ڕێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌ر وه‌كو ده‌سه‌ڵات و هه‌موو ئه‌وانی تر وه‌كو موعاره‌زه خۆیان ده‌بیننه‌وه، بۆیه به‌جێهێشتنی به‌ڕێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌ر به‌ناوی ئیش و كاره‌وه له ژوری ئیداره، ڕێگه خۆش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی ڤایبه‌ره‌وه پرسیاره‌كان نه‌قڵی ده‌ده‌ره‌وه بكرێن و بڵاوبكرێته‌وه‌و قۆپیه ئه‌نجام بدرێ، یان پێوتنه‌وه‌ی خویندكاران به‌یه‌كتری هه‌وڵی بۆ بدرێ، چونكه سروشتی مرۆڤ وایه له ده‌سه‌ڵات ده‌ترسێ.
6ـ داواكردنی لیستی ناوی چاو‌دێر و یاریده‌ده‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ر له په‌روه‌رده‌كانه‌وه بۆ خوێندنگه‌كان كارێكی ئێجگار هه‌ڵه‌یه، پێوسته ئه‌م هه‌ڵه‌یه به‌وه راست بكرێته‌وه كه سه‌رپه‌رشتیاری كارگێڕی به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌ر به‌پله‌ی یه‌كه‌م ده‌ستی له‌دانانی به‌ڕێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌ره‌كاندا هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی خه‌له‌ل و كه‌م و كوڕیدا بانگ بكرێت و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت و له‌خۆیه‌وه خه‌ڵك نه‌كا به به‌ڕێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌ر، وه‌هه‌ر له ڕێگه‌ی سه‌رپه‌رشتیاره‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ر مامۆستای چاو‌دێر هه‌ڵبژێرێت واته بیپاڵێوێت بۆ لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان، نه‌ك ساڵانه له‌مانگی 2 دا داوا له به‌ڕێوه‌به‌ر بكه‌یت لیستی ناوه‌كانی مامۆستایان بنێرێت، لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانیش له‌په‌روه‌رده‌كان به‌پێی لیستی هاتوو به‌ڕێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌رو چاو‌دێر دابنێن. ئه‌م بۆچوونه دژی مامۆستایان نیه، چونكه له هه‌موو خویندنگه‌یه‌كدا كۆمه‌ڵێك مامۆستای باشی تیایه، به‌ڵام هه‌ندێك له‌م باشانه بۆ چاودێریكردن هۆڵی تاقیكردنه‌وه باش نین، یان بۆ ئه‌م ئیشه ناشێن.
7ـ وه‌كو له وتاره‌كانی ساڵانی 2013 و 2014 ئاماژه‌م پێداوه و وتومه ده‌بێت هه‌موو هۆڵێكی تاقیكردنه‌وه ئامێری نه‌هێشتنی شه‌به‌كه‌ی مۆبایلی تیا بێت له‌سه‌ر ئاسیا و كۆڕه‌ك و زه‌ین و ئامێری مروره‌كان تاقیبكرێته‌وه و رۆژانی تاقیكردنه‌وه كاره‌بای به‌رده‌وام هه‌بێت.
8ـ به‌رپرسی هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه ئاگادار بكرێنه‌وه كه پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه تاكۆتایی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه نه‌چێته ده‌ره‌وه (بۆ هیچ كه‌سێك به بێ جیاوازی).
19/12/2015
وتارەکانی تری نوسەر