سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
راپۆرت
چاوپێکەوتن
وەرزش
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتە کوردیەکان
هەمەرەنگ
LIFESTYLE
کو‌لتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
له‌باره‌ی بایكۆته‌وه چه‌ند راستیه‌ك بۆ مێژوو
مەریوان سەلاح حیلمی
مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان له‌ساڵی 2014 به‌دواوه‌ی شه‌ڕی داعش دروست نه‌بوو، به‌ڵكو له‌دوای رووخاندنی به‌عس به‌دیاری كراوی دوای 2005 دروستبوو، كه‌ده‌ستی یه‌كێتی و پارتی كه‌شف بوو، چونكه پێشتر (1991 – 2003) ناڕه‌زایی هه‌بوو، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداران ده‌یانووت به‌عس ماوه، كه به‌عس رووخێنرا، خه‌ڵك داوای شوێنی نیشته‌جێبوون و كاره‌با و زیادكردنی مه‌عاش و ژیانێكی شایسته‌و هتد ده‌كرد، ده‌سه‌ڵاتیش ده‌ستی ده‌ستی ده‌كرد، چه‌ند جارێك بۆ (كاره‌با) خۆپیشاندان ئه‌نجام درا، ئه‌وكات به‌رپرسێكی باڵای پله یه‌ك له شوێنێك وتبووی: (خۆپیشانده‌ران زۆر سه‌یرن، خۆ كاره‌با له گیرفانم نیه ده‌ری بێنم بڵێم ها).
ئیتر له‌وكاته‌وه من به‌ته‌واوی ده‌ستم له‌ده‌سه‌ڵاتی كوردی شت، چونكه هه‌ر له‌و سه‌روبه‌نده‌دا له‌سه‌دا حه‌ڤده ده‌هات بۆ كوردستان و كاربه‌ده‌ستانیش ده‌یانوت ئه‌وه‌ی كێشه نه‌بێت بۆ خزمه‌تگوزاری پاره‌یه، واته پاره زۆر بوو.
به‌كورتی له‌رابردووداو به‌دیاریكراویش له‌دوای رووداوه‌كانی شه‌ڕی داعش و پاشه‌كه‌وتی موچه دوو بۆچوون هه‌بوو:
1ـ بۆچوونی مامۆستایانی ناڕازی و سه‌ربه‌خۆكان بوو، لایان وابوو ده‌بێت ده‌رگای خوێندنگه‌كان دابخرێن.
2ـ بۆچوونی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان بوو كه رایان وابوو ته‌له‌به بچێته‌وه بۆ مه‌كته‌ب و مامۆستا ده‌رس نه‌ڵێته‌وه و له ژووری خۆیان دانیشن.
--
نایشارمه‌وه من له‌به‌ره‌ی بۆچوونی یه‌كه‌م بووم و دژی ئه‌وه‌ی یه‌كێتی مامۆستایان بووم، رۆژگار ده‌ریخست بۆچوونی من واته بۆچوونی یه‌كه‌م هه‌ڵه‌بوو، بایكۆت و خۆپیشاندان به چه‌ندین مانگ به‌رده‌وام بوو به‌ڵام سوودی ئه‌وتۆی نه‌بوو، وه سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستانی نه‌گرته‌وه.
--
بۆچی بۆچوونی یه‌كێتی مامۆستایان راست بوو؟ :
1ـ ئه‌گه‌ر مامۆستا بڕواته‌وه بۆ مه‌كته‌ب ئه‌وا ئاماده‌ش ده‌بێت له‌وێوه بچێت بۆ خۆپیشاندان و قه‌باره‌ی خۆپیشاندان گه‌وره‌تر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زیاتر ده‌بێت.
2ـ ئه‌گه‌ر مامۆستا بایكۆت بكات و له‌ماڵه‌وه بێت ئه‌وا ئاماده نییه بێته سه‌ر جاده (ئه‌ڵبه‌ته مه‌به‌ستم زۆرینه‌یه)
3ـ مامۆستا و ته‌له‌به له‌ماڵه‌وه خه‌ریكی مۆبایل و ئینته‌رنێت ده‌بن.
4ـ ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه كاری تر ده‌كه‌ن له بایكۆتی ته‌واوه‌تیدا ده‌چن به‌لای كاری خۆیانه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له مه‌كته‌ب بن ئه‌وا ئه‌گه‌ری زۆره به‌شداری خۆپیشاندان بكه‌ن.
5ـ خوێندكاری ئاماده‌یی كه به‌ته‌مه‌ن گه‌وره‌ن ئاماده ده‌بن له مه‌كته‌به‌وه بچن بۆ خۆپیشاندان، به‌ڵام له بایكۆتی ته‌واوه‌تیدا هه‌ندێكیان یان كار ده‌كه‌ن، یان له ماڵه‌وه به مۆبایله‌وه خه‌ریكن.
6ـ ئه‌گه‌ر ده‌وام بكرێت و ده‌رس نه‌خوێنرێ ، سه‌رلێشێواوی بۆ كه‌س و كاری قوتابی دروستده‌كات و مناڵ به‌سه‌ر جاده‌دا بێت و بڕوات بۆ ماڵه‌وه له‌كاتێكدا دایكی له‌ده‌وام و باوكی له‌كاره، ئه‌مه‌ش جۆرێك له‌ناڕه‌زایی گشتگیر دروستده‌كات .
7ـ له‌كاتی ده‌وام كردن‌دا هه‌میشه جم و جوڵ له‌سه‌ر شه‌قام هه‌یه، نه‌ك له بایكۆتدا جاده‌كان وه‌ك خۆڵی مردووی سه‌رقه‌برانی لێبێت.
--
ره‌نگه هه‌بێت پرسیار بكات بڵێ چۆن مامۆستا بچێت بۆ ده‌وام له‌كاتێكدا مه‌عاشی وه‌رنه‌گرتووه‌و پاره‌ی به‌نزین و پاص و ته‌كسی پێ نییه؟ ئێمه‌ش ده‌ڵێن مه‌رج نییه هه‌موو مامۆستایان وه‌ك یه‌ك و به‌یه‌كه‌وه بچن بۆ ده‌وام، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ده‌وام هه‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌و رایه‌ی یه‌كێتی مامۆستایان كه وتبویان له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم دوو وانه بایكۆت بكرێ، ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی دیموكراتی له‌هه‌ولێر و دهۆك به‌شێوه‌یه‌ك شپرزه كرد نه‌یانهێشت سه‌ربگرێ، چونكه ده‌یانزانی ئه‌مه په‌ل ده‌كێشێت بۆ شتی گه‌وره‌تر، كه‌واته له حاڵه‌تی ئاسایی‌دا (به‌ده‌ر له كۆرۆنا) ده‌وام بكرێت و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌ده‌وامه‌وه بۆ سه‌رشه‌قام جوڵه‌ی پێبكرێ سه‌ركه‌وتووتره، نه‌ك مامۆستا له ماڵه‌وه دانیشێ و چاوه‌ڕێ بكات حكومه‌ت شتێكی بۆ بكات، چونكه ئه‌زمون ده‌ریخست كه نایكات. وه ئه‌زموونی رابردوو شتێكی تری ده‌رخست ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه حكومه‌ت به‌س بایكۆتی ئه‌و فه‌رمانگه‌و شوێنانه‌ی پێ خۆش نییه‌و ناهێڵێ سه‌ربگرێ كه پاره‌ی بۆ په‌یدا ده‌كه‌ن وه‌ك فه‌رمانگه‌كانی هاتوچۆ و باج و گومرگ و هتد، به‌ڵام بۆ بایكۆتی ئه‌وانی تر مێش میوانی نییه به‌تایبه‌تی بۆ په‌روه‌رده‌و مه‌كته‌به‌كان، چونكه مناڵی به‌رپرسه‌كان له مه‌كته‌بی حكومی نین و له ئه‌هلین.
09/10/2020
وتارەکانی تری نوسەر
پێویستییه‌كانی خۆپیشاندان و ڕاپه‌ڕین چین؟
له‌باره‌ی بایكۆته‌وه چه‌ند راستیه‌ك بۆ مێژوو
چه‌ند ره‌خنه‌یه‌ك له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
بۆچی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا وانه‌ی كوردی پشتگوێ خست؟ راستی شاراوه بزانه
خوێندنه‌وه‌یه‌كی تر بۆ بایكۆت وخۆپیشاندانی مامۆستایان
زۆر عه‌یبه
دروشمی خۆپیشاندانه‌كانی مامۆستایانی سلێمانی 2016
ده‌بوو به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده چی گوتبا؟
بڕینی ئینته‌رنێت كاریگه‌ری نیه بۆ ئه‌نجامدانی قۆپیه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان
چی بكرێت بۆ باشتركردنی سیسته‌می ئه‌زمونه‌كان؟
سه‌رم سوڕما
پرۆژەیەك بۆ گۆڕینی كاری سەرپەرشتیاری پەروەردەیی و پسپۆڕی
بۆ كۆنگرەی پەروەردەیی هۆكارەكانی پشتەوەی تاقیكردنەوەكان بە هەڵبژاردن
ئەستێرەکان
ئێران سزای سێدارە بەسەر راپەرێکی ناڕازی دەسەپێنێت
وێنە.. هونەرمەندێکی ناسراوی کورد کۆچی دوایی کرد
وێنە.. بانە شێروان بە چەند ستایلێکی نوێ دەردەکەوێت
وێنە.. هونەرمەندێک کۆچی دوایی کرد
وێنە.. دینا چەند وێنەیەکی جیاوازی خۆی بڵاوکردەوە