بڕینی ئینته‌رنێت كاریگه‌ری نیه بۆ ئه‌نجامدانی قۆپیه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان
مەریوان سەلاح حیلمی
(1)
وه‌ك له راگه‌یاندنه‌كاندا بڵاو كرایه‌وه : (وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن بڕیاری داوه له‌كاتی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه گشتیه‌كانی قۆناغی 12 ی ئاماده‌یی له‌سه‌عات 7ی به‌یانی بۆ11ی نیوه‌ڕۆ هێڵی ئینته‌رنێت له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم ببڕێت) دیاره مه‌به‌سته‌كه بۆ ئه‌وه‌یه رێ له قۆپیه‌ی مۆدێرن بگرێت و پرسیاری فرۆشراو و دزراو له‌چركه‌یه‌دا له هه‌موو شوێنێك بڵاو نه‌بێته‌وه و ئه‌نجام نه‌درێ و ئه‌و كه‌سانه‌ی به ته‌مای شتێكی وه‌هان ئه‌وا ئه‌مساڵ ناتوانن مه‌رامه‌كانیان بهێننه دی.
(2)
ئه‌ڵبه‌ته قۆپیه‌ی مۆدێرن و نوێ بریتیه له ده‌ستكه‌وتنی پرسیارێكی ئه‌و رۆژه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی تیا ئه‌نجام ده‌درێ و پاشان كه‌سێك پرسیاره‌كان شیكار ده‌كات و به مۆبایل ده‌خوێنرێته‌وه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه له‌هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كان دانیشتووه‌و هیتفۆنی له گوێچكه‌دایه كه به‌قه‌د ده‌نكه نیسكێك ده‌بێت، ده‌ستكه‌وتنی پرسیاریش زۆر نهێنیه‌و زیاتر ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌ڕۆن كه به پاره بكڕدرێ.
(3)
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌یه‌وێت به‌هۆی بڕینی خه‌تی ئینته‌رنێته‌وه رێ له‌م قۆپیه‌یه بگرێت، به‌ڵام هه‌موو كه‌س ده‌زانێت كه بڕینی خه‌تی ئینته‌رنێت زیاتر سوودی هه‌یه بۆ بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی پرسیاره‌كان یان ناردنی پرسیاره‌كان له رێی بۆ نمونه ڤایبه‌ره‌وه، ئه‌مه سوودی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه چ په‌یوه‌ندی یه‌كی به گرفته سه‌ره‌كیه‌كه‌وه هه‌یه كه ئه‌نجامدانی قۆپیه‌ی مۆبایله، با باشتر روونی بكه‌مه‌وه : بۆنمونه به‌ڕێوه‌به‌ری هۆڵ به نهێنی پرسیاری ئه‌و رۆژه ده‌فرۆشێت، ئێ خۆ به هه‌موو كه‌سێكی نافرۆشێت و له‌ئه‌نجامدا خۆی بكات به فلیم، به‌ڵكو فرۆشتن یان دزه‌پێكردنی پرسیاره‌كه بۆ كه‌سی ئێجگار تایبه‌تمه‌ند ده‌بێت، ئه‌و كه‌سه تایبه‌تمه‌نده‌ی پرسیاره‌كه‌ی ده‌ست ده‌كه‌وێت له‌ڕێی مۆبایله‌وه بۆ خوێندكاری ناو هۆڵه‌كه‌ی ده‌خوێنێته‌وه، له‌كاتێكدا ئامێری بڕینی شه‌به‌كه له هه‌موو خوێندنگه‌یه‌كدا نیه‌و ئه‌وه‌ی هه‌شه یان له كاركه‌وتووه یان ئه‌گه‌ر هێڵی ئاسیا ببڕێت ئه‌وا كۆڕه‌ك نابڕێت ئه‌گه‌ر هه‌ردووكیان ببڕێت ئه‌وا هێڵی زه‌ین نابڕێت، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كه ده‌ری كردووه‌و ئه‌ڵێ (پێویسته به‌ڕێوه‌به‌ری هۆڵ هه‌ر رۆژه‌ی له هۆڵێك بێت) ئه‌مه كاریگه‌ری ئه‌وتۆی له‌سه‌ر فرۆشتن یان دزپێكردنی پرسیار نیه، چونكه ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی كه خۆی مه‌به‌ستی بێت پرسیار دزه پێبكات بۆ كه‌سی تایبه‌تمه‌ند ئه‌وا هه‌ر ده‌یكات ئه‌گه‌ر كاریگه‌ریشی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌یه كه‌ناتوانرێت موشته‌ری به‌و خێراییه رووی تێ بكات. به‌كورتی من لام وایه هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده زیاتر ئیعلامی و بۆ چاو ترساندنه نه‌ك بۆ بنڕكردنی قۆپیه‌ی نوێ و مۆدێڕن. له‌كۆتاییدا ره‌نگه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده یان هه‌ندێ كه‌سی كورت بین لای وابێت ئه‌م نوسینه له خزمه‌تی قۆپیه چیه‌كاندایه، ئه‌وا رێك پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته‌و ده‌مانه‌وێت له ڕێی ئه‌م نوسینه‌وه لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار زیاتر به ئاگا بهێنینه‌وه‌و پێی بڵێین بڕینی ئینته‌رنێت ڕێ له بڵاوكردنه‌وه‌ی پرسیاره‌كان ده‌گرێت به‌ڵام ڕێ له به ئه‌نجامگه‌یاندنی قۆپیه‌ی مۆبایل ناگرێت.
31/05/2016
وتارەکانی تری نوسەر