ڕابەر، گروپ و چالاکی

زاهیر عەبەرەش

ئامادەکردنی لە سویدیەوە
          هەرکاتێک تۆ گروپێکت برد بەرێوە، جا مامۆستا بیت، سەرۆکی ڕیکخراو بیت، لێپرسراوی فەرمانگەیەک بیت، پیداگۆگێک بیت، لێپرسراوی گروپێکی شانۆی بیت یاخود دەرهێنەرێکی شانۆیی، یان هەر لێپرسراویەکت هەبێت، هتد، گەر بتەوێت مرۆڤدۆست بیت و کۆمەڵگا بەئاڕاستەیەکی بەشدا بەریت، دەبێت بەو شێوەیە بیر بکەیتەوە دیالۆگ و قبوڵکردنی یەکتر یەکێک لە ئامانجەکانت بێت. لێرەدا من باس لە گفت و گۆو و دیالۆگ دەکەم و جیاوازیەکانیان. تۆ وەک ڕابەرێک دەرهێنەرێک دەبێت بەو ئاراستەیەدا بیربکەیتەوە.

مەبەست لە دیالۆگ چیە لە گروپەکەماندا، فەرمانگاکەماندا، یان لەو شوێنەی کە تۆ لێپرسراویت:
-دەبێت بەو ئاراستەیە بیربکەیتەوە کە تاکەکان ئەو تێگەیشتنەیان هەبێت کە چەند گرنگن ؟ و بە چ شێوەیەک ئەو تاکانە گرنگن کە تۆ کاریان لەگەڵ دەکەیت.
-ئەو تاکانە بە شێوەیەک هاوکار بن و بۆ بەرەو پیشەوەی کارو چالاکیەکانی ئەو  گروپە.
-خوڵقاندنی هەستی دڵنیایی زۆر گرنگە لای تاک تاکی گروپەکە. 

سنورەکانی ئاسودەیی لە دیالۆگکردندا
ئەنجامی کۆششیكی باش
ئەوانەی کە دیالۆگ دەکەنە مەرجی سەرەکی بۆ قسەکردن، پشت بەم مەرجانە دەبەستن.
کارکردن بەشێوەیەکی لۆژیکی،  مەنتقی
( بابەتی کۆنکرێت
بابەتی باس
  چی
 ئاکام
 پێویستیەکانی گەشەپێدان
 پلاندانان
 ئامانج
 بەردوام بوون یان لەسەر ڕۆشتن
 خوێندن لە سەر ئەو بابەتە  )

سنوری ئاسودەیی لە دسیکۆشون (چەڵەحانێ (
ئەوانەی کە دیسکۆشون دەکەنە پیاوانەی قسەکردن پشت بەم چەمکانە دەبەستن.
لەسەر بنەمای پەیوەندی و ، وا هەست دەکەم 
( ویستن یان وا حەز دەکەم
 ڕوانگەی مرۆڤ
 هاوکاری
 ئیمان و باوەڕ
 چۆن
 ڕوئیا
 پەیوەندی 
هەڵسەنگاندن
 هەڵوێست وەرگرتن
 ڕەوشتی پیشەیی)

جیاوازی نێوان دیالۆگ و دێبەیت و دیسکوسیون

دیالۆگ (dialogue): واتای بەهۆی ووشە ( بیرکرندەوەو قسەکردن لە ڕێگەی ووشەوە)
گفت و گۆ (Discussion): بە واتای شیکردنەوە و هەڵوەشاندن
دیبەیت( Debate): واتای دانیشە
 لە دیالۆگدا ئەم خاڵانەی خوارەوە هەیە، ئامانجە و ڕەنگدەداتەوە:
-گوێگرتن
-فێربوون
-لێکۆڵینەوە
-متمانە
-رێزگرتن
-بەشکردنی زانیاریەکان یان تێگەیشتنەکان 
لە دیسکۆسیون / دیبەیت(چەلەحانێ)، ئەم خاڵانە هەیە و ئامانجە:
-پێداگرتن
-باشتر دەزانم 
-لەسەر حەقم
-بێ باوەڕی
-دەسەڵات
-بەشکردنی ڕاکەم و قبوڵی بکەو وەرەسەر بۆچونکەم.
( کەبیر لە دیالۆگ بکەینەوە)
-هاوبەشی کردنی ئەزمون و بیرکردنەوەکانم پەیامی منن.
-گوێدەگرم بۆ ئەوەی فێربم
-چاوەڕێ بکەو هەڵوێست وەرمەگرە
-پرسیارکردن بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر.
-مەسافەیەک بدە بۆ بێدەنگی و ڕەنگدانەوە

لەبارەی هونەری گوێگرتنەوە:
-مەبەست لە گوێگرتن چیە؟
-مرۆڤ چۆن گوێدەگرێت؟
-چی ڕودەدات کاتێک کوێ دەگریت؟ 
-چی ڕودەدات کە گوێت لێدەگیرێت؟
-چ شتێک جیایی دەکاتەوە گوێگری باش ؟
-گوێگری باش چۆن ئەزمون و هەستی پێدەکرێت؟ 
-بێدەنگی چ ڕۆڵێکی هەیە لە گوێگرتندا؟

REFLEKTION
ڕەنگدانەوە
بیرلێکردنەوە
رێفلەکشون: بەمانای ڕەنگدانەوە یاخود بیرلێکردنەوە دێت. کە لە دوو ووشە پێکدێت:
RE = سەرلەنوێ، دووبارە
Flectere = بادانەوە، پیچکردنەوە
رێفلەکشون باس لەوە دەکات چ شتێک لە مندا ڕوویدا، چ شتێک بەسەرمندا هات کاتێک گوێم گرت. چ بیرکردنەوەیەک لەمندا بەئاگاها؟ چ هەستێکم هەبوو لەکاتی گوێگرتندا؟ 
 بەواتای چ شتێک لە مندا ڕویدا، چ گۆرانکاریەک بەسەرمندا هات کاتێک گوێم گرت.
 چ بیرکردنەوەیەک لە مندا بەئاگاهات؟ 
چ هەستێکم هەبوو لە کاتی گوێگرتندا؟

رێفلەکشونی دوای دیالۆگێک:
ئەو پرسیارانەی کە لەیەکتری دەکەین
1-ئێستا چ هەست و بیرکردنەوەیەکت هەیە؟
2-چی فێربووین
3-چی دەتوانیت پیادەی بکەیت بۆ ژیانی رۆژانەمان؟ 
4-چۆن دەتوانین لە ژیانی رۆژانەماندا ئەو ڕەنگدانەوەیە بخینە گەڕ؟
5-چۆن لە ناو گروپەکدا قسەمان کرد؟ 
6-چۆن دیالۆگ بەرەو پیشەوە بەرین لەناو خۆماندا؟
7-چ پرسیارێک لە خۆمان بکەین؟

ئەو پرسیارانەی دەبێت هەمووکەس لەخۆی بکات
1-بە چ شێوەیەک هاوکاربم بۆ دیالۆگ کردن؟
2-بە چ شێوەیەک ئەوە پیشان بدەم کە حەز بە دیالۆگ دەکەم؟ 
3-بە چ شێوەیەک گوێ لەوانی تر بگرم؟


14/05/2021



وتارەکانی تری نوسەر