سایکۆدراما

زاهیر عەبەرەش

سایکۆدراما بەواتای ڕۆڵ نواندن و ئەزموونکردنی هەستەکان لە چەشنی حاڵەتێکدا و لە شیوەی نواندندا،  ئەویش بۆ ئەوەی بەرزکردنەوەی هوشیاریمان و زاڵبوون بەسەر کێشە شەخسی و تایبەتیەکامنماندا.

ئەم میتۆدە لە ساڵی پەنجکاندا زۆر بەفراوانی بڵاو بووە لە کایە و پیشە جیاوازەکاندا، لە بواری پەروەردەدا، لە چارەسەرکردنی نەخۆشیە دەرونیەکاندا، لە سەنتەری چارەسەری خراپ بەکاربردنی مادەهۆشبەرەکان، پیداگۆگی، شانو و هتد. 

ئەو تیۆرییەی لەپشت سایکۆدراماوە هەیە، تەندروستی مرۆڤەکانە کە توانای خۆ گونجاندینیان هەبێت و لەگەڵیشیدا توانا  هونەریەکانی خۆیان پیشان بدەن و لە ژیانێکی داهێنەرانەدا بژین، ئەوەش پەیوەستە بە پەیوەندی و مامەڵەکردن  لەگەڵ کەسانی تردا، بە واتای مرۆڤ لە پەیوەندیکردندا لەدایک دەبێت. 
 
وشەی سایکۆ دراما  لە دوو وشە پێکهاتووە، سیکۆ واتە رۆح یان دەروون، دراما واتە ڕوداو. میتۆدی سایکۆدراما بە واتای کە کەسێک بتوانێت گەمەی دۆخێکی هەست و سۆز بکات،  یان هەست و سۆزێک پیشان بدات، ئەو دۆخەش بۆنموونە وەک: کێشەیەک، ناکۆکی، خورپە، شۆک، تراوما، مەرجیش نیە ئەو حاڵەتە لە ژیانی ڕاستەقینەیدا ڕویدابێت، دەتوانرێت وەک بابەتێک مامەڵەی لەگەڵدا بکەین کە دەشێت لە ئایندەدا ڕووبدات. ئەویش بەواتای پرسیار لە ڕودانی دەکەین. ئەمەش ئەوەمان بۆ ڕون دەبێتەوە کە میتۆدی سایکۆ دراما دەتوانێت کار و مامەڵە لەگەڵ ئەو ڕوداوانەش بکات کە ڕویاننەداوە، بە هەمان شێوەش ئەو ڕوداوانەی دەشێت ڕووبدات و شیانی ڕودانی هەیە.  
سایکۆدراما دەتوانرێت بە چەند شێوەیەک بەکاربهێنرێت وەک : 
              
- ئامرازێکی دیاریکردن ( دیاگنۆس - تشخیچ)، بەهۆی ئەوەوە کێشەی کەسەکە دیاری دەکرێت .
- کەسەکە لە چالاکی وکرداردا (ئاکسیۆن) پیشانی دەدات کە چ شتێک بەلایەوە گرنگە.
- لەتراپیدا ( وەرگرتنی چارەسەر) کەسەکە دەگاتە حاڵەتی کاتارسیس ( پاکبوونەوەی ڕۆح و ئازدبوونی هەست وسۆزەکانی) و تێگەیشتنی فراوانتری دەبێت لەخۆی و لەخەڵکانی تر.
-  وەک ئامرازێک بۆ چاکردنەوە وسارێژکردنەوەی نەخۆش وزیان پێگەیشتوەکان 
-  دەتوانرێت شێوازێکی نوێ و مرۆڤدۆستانە بدۆزینەوەو لەگەڵ و لەگەڵ خەڵکانی تردا پیادەی بکەین.

عادەتەن نەخشەی دانیشتنێکی سایکۆ دراما لە سێ قۆناغ پێک دێت، کاری ئەوکەسەی کە دانیشتنەکان رێک دەخات و پییدەوترێت دەرهێنەر:   

1-قۆناغی خۆگەرمکردنەوە، کەسەکان لە گروپەکەدا وتووێژ دەکەن، کێشەیەکەش زۆڕ بە روونی کاری لەگەڵ دەکرێت.

2- قوناغی بەدرامیکردن – بەڕوداوکردن ( بە کرداردن/ وێناکردن) لە لایەن کەسێک لە بەشداران حاڵەتێک نمایشدەکرێت. پاڵەوان خۆی ڕۆڵەکان دەستنیشان دەکات، واتای ئەگەر کێشەکە پەیوەست بێت بە چەند کەسێکەوە خۆی بەشدارە لەگەڵ دەرهێنەر بۆ دابەشکردنی ڕۆڵەکان. یان خۆی دەتوانێت ڕۆڵی ئەوان بەجیا ببینێت.

3 قۆناغی گفت و گۆ: پاشان دەگەڕێنەوە لای گروپکە ئەو نمایشەی کردویانە لەگەڵ بەشداران گفت و گۆ دەکەن، 
یەکێک لە ئامانجە دیارەکانی سایکۆدراما ئەوەیەکە ئەو کەسە یان خۆشەکە تێگەیشتنی لەسەر خۆی هەبێت و بەهۆی تێگەیشتن لەخۆی چۆن بتوانێت مامەڵە لەگەڵ ئەوانی تردا بکات، چۆن لە حاڵەت و دۆخی ئەوانی تردا بژی.


13/07/2021



وتارەکانی تری نوسەر