کاتارسیس

زاهیر عەبەرەش

مۆرینۆ لەپاڵ ئەو هەموو جۆری تەکنیکە، میتۆدێکی تری داهێنا بە نێوی شانۆی کاتارسیس.  لەم بەشەدا پێناسەی ووشەی کاتارسیس دەکەین کە چۆن لە مێژودا، چۆن لە دەرونزانی و چۆن لای مۆرینۆ پێناسە کراوە، چۆنکە ئامانجی مۆرینۆ گەیشتنی پاڵەوانەکانە یان نەخۆشەکانە  بە کاتارسیس. زۆر جار لە کاتی لێکۆڵینەوە لە ئەدەبی کلاسیکی و مێژووی شانۆ دا گوێمان لە وشەی کاتارسیسCatharsisدەبێت. ئەم چەمکەجارێکی تر مۆرینا لە سایکۆدرامادا جەختی لەسەردەکاتەوە، جا ئایا کاتاریس چیە؟ چۆن پەڕیوەتەوە زانستی دەرونزانی؟ زۆر کەڕەت لێکۆڵەرەوانی کورد و تەنانەت عەرەب وشەی کاتارسیس تەنها بە ( پاکبوونەوەی رۆح) لێکیان داوەتەوەو یان تەرجەمەیان کردووە، جا ئایا لە ڕوی پراکتیکیەوە پاک بوونەوەی ڕۆح چییەو چۆنە و لە چ حاڵەتێکدا بەکار دێت؟.

دەمەوێت ئاماژە بەوە بدەم کە وشەی کاتاریسیس لە وشەیەکی یۆنانیە وەرگیراوە لە چوارچێوەی فەلسەفەی ئەرستۆدا بەمانای پاکبوونەوە، پاکسازی,تەنفیسێکئ سۆزەکانمان یان خاوێنکردنەوە لەژێر پەستانێک یان زەبرێکدا دێت، کە سەرچاوەکەی لە فرمانی کاتارینەوە کە بەواتای پاکی بکەر،هەروها بنچەکەی دەگەرێتەوە بۆ وشەی کاترۆس پاک یان ڕوون. ئەم چەمکەش لەلای ئەرستۆ بەکارهات کەمەبەستی ئەوەبوو تراژیدیا پاکمان دەکاتەوە. هەرچەندە لای هەندیک بیرمەندو نووسەری ترا ئەم چەمکە خرایە ژێر پرسیارەوە. وشەکە لەسەردەمی ئەرستۆدا زۆر باو بوو، رۆژگارێکی زێڕینی هەبوو،  ئەرستۆ وشەکەی بۆ پێناسەکردنی ئامانجی تراجیدیا لە شانۆ و شیعردا بەکار هێنا. بە وتەیەکی تر وشەکەی بە میکانیزمێک پێناسەکرد کەبەهۆیەوە دەتوانین لەباری سۆزداری و هزری، ڕۆحیەوە خۆمانی پێ پاکبکەینەوە. ئەو باوەڕی وابوو خەڵک دەتوانێت بە ئاسانی خۆی لە کێشەکانی خۆیان ڕزگار بکەن، ئەویش بە بەشداریکردن و خۆسەرقاڵ کردن بە ڕوداو پلانی شانۆییەکەوە، بەتەنها بەگەڕانەوەو پەیوەست بوون بە پاڵەوانی سەرەکی ناو چیرۆکەکە بۆ ئەوەی ڕەنگدانەوەی بەسەر خەڵک بیننەراندا هەبێت ئیدی لە کێشەکانی خۆیان دوردەکەونەوە. . بۆ ئەوەی ئێمە ئازارەکانی خۆمان بیر بچێتەوە دەبێت خۆمان پەیوەست بە ئازارەکانی پاڵەوان بکەین و لە هەستو سۆزەکانی ئەودا بژین. مانای کاتاریسیس لە دەرونزانییدا: کاتاریسیس ڕێگە چارەسەرێکی دەرونیە بۆ دەرکردنی هەموو نائومێدیەکانمان، هەستە خراپەکانمان کە کار بکاتە سەر لەش ساغیمان و ئەو بەرەنگاریانەی کە رێگربن لەبەرەو پیشەوە چوونمان.

کاتارسیس یان پاکبوونەوە لە دەرونزانیدا ئاماژەیە بۆ پرۆسەیەکی پاکسازی کە هەستە خراپەکان لەبەین بەرین، ئەمەش وەک کردنەوەی پەنجەرەیەکە بۆ هەواگۆڕکێ بەسەر ئەو شوێنەی کە زەمەنێکی زۆرە کە کێشەکانمان، دردۆنگی و قەلەقیمان تێدا قەتیس ماوە و کۆبونەتەوە. ئەو پەنجەرەیەش، هەوا کێشێکە کە خەم و توڕەبوونەکانت هەڵدەلوشێت. شوێنێکی تەندروست باش. ئارام، ئاسان و دۆخێکیی دەرونی باشتر ئامادە دەکات. ئەم چەمکە ڕەگی لە نەهجە دەرونشیکاریەکەی فرۆیدا هەیە. چەند سەدەیەک دواتر سیگمۆند فرۆید و یوسف برویەر( یوسف برۆیەر دکتۆریکی نەمساوی بوو هاوڕڕی فرۆید بوو لەگەڵ فرۆیدا بنچینەی شیکاری دەرونیان دامەزراند) وشەی کاتارسیس – یان  بەکارهێنایەوە بۆ پێناسەکردنی میتۆدێک  بە نێوی میتۆدی کاتاریس. بۆ ئەمەش کردنەوەی یادگاریەکانمان و تەڵەو گرێی دەرونیەکانمان پێویست بوو کە زۆر جار کێشەکانی دنیای دەرەوەمانی تێدا دەشارینەوە، لە ئێستادا ئەم تێرمە زۆرجار لە بواری دەرونزانیدا بەکاردەهێنرێت. شیکاری دەرونی باس لە میتۆدێکی کاتاریس دەکات بۆ باسکردن و تێگەیشتنێکی سەروبن و چاکردنەوەی شیکاریەکە.

میۆدەکە مانای وایە کە نەخۆشەکە بەهۆی هیپنۆتیزەکردنەوە (خەولێخستن) ژیانێکی تری پێدەبەخشن و ئەویش کاردانەوەی بەرامبەر ئەو هەست وسۆزانەی خۆی کەپەیوەستە بە ژیانی ڕابوردویەو کەلەوە بەر چەپە و خەفەکراون، یان لە حاڵەتێکی تراومادا ژیابێت. بەپێی کات جەختکردنەوە لەسەر کاتاریس کەمبۆتەوە لە  شیکاری دەرونیدا بەڵام لە میتۆدی نوێدا بۆ چارەسەرکردن خۆی نوێ کردۆتەوە. لە شیکاری دەروندا مرۆڤ دەتوانێت باسی  کاتاریسیس وەک میتۆدێک بکات بۆ تەواو سەروبنکردن و ساڕێژکردنی بەسیرەت و تێگەیشتن  لە ئەنجامی شیکاریەکان، ئەی لە ڕووی پراکتیکیەوە و چۆن لە کار و فەرمانی رۆژانەماندا بەکاری دەهێنین، چونکە پەیوەستیەکی زۆری بە هەستەوە هەیە لە پیادەکردنی فەرمانێکدا، بۆ نموونە مارینۆ کارتاریسیس بەو شێوەیە پێناسەی دەکات کە بە دیدی من جوانترین و ئاسانترین تێگەیشتنە بۆ  وشەکە، ئەو دەڵێت ئەگەر ئێمە واجبێکمان لەسەر بێت کاتێک ئەو ئەرکە جێبەجێ دەکەیت هەست بەچی دەکەین؟ ئە و حاڵەتەی کە تێدا دەژیت دوای لەحزەی تەواوکردنی کارەکەت ئەوە کاتارسیسە، زۆر جار ئێمە دەمانەوێت سەردانی کەسێکی نزیکمان بکەین کە نەخۆشە یان لە لەخۆشخانە کەوتووە، بەهۆی سەرقاڵیتەوە بوارت نەبووە بەڵام دەرفەتێک دەدۆزیتەوەو سەردانی دەکەیت، نەخۆشەکەش زۆر دڵخۆش دەبێت بەوەی کەسەردانت کردووە تۆش ئەو ئەرکەت بەجێگەیاندووە کە دەبوو بیکەیت، ئەو حاڵەتە پێی دەوترێت کاتارسیس. نموونەیەکی دی تۆ خوێندکاریت وەزیفەی قوتابخانەت لەسەرە و چەند رۆژێکی ماوە تۆ هێشتا ئەرکی مەکتەبت جێبەچی نەکردووە، بەڵام ئەو شەوەی بۆ بەیانی کە دەبێت ئەو ئەرکەی لەسەرتە بدەیتە مامۆستاکەت، ئەو شەوە هەموو ئەرکەکەت جێبەچی دەکەیت کە ماوەیەکی زۆرە پشتگوێت خستووەو نەتکردووە، کاتی تەواوکردنی وەزیفەو ئەرکەکەت ئاهێک هەڵدەکێشیت، لە حاڵەتێکدا دەژیت ئەو حاڵەتە پێی دەوترێت کاتارسیس.

مۆرینۆ ووشەی شانۆی کاتارسیسی داهێنا گروپێکی شانۆی دروست کرد، تێیدا بەکۆمەڵ چارەسەری ئەو کەسانەی تێدا دەکرد کە تووشی تراوما یان دەستدرێژیکردنی سێکسی بوون، دوای ئەوەی کچەکان خۆیان لەو شۆک و تراومایە دەرباز دەکرد مۆرینۆ ناوینا کاتارسیس، واتا پاکبوونەوە کرانەوە بەسەر خۆیاندا، چونکێ خەڵکانی تووش بوو بە تراوما هەستەکانی خۆیان لە ناوەوە کلۆم دەدەن، کاتێک بتوانی دەرگاداخراوەکانی سەر هەستەکانت بکەیتەوە ئەوە تیمارکردنێکی گەورەی ڕۆحە، زۆرگرنگە ئەوە بە توانست و ڕەوتی نەخۆشەکە ئەنجام بدرێت.


04/08/2021



وتارەکانی تری نوسەر