ئەگەری قەیرانەكان گۆڕان بۆ كوێ دەبات ؟

د. سامان شاڵی
گۆڕان لەم كاتەدا لەبەردەم دوو قەیراندایە، یەكەم حكومەت و دووهەم پەرلەمان. چۆن دەتوانێت مامەڵە لەگەڵ ئەم دوو لایەنە بكات ؟! 

أ- حكومەت
بۆ ئەم پرسە (5) ئەگەری لە بەردەمدا هەیە:
1- ئەگەر حكومەت هەڵبوەشێتەوە: ئەمە رێگا یاساییەكەیە كە مافی سەرۆك وەزیرانە كە دەست لەكار بكێشێتەوە.  
ئەمەش دوو ئەگەری تر لەخۆ دەگرێت، ئایا گۆڕان بەشداری حكومەتی نوێ دەكات یان نا؟ 
(أ) ئەگەر گۆڕان ببێت بە بەشێك لە حكومەتی نوێ، چۆن دەبێت و چەند وەزارەتی ئەدەنێ؟ (چەندی سیادی و چەندی خەدەمی)، مەرجی پارتی چی دەبێت بۆ بەشداری كردنی گۆڕان لە حكومەتی نوێدا؟
(ب) ئەگەر مەرجەكانی پارتی ببەسترێتەوە بە پرسی سەرۆكایەتیەوە، ئایا گۆڕان ڕازی دەبێت؟ یان نا!
 بەبیی یاسای ژمارە (1)ی ساڵی (2005) ماددەەی (10) بەشی یازدەم لە یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان – عێراق. پەرلەمان ناوی سەرۆك وەزیران ئەدات بە سەرۆكی هەرێم، سەرۆكی هەرێم دەاوا لێ‌ دەكا وەزارەتەكەی لە ماوەی (30) سی رۆژدا پێك بهێنی. بەبیی بەشی سیازدەمی هەمان یاسا (كاتی ئەنجومەنی نیشتمانی – عیرَاق، ئەنجومەنی وەزیران یان وەزیر لە متمانە دەخات، سەرۆكی هەرێم فەرمانی قبوڵكردنی دەست لە كار كێشانەوەیان دەردەچوێنی.)
 بەسنكردنی پەرلەمان پێویستە بۆ لابردنی ئەنجومەنی وەزیران یان پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌.  
2- مانەوەی گۆڕان لەناو كابینەی هەشتەمدا چۆن دەبێت؟ وە مەرجی پارتی چییە؟ ئایا پارتی هەمان وەزارەت دەبەخشێتەوە یان دەیگۆرێت؟ وە ئایا گۆڕان رازی دەبێت یان نا؟ 
3- ئەگەر گۆڕان بچێتە دەرەوەی حكومەت وەك ئوپۆزسیون كار بكات. ئەم هەنگاوە گۆڕان دوور دەخاتەوە لە دەستەڵات و هەندێك جەماوەری پێخۆشحاڵدەكات. بەڵام چەند ئەتوانێت ئەم جەماوەرە رابگرێت هەتاكو هەڵبژاردنی 2017 یان دواتر؟ 
وە هەڵسەنگاندنی شكستی گۆڕان لە حكومەتدا چۆن دەخوێنرێتەوە لە دوو ساڵی داهاتوودا. (ئایا كورتهێنان دەرئەنجامی ئەدائی وەزیرەكانیەتی، یان دەرئەنجامی رووداوەكانی پەرلەمانە، وەیان ئاكاری توندوتیژی خۆپیشاندانەكانە، یان هەرسیكیانە؟؟) 
4-  پشتبەستن بە حیزبەكانی تر: حیزبەكان بەشێوەیەكی كرداری هیچ پشتگیریەكیان لە گۆڕان نەكردوە بەڵكو هەر بەدروشم لایەنگیر بوون، ئەوان هەموویان دەمێننەوە لە حكومەتدا ئیتر بە هەر هۆیەك بێت.
5. لابردنی سەرۆكی وەزیران: پیدانی یان وەركرتنەوەی متمانە لە حكومەت یان وەزیرەكانیەنی دەسلاتی بەرلەمان، بە بیی یاسی هەلبژاردانی هەمواركراوی پەرلەمانی كوردستان مادەی 54.  

ب- پەرلەمان
لە 23ی حوزەیرانەوە، گۆڕان سەركردایەتی فراكسیۆنەكانی كرد بۆ پرسی یاسای سەرۆكایەتی هەریمَ كە ئەمەش نارەزایی فراكسیۆنی پارتی لێكەوتەوە و ئەنجامی نۆ كۆبونەوەی حیزبەكان بۆ ئەم پرسە بێ‌ ئەنجام بوو، دەرئەنجام ئەوە بوو كە سەرۆكایەتی پەرلەمان رێگەی لی گیرا لە گەرانەوەی بۆ شوێنی كاری خۆی. لێرەوە دەتوانین بڵین كە ئەم ئەگەرانە هاتونەتە پێش پەرلەمان:
1- هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان: ئەكەر پتر لەنیوەی ئەندامەكانی (56) دەستیان لە كار كێشایەوە بە پێی  یاسای ژمارە (1)ی ساڵی (2005) ماددەەی (10) بەشی چوارەم (1) لە یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان - عێراق. لەم حاڵەتەدا ئەگەر پەرلەمان هەڵبوەشێتەوە لەماوەی 15 پازدە رۆژا سەرۆكی هەرێم فەرمانێ‌ بۆ ئونجامدانی هە ڵبژاردنی گشتی دەردەكات هەتا هەڵبژاردنی نوێ هەرێم بێ پەرلەمان دەبێت و پرۆسەی یاسادانان دەوەستێت. بەبیی عورف سەرۆك وەزیران ئەتوانی بڕیار دەربكات كە هیزی یاسای هیە هەتا ئەوكاتە پەرلەمانی نۆی هە ڵبژاردنی بوئەكریت؟ 
2- گەراندنەوەی سەرۆكی ئێستای پەرلەمان بە چ مەرجێك دەبێت و ئایا گۆڕان رازی دەبێت یان نا؟ ئەمەش خوێندنەوەی بۆ دەكرێت لەكاتی زانینی مەرجەكانی پارتیدا.
3- سەرۆكی پەرلەمان دەست لەكار بكێشێتەوە بە پێی ماددەەی (16) (1) (لە حاڵەتی پێشكەش كردنی یەكێك لە ئەندامانی دەستەی سەرۆكایەتی دەست لەكاركێشانەوە لە پێگەكەیان ئەوا پاش رەزامەندی پەرلەمان بە زۆرینەی ژمارەی دەنگی ئامادەبووان قەبول دەكرێت.) بەبی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانی – عێراق. 
4. لە كاتی بەتاڵبوونی پێگەی سەرۆكی پەرلەمان یان جێگرەكەی یان سكرتێر لەبەر هەر هۆیەك بێت ئەوا پەرلەمان لە یەكەم دانیشتنی گرێدراوی دوای بەتاڵبوونەكە وە بەهەمان رێگەی دەقكراو لەم پێڕەوەدا جێگرەوەیەكیان بۆ هەڵدەبژێرێت. بە پێی ماددەەی (16) (2) لە پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانی – عێراق.
5. لابردنی سەرۆكی پەرلەمان: ئەم پرسە لە پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان باسی لەسەر نەكراوە، بەلام لە پڕۆژەی پەیڕەوی ناوخۆ لابردنی سەرۆكی پەرلەمان دەكرێت ئەگەر 2/3 ی ئەندامانی پەرلەمان متمانەیان لە سەرۆك سەندەوە، یان لە سەرۆكایەتی سەندەوە بە پێی ماددەەی (15) (2) لە پەیرەوی پڕۆژەی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانی - عێراق. بەلام ئەم پڕۆژەیە دەنگی لەسەر نەدراوە وەنەبوتە یاسا.   
وەبەمش هەموو 24 ئەندامەكانی گۆڕان وەكو ئوپۆزسیون ئەمێننەوە. لەدەستدانی سەرۆكایەتی پەرلەمان شكستیەكی گەوەرەیە بۆ گۆڕان!

ج - هەڵبژاردنی پێشوەخت
ئێستا زۆرینەی حیزبەكان داواكارن كە هەڵبژاردنی پێشوەخت بكرێت وەك چارەسەر، ئەگەر لایەنەكان نەگەشتنە هیچ رێكەوتنێك.
هەڵبژاردنی پێشوەخت بەیاسای سەرۆكایەتی هەرێمێ‌ كوردستان دەكرێت كە هەردوو پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێم لەیەك كاتدا هەڵبژاردنیان بۆ بكرێت بەپێی یاسای ژمارە (1) ماددەی (4) ساڵی (2005)ی سەرۆكایەتی هەرێمێ‌ كوردستان - عێراق، وەسەرۆك لە ناو خەڵكەوە راستەوخۆ هەڵدەبژێردرێت بە پێی ماددەی دووەمی هەمان یاسا. كە ئەمەش قەیرانەكان دەخاتەوە چوارگۆشەی یەكەم، كەواتە ئەم هەموو كۆبونەوەو هەڵچون و كوشتن و نارەزایی و نەهامەتی كەبەرەورووی حكومەت و پەرلەمان بووەوە بە هیچ چوون !!! وەبرسی دەستوریش ئەخاتە دەست بە رپەرلەمانی نوێدا. 
ئەكەر هەڵسەنگاندن بكەین بۆهەمو ئەم ئەگەرانە ئەبیت گۆڕان بگەڕێتەوە بۆ جەماوەرەكەی وخەلك (ماموستای زانكۆكان، كومەلكەی مەدەنی، یاسا ناسان، دەستەلاتی چوارەم، شارەزایانی بواری رامیاری وكومەلایەتی، هتد..) بوئەوەی هەر بریاریك بدات لە بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان بیت وەبشتوانی پشمەركە قارمانەكانمان و یە كگرتویی خاكی كوردستان بیت.


29/10/2015



وتارەکانی تری نوسەر