نه‌وت له چه‌قی کێشه‌کاندا!
ئاریان تاوگۆزی*
یه‌کێک له پاڵنه‌ره به‌هێزه‌کانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ ده‌ستوه‌ردان له کاروباری وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات له چه‌ند ده‌یه‌ی دوایدا که گرنگترینیان جه‌نگی که‌نداوی فارسی یه‌که‌م که هاوپه‌یمانی زیاتر له 34 وڵات بون به سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکا بۆ وه‌ده‌رخستنی سوپای عیراق له کۆیت کردیان پاڵنه‌ری ئابوری و یان تایبه‌ت تر پاڵنه‌ری وزه و نه‌وت بوو.
نه‌وت خوێنی شاده‌ماری ئابوری وڵاتانی پیشه‌سازی و پێشکه‌وتوی ڕۆژئاوایه، هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک له سه‌ر سه‌رچاوه‌کانی نه‌وت و هێڵه‌کانی گواستنه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ کاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ئابوری ووڵاتانی ڕۆژئاوا و ئاستی گه‌شه‌ی ئابوریان داده‌نێت. کاتێک ئابورییه‌کی گه‌شه‌سه‌ندو گرنگترین پێوه‌ره بۆ سه‌رکه‌وتنی حکومه‌ته‌کان، ئه‌وا به‌ده‌ستهێنانی خوێن بۆ به‌زیندو هێشتنه‌وه‌ی لاشه‌ی ئابوری ڕۆژئاوا په‌یوه‌سته به مان و نه‌مانه‌وه. وڵاتانی ڕۆژئاوا هێزی سه‌ربازی و ئابوری و دیپلۆماسی خۆیان به‌کارده‌هێنن بۆ گه‌ره‌نتی کردنی به‌ده‌ستهێنانی نه‌وت به نرخێکی هه‌رزان و به‌رده‌وام. هه‌ندێک له سیاسی و پیاوانی ده‌وڵه‌تی وڵاتانی وه‌ک به‌ریتانیا و ئه‌مریکا له نه‌وت وه‌ک ئاژه‌ڵه کێویه‌ک ده‌ڕوانن ئه‌و که‌سه‌ی ڕاوی کرد یان ده‌سته‌مۆی کرد ئه‌وا بۆ خۆی ده‌بێت وه به هه‌مان شێوه له ووڵاتانی نه‌وتی که‌نداوی عه‌ره‌ب و وڵاتانی تر ده‌ڕوانن که هه‌وڵی کۆنترۆڵکردن و ده‌سته‌مۆ کردنی ده‌ده‌ن له ڕێگای حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانیه‌وه.
له کاتی گرانی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌کانی جیهاندا به ڕێژه‌یه‌ک که مه‌ترسی مامناوه‌ند یان درێژخایه‌ن دروست بکات بۆ سه‌ر ئابوری ئه‌و وڵاتانه ئه‌وا ستراتیژیه‌تی به‌ده‌ستهێنانی وزه‌ی ئه‌و وڵاتانه ده‌بێته ئه‌جێندای له پێشی حکومه‌ته‌کانیان وه چاوپۆشی کردن له پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و بێ ڕه‌وشتی له سیاسه‌تدا زیاتر تۆخ ئه‌بێته‌وه. سه‌دای ده‌نگده‌رێکی به‌ریتانی یان ئه‌مریکی که ده‌یه‌وێت چه‌ند پاوه‌نێک یان دۆلارێک پاشه‌که‌وت بکات له ئه‌نجامی هه‌رزانی نرخی نه‌وت زۆر به‌رزتر و بیستراو تره له مافی ئاواره‌یه‌کی کۆبانی و شه‌نگال و برسیه‌کی سۆماڵی و نه‌خۆشیکی ئیبۆلا له لایبیریا.
له کاتێکدا نرخی نه‌وت دابه‌زیوه بۆ خوار 60 دۆلار بۆ به‌رمیلێک که زیاتر له رێژه‌ی %50 له‌چاو پارساڵ هه‌مان کات. ئه‌م نرخه نزمه‌ی نه‌وت چه‌ندین ئامانج بۆ ئه‌مریکا و ڕۆژئاوا و هاوپه‌یمانه‌کانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌پێکێت.
1. له‌ناوبردنی و فشارخستنه سه‌ر ئابوری روسیا که به مه‌رجه‌کانی ئه‌مریکا و ئه‌وروپا سه‌باره‌ت به ئۆکرانیا و سوریا ڕازی بێت وه هه‌روه‌ها دانانی سنورێک بۆ ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆکی ڕوسیا که له ئه‌وروپا به هیتله‌ر ده‌شوبهێنرێت.
2. کارتێکی کاریگه‌ری ئه‌مریکا و وڵاتانی که‌نداوه به تایبه‌تی سعودیه بۆ داته‌پاندنی زیاتری ئابوری ئێران له‌و ڕێگایه‌شه‌وه که‌مکردنه‌وه‌ی هاوکاری سه‌ربازی و مادی ئێران بۆ ڕژێمی ئه‌سه‌د له سوریا. ستراتیژی جه‌نگی نه‌وتی سعودی به‌رامبه‌ر به ئێران له پاش سه‌رکه‌وتوو نه‌بونی پلانه‌کانی تریان که خۆی له به‌هێزکردنی گروپه ئیسلامیه توندڕه‌وه‌کانی وه‌ک نه‌سره و داعیش له سوریا له دژی حوکمڕانی به‌شار ئه‌سه‌د و گروپی دژه حوسیه‌کانی یه‌مه‌ن و گروپی سونه‌کانی لوبنان به‌رامبه‌ر به حیزب الله و عه‌شایه‌ر و هه‌ندێک له حیزبه سیاسیه عه‌ره‌به سونیه عێراقیه‌کان به‌رامبه‌ر به حکومه‌ته‌که‌ی مالیکی.
3. په‌ره‌دان به گه‌شه‌ی ئابوری ئه‌مریکا و ئه‌وروپا که له ساڵی 2008 وه توشی قه‌یران بوه و چه‌ند وڵاتێکیان له لێواری (ئیفلاسی) دابون به‌تایبه‌تی وڵاتانی زۆنی یۆرۆ.
4. له‌ڕێگای خستنه بازاڕی کاڵای هه‌رزان که له ئه‌نجامی دابه‌زینی نرخی نه‌وت به‌ده‌ست دێت گورز له ئابوری چینی ده‌درێت.
5. هه‌وڵێکی تره بۆ رازیکردنی ئیسرائیل له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه بۆ په‌یڕه‌وکردنی سیاسه‌ت و ستراتیژی شه‌ڕی سارد بۆ له‌باربردنی به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌که‌ی ئێران.
جۆن مه‌کین ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سیناتی ئه‌مریکا ووتی پێویسته سوپاسی سعودیه بکه‌ین به زیاترکردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت. نرخی نه‌وتی ئه‌وه‌نده دابه‌زاند که کاریگه‌ری زۆر خراپی کردوه‌ته سه‌ر ئابوری ڕوسیا. دابه‌زینی نرخی نه‌وت بوه هۆکاری دابه‌زاندنی نرخی ڕوبڵی ڕوسی که له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2014 وه تا ئێستا زیاتر %84ی به‌هاکه‌ی له‌ده‌ستداوه به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مریکی.
وڵاتانی زه‌ره‌رمه‌ند له پله‌کانی پێشه‌وه، ئێران، ڕوسیا و عێراق وڵاتانی تری به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتن که سعودیه و ولاتانی تریش له‌و نێوه‌نده‌دان به‌ڵام بۆ سعودیه و وڵاتانی تری که‌نداو وه‌ک ده‌وترێت بردنه‌وه یان قازانج ته‌نها به پاره ناپێورێت و ئه‌وان بردنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌که‌یان زیاتر له ئابوریه‌که مه‌به‌سته و ده‌توانن به‌و نرخه که‌مه‌ش ئابوریه‌کانیان به‌بێ سه‌ر ئێشه به‌ڕێوه‌به‌رن.
بۆ عیراق کاریگه‌ریه‌که‌ی له به‌راوردکردنی بودجه‌که‌ی به ئاسانی به‌ده‌رده‌که‌وێت، بودجه‌ی ساڵی 2013-2014 ی عێراق بریتی بوو له زیاتر له 164 ترلیۆن دینار به‌رامبه‌ر به 125 ملیارد دۆلار به‌ڵام بودجه‌ی ساڵی 2014-2015 ی عێراق بریتیه له 123 ترلیۆن دینار به‌رامبه‌ر به 105.28ملیارد دۆلاری ئه‌مریکی به جیاوازی و کورتهێنانی 23 ترلیۆن دینار به‌رامبه‌ر به 19.72 ملیارد دۆلار.
بۆ وڵاتێکی وه‌ک عیراق که به زۆر کێشه‌ی نائاسایی دا تێپه‌ڕ ده‌بێت کورتهێنانی بودجه کاریگه‌ری کاره‌ساتبار ده‌توانێت به‌دوای خۆیدا بهێنێت وه ئه‌م کاریگه‌ریان بمانه‌وێت یان نا پریشکی به‌ر کوردستانیش ده‌که‌وێت.
_______________________________________
*ماسته‌ر له دیپلۆماسیه‌ت، یاسایی نێوده‌وڵه‌تی و گۆڕانکاریه جیهانیه‌کان له به‌ریتانیا
28/12/2014
وتارەکانی تری نوسەر