سلێمانی ، مەحکوم و سوغرە کێش نابێت ..

هۆشیار عەبدوڵا

بە حەڵەب بونی سلێمانی ، گەمەیەکی سیاسی بێ چەند و چوونی پاراستنی پارتیە ، جیا لەوەی پیلانێکی بە بەرنامە کراوە شەڕێکی نەفسی و ئیرهابێکی ڕێکخراوە دژی ئەو شارە و مەبەستیانە ئازایەتی و ئازادی خەڵکەکەی بەو جۆرە دیعایانە بشکێنن وترس و دڵەڕاوکێیان لا بچێنن.

ئامانجی هەرە سەرەکی ئەوەیە بە خەڵک بڵێن بێ موچەیی و بێ کارەبایی و بێ خزمەتگوزاری و بێ ژیانیت قبوڵ بێت لەوانە خراپتریش هەیە ، قبوڵی بکە لە چەتەکانی کوردایەتی چونکە لەبێموچەیی خراپتر هەیە ئەها حەڵەب !

لە نیازی دەزگا سیخوڕیەکان و ساختەچیە قەومەچیەکان دژ بە سلێمانی تێدەگەم ، وەلی لە خۆش باوەڕی و دڵسافی هەندێ لە ڕۆژنامەنوس و ڕۆشنبیر و سیاسی تێناگەم کە چۆن و بە کام لۆژیک دەچنە ژێر کاریگەری ئەو جۆرە دیعایانەوە...، چۆن ڕازی دەبن ببنە بەشێک لەو ئەجێندایە ؟!

حەڵەب و تەجروبەی سوریا نەک ئاماژەی گواستنەوەی نیە ، بەڵکو لە بارە دیارەکەیدا دەلالەت لە سنورداربونی ململانێی نێو دەوڵەتی دەکات بەو تایپەی کە کارەساتی حەڵەبی دروستکرد ، ئایندەی ململانێی ئێران و ئیدارەی نوێی ئەمریکا بۆ هەر قۆناغێک هەڵبکشێ لە عێراقدا ناگاتە ئەو ئاستەی فاڵی بۆ دەگیرێتەوە ، ئاخر خۆ کۆماریەکان یەکەمجاریان نیە پڕۆژەیان بۆ تەوقدانی ئێران هەیە و ئێرانیش لەگەڵ سیاسەتی کۆماریەکان ڕاهاتوە ،  لە بارێکیا داگیرکردنی عێراق لەلایەن کۆماریەکانەوە دژ بە نفوزی ئێران بوو دەرەنجامەکەی دەرکەوت کەنفوزی هەردولا لە عێراق یەکسان بوون بەچی ، مەبەستمە بڵێم ئەو دوو وڵاتە لە بەرزی ونزمی سیاسی و سەربازی یەک تێگەیشتون ، جا لەئەمریکا کۆماری لە حووکم بوبن یا دیموکراتەکان ئەمە بۆ تەوەجوهەکانی ئێرانیش ڕاستە .. ؟! 

پارتی لەبری دۆزینەوەی چارەیەک بۆ مەترسیەکانی سنوری قەڵەمڕەوەکەی خۆی بەهۆی لەشکرکێشی تورکیا و بونی پەکەکە لە شەنگال و حەساسیەتی تەقینەوەی دۆخەکە لەو سنورەدا لە ئان و ساتایە، هاتوە تەپڵ بۆ شەڕێکی نەفسی و دەرونی دژ بە سلێمانی لێئەدات ..سلیێمانی نە قەت مەحکومی عەجەم و نە قەتیش سوغرە کێشی هیچ ئالێک دەبێت .

ئەم دیعایە و شەڕە نەفسیە دیسان بە هۆی داودەزگا ئیعلامیەکانی نەوت و بەکرێگیراوەکانیەوە بەهۆی پارەی مۆڵی تاڵانی نەوتەوە ئەنجامئەدرێت ، گرنگە لەم جۆرە هەوڵانەوە بزانرێت دەسەڵاتی سیاسی شکستخواردوو بە،نیازی چ چەپاندان و ترساندن و وێرانکردنێکی کۆمەڵگەی کوردیە .

23/12/2016



وتارەکانی تری نوسەر