کاتێک شکۆی حزب یەکسان دەبێت بە وەرگرتنی وەزارەت

هۆشیار عەبدوڵا

ناکۆکیەکانی یەکێتی و پارتی  لە بەغداد تا ئەم لەحزەیە تەنها لەسەر پۆستە.

لەم خولە نوێیەی پەرلەمانی عێراقدا، جگە لە شەڕ و داوای پۆستی سەرۆک کۆمار ، شەڕ و داوای پۆستی وەزارەت لە نێوانی یەکتری ، تاکە شەڕ و داوایەکی تری نیشتیمانی یا نەتەوەییان نیە.

لە هەموو ئەوانەش سەیرتر ئەوەیە شەرەکانیان لەسەر پۆست ناشارنەوە و شانازی پێوە دەکەن و بەدەنگی بەرز دەیڵێن .

ئەو دوحزبە، لەبری ئەوەی دوای ریفراندۆمە هاوبەشەکەیان بە روئیایەکی نوێ بۆ چارەسەری کێشەکان بێنەوە بەغداد، بەهەمان نەریتی دوای ۲٠٠٤ بۆ پۆست و پایەی حزبی هاتونەتەوە.

لەبری ئەوەی ئەجێندایەکی نیشتیمانی نوێ بکەنە ئەولەویەت ، کورسیان کردۆتە هەمو شتێک و شکۆی حزبەکانیان بە ژمارەی پۆستەکانیانەوە گرێداوە.

تەزویر و بایکۆت ئەوانی کردەوە بە زۆرینە، ئێستا ئیدی بێمنەتتر شەڕی بەرژەوەندیەکانی خۆیان دەکەن.


29/11/2018



وتارەکانی تری نوسەر