پاش كۆبونه‌وه دوقۆڵیهكهی ئێمه و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و، پێكهاتن له‌سه‌ر په‌له كردن له جێبه‌جێكردنی ڕیفراندۆم هه‌رای نایه‌وه‌و، زۆر كه‌س بۆچوونی خۆیان ده‌ربڕی. ئیتر له ڕۆشنبیرێكی دژی ئێمه (پارتی) یه‌وه بگره هه‌تا مامۆستایانی (پۆست مۆدێرنه توان ٢)ی نیشته‌جێی هه‌نده‌ران (زۆر به تایبه‌تی مه‌به‌ستم كاك به‌ختیار عه‌لی نیه كه به به‌رهه‌مه ئۆرژینالهكانی سه‌ری میلله‌تێكی به‌رز كردۆته‌وه) .
له‌سه‌ر ئه‌و ڕۆشنبیره نیشتیمانپه‌روه‌ره‌ی كه ڕابوردوی پڕه له سه‌روه‌ری و ڕقی له ئێمه‌یه قسه ناكه‌ین ( هه‌رچه‌نده دیارده‌ی ڕق و كینه شتێكی جوان نیه له ئینساندا و، ئهزیهزهتی ڕقاویهكه زیاتر ده‌دات هه‌تا ڕق لێبوهكه). بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش كه وا هه‌ست ده‌كات كه له هه‌یبه‌تی دراوه چونكه ڕێگا له به‌ڕێز دوكتۆر یوسف گیراوه بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی (نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان په‌ڕله‌مانی ئه‌وه‌نده لا موقه‌ده‌س بێت)، دوو هێڵی ڕاست و چه‌پی به‌سه‌ر ڕیفراندۆمدا هێنا.
له ڕاستیا ئێمه له‌م مه‌وقیفه‌ی حیزبی گۆڕان تێ ده‌گه‌ین، چونكه وا هه‌ست ده‌كه‌ن ئێمه‌و یه‌كێتی دوو به دوو و به سه‌رچڵی بڕیاری ڕیفراندۆممان داوه‌و هیچ حسابێكمان بۆ ئه‌وان نه‌كردوه. گۆڕان مافی خۆیه‌تی ئاره‌زو بكات له كۆبونه‌وه‌و مه‌جلیسه‌كانی بڕیاردا حسابی بۆ بكرێت. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به پێی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان دووهه‌م حیزبی كوردستانه و خاوه‌نی هه‌زاران كادری ماندونه‌ناسی ڕێبازی كوردایه‌تیه. ئه‌گه‌ر له‌م بڕیاره‌دا له‌گه‌ڵمان نه‌بێت، نه دونیا كۆتایی دێت و (خوانه‌خواسته) نه گۆڕانیش ده‌كه‌وێته خانه‌ی خیانه‌ته‌وه. قه‌یدی چیه، با گۆڕان ڕێنمایی بداته ئه‌ندامه‌كانی به (نه‌خێر) به‌شداری ڕیفراندۆم بكه‌ن.
له لایه‌كی تره‌وه هه‌ندێك له هه‌ڤاڵانی به‌ڕێز له سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێی توشی شۆك و موفاجه‌ئه‌یه‌كی گه‌وره بوون، سه‌ر له‌به‌ری ئه‌م ڕێككه‌وتنه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌و بونه‌ته محامی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان. ئه‌رگومێنتی ئه‌و به‌ڕێزانه ئه‌وه‌یه كه ئێمه فێڵمان له یه‌كێتی كردوه و به‌م ڕێكه‌وتنه ئیتر یه‌كێتی ده‌بێته پاشكۆی ئێمه. ئه‌مه له كاتێكا ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕاست بێت، مانای ئه‌وه‌یه یان وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی كه له‌گه‌ڵ ئێمه دانیشتن هیچ له سیاسه‌ت نازانن (بۆیه بۆمان چۆته‌سه‌ر به ئاسانی چاوبه‌ستیان لێ بكه‌ین)و، یانیش وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی نه‌یتوانیوه (یه‌كێتی بۆچوون) له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانیدا مسۆگه‌ر بكات. كه له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا (عوزر و قهباعهتێكه) كه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به ئێمه‌وه نیه و، پێویسته ڕوی گله‌ییه‌كان به‌ره‌و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بكرێنه‌وه، نه‌ك ئێمه. چونكه ئه‌گه‌ر ئێمه زاناتربین له سیاتكردنا له یه‌كێتی، ئه‌مه مهتحیێكی ئێجگار گه‌وره‌یه و له به‌رۆكمان ده‌درێت (كه ئه‌مه‌ش له سیاسه‌تا واریده).
ئه‌گه‌ریش یه‌كێتی بوبێته پاشكۆی ئێمه، به چ ویژدانێك خه‌تای ئێمه‌ی تێدایه؟... بۆ چی پاش ئه‌و مێژوه پڕ له سه‌روه‌ری و قوربانیدانه، ( خوانه‌خواسته ) یه‌كێتی منداڵه ببێته پاشكۆی ئێمه؟... بۆیه هه‌ڤاڵه به‌ڕێز ه‌كانمان له ڕیزه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی با هه‌رچیه‌كیان هه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌كتردا ساغی بكه‌نه‌وه و، بۆ په‌رده‌پۆشی كێشه‌كانی ناوخۆیان (ئه‌گه‌ر كێشه هه‌بێت) نه‌كه‌ونه به‌ردباران كردنی ئێمه. مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كه به پێویستی ده‌زانم هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بكه‌م هه‌ڵوێستی خوشك و برای به‌ڕێزم، شاناز خان و كاكه هه‌ڵۆی به‌هه‌شتی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌ده.
زۆر به‌داخه‌وه ده‌بینین لێره‌و له‌وێ هه‌ندێك له ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتیمان له تۆڵه‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌و دوو به‌ڕێزه، هێرشێكی ناڕه‌وا ده‌كه‌نه سه خۆیان و مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د. دیاره ئهمجۆرد په‌رچه‌كرداره هه‌رزه‌یی سیاسی ده‌گه‌یه‌نێت و دیسانه‌وه مه‌نتیقی (ڕق)ه. ڕقێكی ئێكسپایه‌ر و بێ مانا. چونكه مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د بلیمه‌تێكی هێنده به‌نرخه كه له بواره‌كانی سیاسه‌ت، شیعر، ڕۆمان و ڕۆژنامه‌وانی خزمه‌تێكی بێ ئه‌ندازه‌ی به مێژوومان كردوه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول بوه.
وابزانم داده شاناز و كاكه هه‌ڵۆ بایی ئه‌وه‌نده نازیان به‌سه‌ر كورده‌وه هه‌یه كه ئه‌گه‌ر بۆچونیشمان چوونیه‌ك نه‌بێت ده‌بێت به ڕێزه‌وه وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه و، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌وپه‌ڕی مومكیناتا، قسه‌شمان پێ بڵێن و جنێویشمان پێ بده‌ن (هه‌رچه‌نده ئه‌وه له ئه‌خلاقیاتی به‌رزی ئه‌و بنه‌ماڵه به‌ڕێزه به‌دووره)، ده‌بێت وا نیشان بده‌ین كه گوێمان لێ نه‌بوه‌و بێ ده‌نگ بین.له ناو حیزبه‌كه‌ی ئێمه‌دا خه‌ڵكانێك هه‌ن كه به هیچ جۆرێك بڕوایان به ڕیفراندۆم نیه، به‌ڵام ته‌سلیمی بۆچوونی زۆرینه بوون، به‌نده یه‌كێكم له‌و كه‌سانه. چونكه ئه‌گه‌ر ڕیفراندۆم بۆ ڕێزگرتنه له قانونه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، ئه‌وا بێ سوده. ئه‌و كاته‌ی كورد به كیمیایی باران و ته‌عریب و ڕاگواستن و جینۆساید و ئه‌نفال قر ده‌كرا، قانونی نێوده‌وڵه‌تی نه‌بو. ئێستاش پێویست ناكات بۆ دابینكردنی مافی سروشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌ك، هه. بێت و حسابی بۆ بكرێت.
كواڵیتی كۆمه‌ڵگه (له بواری مافه‌كانی ئینسان، دیموكراسی، یه‌كسانی جه‌نده‌ریی، سه‌روه‌ری قانون) ته‌نیا و ته‌نیا له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تدا به‌رجسته ده‌بێت. بۆیه ئێمه وه‌ك پارتی هیچ موساههمهیهك له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ناكه‌ین. به‌ڵام ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستانیش به میراتی باوكمان نازانین. خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، له پێشدا عه‌ره‌ب و توركمان و مه‌سیحیه ڕه‌سه‌نه‌كانی ئه‌م خاكه پیرۆزه‌ن، ئینجا كورد. خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ئه‌و كه‌سانه‌شن كه له كاتی ریفراندۆمدا به (نه‌خێر) ده‌نگ به سه‌ربه‌خۆیی ده‌ده‌ن. چونكه لوتكه‌ی خۆشبه‌ختی (ئینسانی كوردستانی) له قوبوڵ كردنی یه‌كتر له (ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستانه‌وه) ده‌ست پێده‌كات... با وه‌ك تۆش بیر نه‌كاته‌وه.