چوار سەرنجی کورت

د. محەمەد عەلی
یەك: بۆ ئەو بەڕێزانەی دەڵێن، "ھۆکاری ئەو ھەمو دژایەتیە بۆ ئەردۆغان، موسڵمانبونیەتی." بەڵام لە ٢٠١٧ەوە، حەلیمە یەعقوبی باڵاپۆش، سەرۆکی سەنگافورەیە و نەك دژایەتی نەکراوە، بەڵکو پشتگیریشی لێکراوە. 

دوو: بەرەکەی ئەردۆغان ئیسلامی نیە و دژ بەکەمالیەتیش نیە، مەھەپەی لەگەڵدایە کە حزبێکی توندڕەوی نەژادیە و عەلمانیشە. ھاوکات  بەرەکەی بەرامبەر گولەنیەکان و گروپەکەی داود ئۆغلۆی لەگەڵە کە ئیسلامین. 

سێ: لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردودا، ئەردۆغان ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ پشتگیریەکی سەرسەخستی داعشی کردوە، دەمیرتاش و ھاوڕێکانیشی لە ڕۆژئاوا دژی داعش جەنگاون. کە پشتگیری ئەردۆغان دەکەیت، واتە پشتگیری لە مانەوە و بەردەوامی داعش؟ 

چوار: ئەردۆغان سیستمی سیاسی لە پەرلەمانیەوە کردوە بەسەرۆکایەتی و ھەمو دەسەڵاتەکانی لای خۆی کۆکردوەتەوە. ھەمو ئاماژە و ئەزمونیش پێمان دەڵێن، لەم ناوچەیەدا،  سیستمی سەرۆکایەتی سەردەکێشی بۆ حکومڕانی دیکتاتۆری و تاكڕەوی و خێزانی، ئیسلامیەکان خۆیان قوربانی ئەم جۆرە سیستەمەن. ھاوکات لە بانگەشەدا، ئیسلامیەکان دژی سییستمی سەرۆکایەتین. بێزەحمەت چۆن ئەم ئیشکالیەتانە چارەسەردەکەن؟

18/05/2023



وتارەکانی تری نوسەر