کۆنفرانسی "یەکڕیزی و دەستور" یاخود ناساندنی نەوەی چوارەمی بارزانیەکان بۆ حکومڕانی؟

د. محەمەد عەلی
کۆنفرانسی "یەکڕیزی و دەستور" یاخود ھاتنە پێشەوەو ناساندنی فەرمی نەوەی چوارەمی بارزانیەکان بۆ حکومڕانی؟ 

-ئەوانەی لەچەند ڕۆژی ڕابردودا، بەیاننامەو لێدوانەکانیان تەرخانبو بۆ ئیدانەکردنی بڕیاری دەستگیراوانی بادینان، لەکۆنفرانسەکەدا بەیەک وشەش باسیان لە شکست و لایەنگیری دەسەڵاتی دادوەری نەکرد لەمەسەلەی یەکڕیزی. 

-سەرۆکی ھەرێمی ئێستە پێشتر زیاد لە ھەژدە ساڵ سەرۆکی حکومەت بوە، سەڕەڕای شکستە سیاسیەکانی ڕابردو، حکومەت ٢٨ ملیار دۆلار قەرزارەو ئابوری سەربەخۆش شکستی ھێنا. بەڵام لەکۆنفرانسی ئەمڕۆ وەک فریادڕەس ناسێنراو بێگومان ماستاویشی بۆکرا، ماستاوەکەش زیاتر لەبەر ئەوەیە، موجامەلەی ئەم حزبانە ئەکات و جارجار کۆیان ئەکاتەوەو سەردانیان ئەکات.

-ئێوە ھەرسێ دەسەڵاتی پەرلەمان و حکومەت و دادوەریتان شێواندوەو حیزباندوە. بەنیازن دەستوریش والێبکەن؟ 

- حزبێک لەسەر ئاستی ناوخۆ بەهۆی ناکۆکییەوە نەیتوانیبێ بۆ چەند مانگێک کۆبونەوەی سەرکرایەتی و مەکتەب سیاسی بکات، دەسەڵاتەکانی حکومەت وەک قامچی دژی نەیارەکانی بەکاربێنێت، لەسەر ئەساسی ئینتمای حزبی پاداشتی کەسوکاری شەهیدان بکات، ئەبێ چ کارێکی بە یەکڕیزی و دەستورو قانون بێت؟ 

-ئەگەری بەهێز لەهێنانە پێشەوەی پرسی دەستور لەم کاتەدا: چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی ماڵی بارزانیە، یەکێک لەچارەسەرەکانیش ناردنی نێچیرڤان بارزانیە بۆ بەغدادو، دۆزینەوەی ناونیشانێکی ڕەسمیە بۆ بارزانی باوک (گێڕانەوەی بۆ سەرۆکی هەرێم)، بێگومان ئەمەیش لەڕێی دەستورەوە ئەکرێت.

19/05/2021



وتارەکانی تری نوسەر